| ||
|
||
پەیکەری غوربەتی
مۆمی ژوورم کز ئەسووتێ چاوی عەشقی ڕوو لە بایە ئەڵێ ی ئێوارەی بێ کەسە؛ کۆڵی مەغریب لە نیگایا ..... خامۆشی گیانی بێ هێزی لە ئەوینی من ئاڵاوە هەڵوەرینی ئەم ئەوینە لە چاوەڕوانی هەنگاوە ..... باخی دڵم پڕ خەزانە و جەستەی شەکەت وا لەسەرم وەکو ڕێبوارێکی نامۆ لەگەڵ گەڵا دەربەدەرم ..... تاسەی گریان وەک پرسەیە گێژی داوە لە بەختی لار غوربەتیم بۆتە پەیکەرێ بۆ ئامێزی شەقامی شار ..... وێڵە بە دوای خۆش بەختیا؟؟ ئێشکگری عومری نامۆم داخم : بارانی پڕ کەسەر وا ئەبارێ لەبەختی خۆم ..... ڕێبوار ئالانی بەریتانیا
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||