ئەوینی سەراب

 

‌ژوورەکەم پڕە لە نامەی ئەوین

‌گشتی هەر حەرفی جوان و شیرینە

‌ئەیان خوێنمەوە دانە بە دانە

‌وەک هەوری تەڕی بەهاری شینە

‌.....

‌نامەیەک گوڵە نامەیەک خەفەت

‌لەگەڵ ڕازی خۆم لەیەک ئاڵاون

‌زۆر لە خۆم ئەچێ ئائەم نامانە

‌چونکە شەوانە بۆیەک ناڵاون

‌....

‌نامەکان پڕن لە جێژوانی ژین

‌پڕن لە پەیڤ و کورتە چیرۆکە

‌بۆنی ژوورەکەی پڕکردووم لە ناز

‌هەروەکو گوڵی جوانی بەرۆکە

‌.....

‌بەم نامانەوە ئاهێکم ماوە

‌پڕ لە گوڵاو و ماچ و شەرابە

‌بەڵام داخەکەم بەم حەرفانەوە

‌ئێستاش ئەوینم وەکو سەرابە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved