ڕازێک

 

 

 

‌دڵم شکاو ، دەروازە خەم

‌لەگەڵ عومرا هەڵئەوەرێن

‌بەشەقامی یادگاریتا ؟

‌لەسەر ڕێگات وا چاوەڕێن

...... ......

‌خۆشەوویستیت هێند بە تینە

‌جێ پێ کانت ئەناسمەوە

‌بە دڵۆپی فرمێسکی چاو

‌بیرەوەریت ئەنوسمەوە

...... ......

‌ڕازی دڵت بدرکێنە ؛

‌بەنیگای سیحری بەهارا

‌من ئەفسانە خۆشم وویستی

‌لەگشت کوچە و سیمای شارا

...... ......

‌وا هەست ئەکەم خەزانی خەم

‌ئەدەی بەماڵی جێژوانا

‌ئەسرینە بارانم ئەکەی

‌لەناو تاسەی ئەم خەزانە

...... ......

‌چۆن ئەتوانی من لە بیر کەی

‌بەسادەیی و دڵی خەمبار ؛

‌هەڵم کۆڵیوە ناوی تۆ ؛

‌لەگشت داری شەقامی شار

...... .......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

rebwaralany@hotmail.co.uk

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved