بڕۆ

 

بڕۆ حاشا له‌ ناسینت

حاشابێ له‌ هه‌موو ژیان

بڕۆ نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژانه‌ی

که‌ من و تۆی به‌ یه‌ک گه‌یان

بڕۆ حاشا له‌ دڵی خۆم

که‌ کۆیله‌ی ژێرده‌ستی تۆبوو

نه‌فره‌ت له‌و شعرانه‌ش ده‌که‌م

که‌ بۆ عه‌شقی تۆم نووسیبوو

بڕۆ سیقه‌ی خۆتت دۆڕان

درۆبوون به‌ڵێنه‌کانت

ئیتر هه‌رگیز فریو ناخۆم

به‌خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌کانت

دڵی خۆم ده‌که‌م به‌ به‌ردوو

تۆش وون ده‌که‌م له‌ به‌رچاوم

بڕۆ ئیتر مه‌م لاوێنه‌ و

ناتلاوێنم هه‌تاماووم

عمران خمبار

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved