گورزه‌ ماچیَك بۆ گۆنای به‌ ئاگر سووتاوی شه‌هید ڤیان (له‌یلا والی)

 

رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك

 نیشتیمانیَك، ته‌ژی ته‌ژی

...  له‌ خه‌م و ژان

 له‌ پارچه‌یه‌ك له‌و پارچانه‌ی

 ناخی ئاگرینی كوردستان ..

 نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ژیَرده‌سته‌ی

 ده‌ستی داگیركه‌ر،

 بیَبه‌ش له‌ كه‌سیَتی و ژیان ..

 شاریَك، پرِ له‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی

 دژی جه‌وری داگیركه‌ران ..

 گه‌رِه‌كیَكی پشتگویَخراو،

 (خه‌بات)، خه‌باتی به‌رخۆدان،

 زامیَكی قووڵی بیَ هه‌توان ..

 خیَزانیَكی كورده‌واری،

 خاوه‌ن ره‌وشتی كۆڵنه‌دان ..

 كچیَك، هه‌ر كچیَكی زۆر ئاسایی

 جوان و قه‌شه‌نگ،

 كیَل گه‌ردنی ئاسكی كویَستان..

 دوای خویَندنه‌وه‌ی بیری ئاپۆ،

 ماندیَلای گه‌لی كوردستان ..

 دیَته‌ نیَو كۆرِی خه‌بات و

 ده‌بیَته‌ ئاواز بۆ ستران ..

 سترانی هزری نویَبوون و

 سروودی به‌رخۆدان، ژیان ..

 سروودی رابوونی ژنە

 مه‌ته‌ریَزی مان و نه‌مان ..

 سروودی نا بۆ ژیَرده‌ستی،

 به‌ڵیَ، بۆ ئازادیی ژنان ..

 سروودی هه‌نگاو بۆ لووتكه‌،

 بۆ سه‌رخۆبوونی كوردستان ..

 ئه‌و شیَری بیَشه‌ی خه‌باته‌،

 ڤیانیَكه‌، پرِ له‌ ڤیانی تیَكۆشان..

 مرۆڤیَكه‌، مه‌زن مه‌زن، هیَنده‌ی

 گه‌وره‌یی گشت جیهان ..

 گه‌وره‌یی ئه‌و له‌وه‌دابوو،

 بوو به‌ گه‌ریلاو شۆرِشڤان ..

 ڤیانی كچ، ڤیانی خوشك و گه‌ریلا،

 بوو به‌ زیلان و بیَریتان ..

 جلی خاكیی كرده‌به‌رو

 قه‌ندیلی كرده‌ ناونیشان ..

 لای ئه‌و یه‌ك بوون،

 كه‌ركوك، قامیشلو و مهاباد،

 ئامه‌د، هه‌ولیَرو شاری وان ..

 ڤیان، ته‌نها كچیَك نه‌بوو،

 گه‌ریلاو به‌س، له‌ كوردستان ..

 ڤیان ئاویَنه‌ی ئاینده‌ی خه‌باتیَك بوو،

 بیَگه‌رد، بیَگه‌رد، روون و ره‌وان ..

 ته‌ژی له‌ بیرو فه‌لسه‌فه‌،

 شاگردی هزری ئۆجه‌لان ..

 خۆی وته‌نی: هزری ئاپۆ،

 خودی خۆمی پیَناساندم،

 كه‌ من چیم، بۆ دیَمه‌ ژیان؟..

 ئاویَنه‌یه‌كی پۆڵایین،

 وردبین، دوور له‌ درزو شكان ..

 ڤیان، كوانووی به‌رخۆدان بوو،

 دژی سه‌رجه‌م داگیركه‌ران ..

 دژی رژیَمی ئه‌نفال و

 كیمیاباران و كوردقرِان ..

 دژی بیری كۆنه‌خوازی و

 دژی سته‌م له‌ گشت جیهان ..

 ڤیان كاتیَ برِیاریدا،

 ببیَته‌ سومبول بۆ ژنان ..

 به‌ ویستی خۆی گه‌رِایه‌وه‌،

 بۆ ئاته‌شگای پیری موغان ..

 جه‌سته‌ی خۆی كرده‌ قوربانی

 بڵیَسه‌یه‌ك بۆ نه‌مری، بۆ جاویدان ..

 ئه‌و شیَره‌ كچه‌ سه‌لماندی،

 درۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌مژانه‌ی كه‌ ده‌بیَژن،

 ئافره‌ت هه‌ر خۆی زه‌عیفه‌یه‌و

 هه‌ر زۆر دووره‌ له‌ تیَكۆشان ..

 ڤیان، كچه‌ گه‌ریلاكه‌ی،

 شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی،

 له‌ (حه‌فتانین)، هیَڵی ده‌سكردی داگیركه‌ر،

 نیَوان دوو ره‌خی نیشتیمان ..

 (١ی شوباتی) هەڵبژارد،

 خۆگۆری كا بۆ سه‌رۆكیَك،

 ژیانی خۆی كرده‌ قوربان ..

 ڤیان ئیَستا مه‌شخه‌ڵیَكه‌،

 بۆ ئه‌مرِۆكه‌و بۆ سبه‌یمان ..

 له‌م كه‌ركوكی بڵیَسه‌وه‌،

 گورزه‌ ماچیَكی گه‌ش و جوان ..

 بۆ ئه‌و گۆنا ئاڵ و گه‌شه‌ی،

هه‌ڵكرِووزا به‌ گرِی كوانووی به‌رخۆدان...

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved