پەشیمان بە

 

 

 

پەشیمانی لەو حەزانە            خەمت بۆمن جێ هێشتووە

لە ناو بۆتەی ئەم عەزابە     کۆڵێ دەردت پێ چەستووە

 

وامەزانە من لە دوای تۆ       ئەستێرەیەک دێتە بەختم

وێڵی پرشنگێکی نامۆ و         کارەساتێکی ڕێی سەختم

 

نە سەرابی تەماوییم و                نە  ساڵێکی دەمە و پاییز

بەڕابردووی خۆما ئەڕۆم           بۆ بەندەری دەمە و ئازییز

 

ئێستاش ئەوینی شیعری من        فرمێسکی وا لێدێ هۆن هۆن

دڵ و هیوا و ڕێگاکانمان             چاوەڕێی یەک نیگاری تۆن

 

پەشیمان بە و بگەڕێوە           هێشتا دڵم بێ سەبوورە

زەردەخەنەت ببارێنە              بۆم کاروانی عەشقە دوورە

 

 

ڕێبوار ئالانی

بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved