سۆزی نامۆ

 

‌بڕیار وابوو بۆم حەزەمان

‌بەیەکەوە ڕێگە ببڕین

‌هەرچی پەڕاوی خەم هەیە

‌لە هەناوی دڵا بدڕین

‌.....

‌لە هانای ئەوینی یەکدا

‌ژینمان پڕبێت لە ڕووی خەندە

‌لە ناو کڵپەی دەریای حەزا

‌یەک پەرست بین وەکو بەندە

‌.....

‌شەپۆلی دووری ڕێگامان

‌ترپەی ناخی گەشاوە بێ

‌پێکەنینی عەشق و جەستە

‌گوڵزاری ڕێ ی ئەو ناوە بێ

‌.....

‌لێو و سەرنج و خۆشوویستن

‌نیگارێ بێ پڕ لە تەمەن

‌ئاگردانی سۆز و یادمان

‌تێڕامابێ لە ڕووی زەمەن

‌.....

‌کەچی ئێستا بەهەشتی دڵ

‌شێوەی ڕوبارێ لە داخە

‌وەنەوزی شاری ئەوینمان

‌پڕ لە وەرزی زام و ئاخە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌لەندەن

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved