ئاوازەکەت

 

 

 

بمدوێنە بەم ئاوازە

‌با ناخم خۆی بخواتەوە

‌هاوسەفەر بم لەگەڵ خەیاڵ

‌با بۆلای ئەو بمباتەوە

‌.....‌

‌من تەمەنم گشت پاییزە

‌ئاوازەکەی تۆش هاوسەفەر

‌خەمێک گیانی داگیر کردووم

‌لەگەڵمایە هەروەک سێبەر

‌.....

‌دڵ هەنیسک و غوربەت گێژاو

‌خۆشەوویستیم پڕ گرینە

‌دەروازەیەک بەدی ناکەم

‌بۆ مەرامی ڕێ ی ئەم ژینە

‌.....

‌ئاوازی تۆ ؛ زۆر شت ئەڵێ

‌پڕ لە یاد و تەم و چۆڵە

‌زۆر جار نۆتە ئەمدوێنێ

‌هەروەک نیشتیمان و خۆڵە

‌.....

‌بمدوێنە بەم ئاوازە

‌با ناخم خۆی بخواتەوە

‌هاوسەفەر بم لەگەڵ خەیاڵ

‌با بۆلای ئەو بمباتەوە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved