| ||
|
||
کۆبانی
دڵمان لە ئاستی کۆبانی بەجۆشداوە وەک ئاسنگەر بەڵێن ئەدەین بەیەک هاوار تاکو دەمرین لەناو سەنگەر ..... تەمەن فیدای خاک و ئاوت ڕوحمان لە جەستەی تۆدایە ئەگەر ئێمە گشت مناڵ بین هاوار ئەکەین کە تۆی دایە ..... بووی بە پێناسەی (بوون) مان ئاوێتە بووی لە گیان و خاک ئەوەی هەستی بۆت نەجوڵێ من پێ ی ئەڵێم کوردی ناپاک ..... سڵاو لەو کوردە نەبەردەی توندو تۆڵە لە سەنگەرا بۆ سەربەستی تێ دەکۆشێ وەک پڵنگی دەشت و دەرە ..... لە کوردستانی گەورە دا تۆ بووی بەتارای گوڵی بووک خۆشمان ئەوێ ی وەکو چاومان نووری تۆ وا لە نێو کەرکوک ..... بڕۆن بە کۆبانی بڵێن سەنگەر ماڵ و قەبرمانە هەتا ئاسۆی لێ هەڵ نەیەت ئەوێ شوێنی سەبرمانە ..... بڕۆن بە کۆبانی بڵێن تۆی هەناسەی گەورە و مناڵ خەبات ئەکەین بۆ ئاڵاکەت بەدرێژایی ڕۆژانی ساڵ ..... فرمێسکەکانی چاوی من لەگەڵ ئاوارەی تۆ ئەتکێ دەست و پەنجەی تفەنگی تۆ بتەکانی دوژمن ئەشکێ ..... هەر لێرەوە تا کۆبانی پەیام ئەدەین و شوێن بە شوێن سەرمان ، ماڵمان ، خەبات ئەکەین یا ئازادی یا دڵ بەخوێن ..... ڕێبوار ئالانی ئەڵمانیا |
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||