ئەزانی عەشق ؟؟؟

 

‌(1)

‌تەمەنێک ڕۆی لە بێ دەنگی

‌بەهار خەزانی چەشتووە

‌تۆ ئەزانی خاڵە ئازاد

‌ئەوین چۆن منی کوشتووە

‌.....

‌لەناو سێبەری هەنگاوا

‌‌عەشق بۆتە نیگای شەوێک

‌سەوداسەری کۆچی ئەوە

‌هیوا و بڕوای  تاسەی خەوێک

‌.....

‌هاوار ناخی خۆی ئەنووسێ

‌دەریایەکی پڕ خەیاڵە

‌چاوی سۆزم سیمای خەمە

‌لێم مەپرسە عومرم تاڵە

‌.....

‌تۆ سەری خۆت سپی کرد و

‌عەشق ماڵی ئاوا کردی

‌کەچی ئەوین لە ژینی من

‌بەبێ پەروا لە دڵ بردی

‌.....

‌قەدەر ناخی بۆ من نووسی

‌ووشەی دڵی ئەو ئەدوێنم

‌لە بەهاری عەشق و ئەوین

‌ئاوازی تاڵی ئەخوێنم

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌لەندەن

‌2015

(1): ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بە خاڵە ئازاد ماوەتی هەمیشە خۆشەوویستم

‌(2): زۆر سوپاس بۆ مەولانا کە وێنەکەی چرکاند

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved