ئەو دەمانەی

 

 

‌ئەو دەمانەی لەگەڵ تۆدا

‌وەکو بەفر دەتوامەوە

‌ئاوازێکی چەند شیرین بوو

‌ووشەکانت بەلامەوە

‌.....

‌هەر لە ڕەنگی بەهار ئەچووی

‌بەزەرد و سووری ساڵەوە

‌لە باخی پڕ سەفای ئەوین

‌بەسەد چرۆی لێو ئاڵەوە

‌.....

‌ئەبووی بە پەپوولەی تەمەن

‌منیش وەکو باڵی خەیاڵ

‌تۆ لە گوڵێکی وا ئەچووی

‌کە ئەی جوڵێنێ بای شەماڵ

‌.....

‌بەڵام ئێستا ڕێگەی عەشق

‌هەورازێکی تەم و تاڵە

‌ئەو گوڵانەی پڕ چرۆ بوون

‌سەد نەمامی دڕک و داڵە

‌.....

‌کەتۆ ڕۆشتی ژوورەکەی من

‌بووبە کەلاوەی بەبێ نوور

‌حەیفێ خەمێک لە ماڵمایە

‌دائەبارێ بەبێ سنوور

‌.....

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved