نه فره ت

 

له‌و ڕۆژوه‌ی تۆ نه‌ماوی نێو خوێندگاش ساردو سڕه

چۆن ئه‌م شاره‌ت وێران کرد به‌م سه‌فه‌ره‌ کتوو پڕه

که‌ ده‌هاتم بۆ خوێندنگا دوعام ده‌کرد تۆ ببینم

ته‌نها تۆ بووی به‌ سه‌رچاوه‌ی بزه‌و خۆشی و پێکه‌نینم

ئه‌و کاتانه‌ی تۆم ده‌بینی سڵاواتم ئه‌هێناوه

چونکه‌ گوڵم زۆر ناسك بووی ده‌ترسام بتکه‌ن به‌ چاوه

ئێستا من چۆن باوه‌ڕ بکه‌م به‌و نامه‌یه‌ ناردووته‌ بۆم

که‌ نووسیوته‌ ماڵت ئاوا ئیتر به‌ جێت دێڵم ئه‌ڕۆم

خودا شه‌رمه‌زاری بکا ئه‌و که‌سه‌ی به‌و ده‌ردی بردی

کفنی له‌ به‌ردا بپۆشن له‌ جێی سه‌رچۆپی و ئاهه‌نگی

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved