تۆ
له‌و ڕۆژه‌ی تۆم ناسیوه
باوه‌ڕم به خوا هێناوه
ده‌بێ چه‌ن گه‌وره‌و عادڵبێ
ئه‌و جوانیه‌ی به‌تۆ داوه
. . .
چگه له خوا و له چاوی تۆ
هیچ که‌س ناکه‌م به خوای دڵم
تائه‌و کاته‌ی ئه‌جه‌ل دێت و
چنگ گیر ده‌کا له گه‌ردنم
. . .
گه‌ر بشمرم نا‌ئومێد نیم
ناڵێم من تۆم دۆڕاندووه
بۆ لای خوایه‌ک ده‌ڕۆمه‌وه
که جوانی تۆی خولقاندوه
. . .
کچێ به‌خوا
شێتت کردووم
تۆ مرۆفی
یاخود مانگی چوارده شه‌وی
شه‌وی زستان
چه‌ند تاریک بێ
ڕوناک ڕوناک ده‌بێته‌وه
ئه‌و کاتانه‌ی ده‌رده‌که‌وی
. . .
دره‌ختێکی
پڕ له ڕنگ بووم
ره‌شه بایه‌ک ڕووی لی کردم
زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕان
گه‌ڵاکانم
تاوه‌کو ئیستاتێ ناگه‌م
پایز له ڕووخسارم ده‌چی
یامن کۆیله‌ی
ده‌ست خه‌زانم
|