| ||
|
||
کەناری نامۆ
پاییز ئەمدوێنێ بە گەڵای زەردی ڕوخسارم نامۆ و پڕ لە ئەسرینە کەشتی ژیانم ناگاتە کەنار بۆیە چاوەڕێ ی غەرقی برینە ..... ..... لە وەرزی منا عەشق ئازارە تاڤگەی خۆش بەختی لەتەم و لێڵە لەگەڵ نەورەسێک باڵم ئەهاوێ کانیاوی ژینی هەنگاوی وێڵە ..... ..... بووم بە حیکایەت لە باوەش پاییز خەندەیەک نیە بۆ ڕێ ی بەهارم گوڵێک نابێتە ئینجانەی حەزم بۆیە لە باخی بێ ئاسەوارم ..... ..... خەڵوەتگەی عەشقم لە چاوەڕوانی فرمێسکی خۆزگەی لە چاو وەریوە ساماڵێک نیە بۆ هەناسەی ژین بۆیە نیگاری ئەوی پۆشیوە ..... .....
ڕێبوار ئالانی بەریتانیا ٢٠١٤
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||