زســــــتـــان

 

که‌ده‌تبینم حه‌زم وایه

قوربانی بم له‌ به‌ر پێتا

به‌هه‌ر لایه‌ک هه‌نگاو بنێی

ببم به‌ خؤڵ له‌ به‌ر پێتا

به‌خیلی به‌و گواره‌ش ده‌بم

هه‌ڵتواسیوه‌ به‌ گوێتا

یا ئه‌و ملوانکه‌ی حوکمه‌کا

له‌ پایته‌ختی سینه‌و ملتا

هه‌رچی کچی ئه‌م شاره‌یه

له‌به‌ر تؤ خؤشم ویستووه

ێنده‌ جوانی مانگی چوارده

له‌ تؤ شه‌وقی وه‌رگرتووه‌

نه‌ک ته‌نها خؤم ژووره‌که‌شم

بؤ هاتنت چاوه‌ڕوانه

جه‌سته‌ی گه‌رمت بێته‌ ژوورێ

بم پاریزێ له‌م زستانه
 

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved