هـه‌مـوو شـه‌وێ

 

 

شـه‌وێک نی یه،‌ حه‌زی جـوانـیت؟

بـۆ جـه‌سته‌ی خـــۆی نـه‌مـباتـه‌وه‌

یـادگــاری ساڵانــــــی پـێـشـووم؟

تـێـر نــــه‌خـه‌وێـت بــه‌دیـارتـه‌وه‌


*****    *****

شـه‌وێک نـی یه‌، نه‌م گریه‌نی؛

لاشــه‌ نـــوقـمی تــه‌می ژانـه‌

چــــاوه‌کــانم هــاوار ئــــه‌کا؛

بـــــۆ بـیـنـیـنی ئــه‌و کـاتـانه

*****    *****

شــه‌وێک نـی یه ‌؛ وه‌کو تابلۆ

تـــــــۆ نـــه‌بـیـته‌ بــاخـه‌وانـم

منیش فرمێسکم کوڵ نه‌گری؟

سوور نه‌بێ وه‌ک ئه‌رخه‌وانم


*****   *****

بـــه‌مـه‌ینه‌تــی ئـــــــه‌م جـیهانه‌؛

زۆر گـــه‌ڕام و ته‌مه‌ن هه‌رهات

ئـێستاش نـازانم ئـه‌م خـــــه‌وه‌م؟

له‌ چاوی تۆ چی به‌سه‌رهات؟؟؟


*****   *****

ڕێـبـوار ئـالانی

بـه‌ریتانیا

2012

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved