واهه ست ئه که م

 

  واهه ست ئه که م که ناتوانم

  هه رگیز له تۆ جیا ببمه وه

  چونکه هه ستی،خوێنی،ڕۆحی،

   ئه‌م ژیانه ی به بوونه وه

  *****

   قه ت ناتوام له هه گبه ما

  ڕۆژێ بڵێم ڕقم لێته

  چونکه تۆزی سورمه ی چاوت

   شفای ده رد و دڵی شێته

  *****

  بویته ڕابوردووی بوونی من

   له گیانما هه ر بێ وێنه یه

  بۆهه رکوێ یه بچم له وێی

  وه کو ڕوگه ی ئاوێنه یه

  *****

  ئه ی شۆخه که ی قژ ڕه شی جوان

  هه موو ساتێ بیرت ئه که م

  له ناو بێشکه ی ڕوی منا

  وه کو مناڵ ژیرت ئه که م

******

  له باوه شی یاده کانما

  چوویته ناخی ئاسۆمه وه

  نه ک دڵێک و فرمێسک و شه و

  به قوربانته به خۆمه وه،

 

*****

ڕێبوارئالانی

Baritanya

rebwaralany@hotmail.co.uk

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved