| ||
|
||
فهرماندهیهكی پێشمهرگه ڕاستی روداوهكانی رۆژی كهوتنی شهنگال دهگێڕێتهوه
قادر خۆرانی، فهرماندهی پێشمهرگه له بارهی روداوهكانی رۆژی كهوتنی شهنگال بەم جۆرە ڕادەگەیەنێت
ڕامانگرتن ڕۆژی ( ۳ / ۸ / ۲۰۱٤ ) چی ڕویدا ؟ لێرە بەشێکی زۆر کەم لەڕاستی ڕوداوەکان باس دەکەم کە لەو ڕۆژە ڕەش و شومەدا ڕویان داوە ئێمە لە ناحیەی ( ربیعه ) بوین . ۱- سەر لەبەیانیەکەی هەوالی کەوتنی چەند گوندێکی سنوری شنگالمان پێ گەیشت . ۲- بۆ کاتی نیوەڕۆ هێزەکانی سنوری شنگال پاشە کشێیان کرد بەبێ شەڕ . ۳- دوای نیوەڕۆ ( سنونێ ) و سنوری ( سنونێ ) چۆل کرا بەبێ شەڕ . ٤- ئەو هێزانەی پاشەکشیان دەکرد لە سنوری شنگال و ( سنونێ ) بەلای ئێمە دا تێدەپەڕین بۆ سحێلا بەبێ وەستان . ٥- نزیکی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخستنەکانی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە سنوری ( شنگال و سنونێ و خاناسۆر ) پەیوەندیم پێوە کرا کە بارودۆخ زۆر خراپە کەس نیە بەرگری بکا ، گوتیان ئێمەو خەلک کە بە هەزارانن دێین بۆ ( ربیعە ) ئەگەر ئێوە لەوێ بمینێن ئەگەر نا داعش لە ڕێگای ( عوێنات ) بێت بۆ ( ربیعە ) هەمومان دەکەوینە بەردەستی داعش و کۆمەلکوژمان دەکەن ، گوتم ئێمە لێرەین و دەشمینێین هەموو خەلک بڕوا من ناڕۆم ئەگەر سەری خۆشم لەسەر دانابی . ٦- خەلکی ( شنگال و سنونێ و خاناسور ) بەرەو ئێمە بەڕێکەوتن . ۷- هێزەکانی داعش لەو کاتەدا لە ڕێگای ( عوێنات ) پێشڕەویان کرد بۆ لای ئێمەو تەقە دەستی پێ کرد لە شوێنی خۆیان ڕامانگرتن . ۸- هێزەکانی لای ئێمەش لە ( ربیعە ) خۆیان کۆکردەوە بۆ ڕۆیشتن . ۹- داوام لێکردن بمێننەوە لەبەر ئەوەی خەلک لە ڕێگایە بۆلای ئێمە دێ ناکرێ شوێنەکە چۆلکەین بۆ داعش هەرچەند گوتم بێ سودبوو . ۱۰ - ئاگاداری سەروی خۆم کردەوە لەوەی هێزەکانی لای ئێمەش پاشەکشێ دەکەن ، گوتیان ئێستا وەلامت دەدەینەوە بزانین چۆن دەبێ . ۱۱- دوای نیو سعات تەلەفۆنیان بۆ کردمەوە گوتیان هێزەکەت پاشەکشێ پێ بکە ، گوتم چۆن پاشەکشێ دەکەم خەلک بەڕێوەیە بۆ لای ئێمە داعشیش وا دوبارە هاتەوە پێشێ ، گوتیان فەرمانت پێ دەکەین پاشەکشێ بکە ، گوتم خەلکی ژن و مندال و مەدەنی بەڕێوەن بەبێ شەڕو بەرگری لێیان بەهیچ شێوەیێک پاشەکشێ ناکەم لەبەر ئەوەی بەرپسیار دەبم لەبەرامبەر خواو خەلک . ۱۲ - دوای ( ۱۰ ) خولەک دوبارە پەیوەندیان کردەوە کە پاشەکشێ بکەم گوتیان فەرمانەو جێبەجێی بکە ، گوتم بۆ بەرگری و پێشڕەوی هەرکەسێک فەرمان بکا بە قسەی دەکەم و بە بەرپرسی خۆمی دەزانم بەلام بۆ پاشەکشێ بێ بەرگری و شەڕ فەرمانی هیچ کەسێک جێبەجێ ناکەم و کەس بە بەرپرسی بالای خۆم نازانم گوتم نە منالێکی کورد نە بستێکی خاکی کوردستان بەبێ شەڕ ڕادەستی داعش ناکەم ، ئەوەبوو داواین لە جێگرەکەم کرد کە سەربە یەکەی ( ٨٠ ) بوو خۆی و پێشمەرگەکانی پاشەکشێ بکەن ئەوانیش پاشەکشیان کردو بەجێیان هێشتم . ۱۳ - داعش لەو کاتەدا پەلاماری داین و ئێمەش بەرگریمان کرد و داوام لە فەرماندەکانی ( YPG ) کرد هێزی زیاتر بێنن لەبەر ئەوەی هێزەکانی لای خۆمان لە پاشەکشێدان و خەلکی هاولاتیش لە سنوری شنگال بەڕێوەیە و داعشیش دەیهەوێ ( ربیعە ) بگرێ ، ( YPG ) لەماوەیێکی کورت هێزەکانیان زیادی کردو هێزی ئاسایشی ڕۆژئاواش هاتن و گەیشتنە لامان . ۱٤- سەرەتای ئاپۆڕای خەلکی شنگال گەیشتنە لامان و داعش بۆ جاری سێیەم پەلاماری داین و بەرپەرچمان دانەوە . ۱٥- بۆ نزیکی عەسر هەڤالانی ( YPG ) گوتیان هێزی پێشمەرگە هەر نێوان ( شنگال و ڕەبیعە ) یان بەرنەداوە زانیاریمان هەیە کەوا نێوان ( ڕەبیعەو سحێلا ) شیان چۆل کردوە داعش لە سنوری ( زوماڕ ) بەرەو سنوری ( سحێلاو ڕوژئاوا ) بەڕێ کەوتون مەترسیمان هەیە داخلی ڕۆئاوا بن ئەو شوێنانە هێزی کەم لێیە ناچارین بڕۆین ئەو شوێنانە پڕکەینەوە گوتم ئێرەش هێزی کەمی لێیە من تەنها ( ۲۷ ) کەسم لا ماوە سنورەکەش زۆر بەرفرەوانە هەندێک هێزم بۆ بێلنەوە گوتیان باشە ( ۱۰ ) YPG و ( ٤ ) YPJ و دۆشکەیێکی ( ۱۲ ملم ) بە ( ۸٥ ) فیشەکەوە بەجێ دێلین بۆت منیش ناچار ڕازی بوم . ۱٦- ئەوان بەڕێ کەوتن و داعش پەلاماری داین ( ۲ ) شەڕڤانی YPG شەهیدبون کە هەردوکیان کوڕو باوک بون خەلکی ( دێرک ) بون وە ( ۲ ) شەڕڤانیش بریندار بون ئەوانی تر تەرمی شەهیدو بریندارەکانیان بردەوە ڕۆژئاوا ئێمە تەنها ( ٤ ) شەڕڤانی ( YPJ ) بە دۆشکەیێکەوە لەلامان مانەوە . ۱۷ - داعش لە ڕێگای شنگالیشەوە گەیشتن ڕێگەمان لێگرتن بەو هێزەکەمە دواتر لێمان سوڕان داخلی ناو ( ربیعە ) بون پشتمان گیرا بە تەواوی ئابلوقە دراین . ۱۸- داوام له پێشمەرگەکان کرد فیشەکێک بێلنەوە بۆ ئەوەی خۆیانی پێ شەهید بکەن لە کۆتاییدا وە بەهیچ شێوەیێک خۆیان تەسلیم بە داعش نەکەن کە زۆربەیان پاسەوان و چوار کوڕو کەسوکارم بون لەگەل هەندێک ئەفسەری خۆڕاگری یەکێتی . ۱۹ - ئەم دۆغە زیاتر لە ( ۷ ) کاتژمێری خایاند لەلایێک فشاری داعش زیادی دەکرد لەلایێک فشاری هەندێ کەس کەوا تاوانباریان دەکردم بەوەی پاشەکشێم نەکردوە تەنانەت یەکێکیان گوتی خەتای تۆیە گەمارۆ دراوین ئێستا دێم گولەیێکت لەکەلەی سەر دەدەم و دەتکوژم . ۲۰ - فشاری داعش و گەمارۆ و دۆغەکە سات بەسات خراپتر دەبوو خەلکی مەدەنیش دەمێک بوو دەرباز ببون ئینجا بڕیارم دا بەناو ڕەبیعەدا کە پڕ بوو لە داعش پاشەکشێ بکەین . ۲۱ - لە سیارەکانمان سەرکەوتین گوتم بەناو داعشدا دەڕۆین تەقەیان لێدەکەین ئەگەر لێماندرا سەیارەکانمان پەکی کەوت بەشەڕی کۆلان بەکۆلان خۆمان دەگەینینە ڕۆژئاوا ( تل کۆچەر ) هەر کەسێکیش بریندار بوو شەهیدی کەن بەجێی مەهێلن تەنانە ئەگەر خۆشم بوم منیش هەرکەسێک برینداربێ بەجێیناهێلم بە برینداری ئەگەر کوڕی خۆشم بێ شەهیدی دەکەم ، ئیتر بەڕێ کەوتین من خۆم سەیارەکەم لێخوڕی و پێشمەرگەکانیش لە جامی سیارەکان تەقەیان لە داعش کرد ، ( ٤ ) پێشمەرگە بریندار بون سێیان لەناو سەیارەکەی من یەکێکیش لە سیارەکانی تر بەشەڕ خۆمان گەیاندە ڕۆژئاوا . ۲۲- شەڕڤانان بریندارەکانیان لێوەرگرتین و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ( دێرکیان ) کرد لە کانتۆی جەزیرە و ئێمەش ماینەوە لەگەل شڕڤانان لە دەروازی ( تەلکۆچەر ) ی سنوری .
سەر ئەنجام توانیمان گیانی زیاتر لە ( ۱۱۰۰۰ ) یانزە هەزار برا ئێزیدیەکانمان ڕزگار بکەین لە کۆمەل کوژی
تێبینی : ـــ لەسەر پاشەکشە نەکردنم لەلایەن هەندێ بەرپرس چەندین جار لێپرسینەوەم لەگەل کراوە پێم گوتراوە دەبوایە فەرمانی سەروی خۆت جێەجێ بکەی . گوتومە بەهۆی مانەوەمان ژیانی هەزاران ئێزیدی ڕزگاری بوە . گوتویانە کێشە نەبو هەزاران ئێزیدی تێداچون با ئەو چەند هەزارەش تێداچوبانایە . ـــ بەرپرسێک گوتبوی هیچم بەدەستبا ( قادر خۆرانی ) م اعدام دەکرد ، ئێستا ئەو بەرپرسەو منیش نابەرپرس . ئایا من هەقی اعدام کردنم هەیە یان ئەو ؟
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||