که‌رکوک

 

 

 

ئه‌ی که‌رکوکی خۆشه‌وویستم

تـۆ پـارچـه‌یـه‌ک له‌ هـه‌ناوی

ئــه‌گه‌ر دنیا لاشه‌یه‌ک بـێت

بێشک تۆ له‌ جێی دوو چاوی

***** *****

بـوویته‌ دڵ و ‌نــاو و ژیـــان

هـێـنده‌ لــــه‌لامان پـیـرۆزی

کوردێک نی یه‌؛ فیدای نه‌کا

خۆی و دڵ و قه‌وم و هۆزی

*****     *****

بووی به‌ گلێنه‌ و نووری چاومان

هـیـوا و ئــاواتــــــی ژیـنـمـانــی

هـاوار ئه‌که‌یـن بـۆ گشـت جیهان

کــــوردستانــی ، کـــوردستانـی

*****     ******

قه‌ت له‌ بیرت ناکه‌ین که‌رکوک؟

ئـه‌م مـێـژووه‌مـان هـه‌ر له‌ لایـه‌

خــۆشـم ئـه‌وێی وه‌کــو ڕووحـم

بــــــــاپـێـم نـه‌ڵـێی بـێـوه‌فــایـه‌

*****     *****

خاکت زێـڕه‌ خۆت گــه‌وهه‌ری

ئـێـمه‌ وا پـــــه‌یـمانــمان داوه‌ ؛

تـــاکو خـاکـت ڕزگـار نه‌بـێـت؟

ژیـنـمان خـۆ هـه‌ر نــاتـه‌واوه

 

*****     *****

ڕێبوار ئالانی

به‌ریتانیا

۲۰۱۲

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved