خـــــه ‌یـــاڵ

 

ئه‌مشه‌و هاتی له‌ گه‌ڵ خؤتا ژوره‌که‌مت پڕ کرد له‌ نوور

به‌ هێمنی هه‌نگاوت نا هێدی هێدی هاتیته‌ ژوور

لێوه‌کانت نایه سه‌ر یه‌ک وتت بیرم کردی گوڵم

‌که‌ تؤم بینی شاگه‌شکه‌ بووم خه‌ریک بوو بوه‌ستێ دڵم

وه‌ک فریشته‌ ڕاوه‌ستا بووی له سوچێکی ژووره‌که‌ما

ووشه‌م بؤ نه‌ده‌وترا زمان وشک بوو له‌ ده‌ما

له‌ پڕ هه‌ستام به‌ ئه‌سپایی ویستم له‌ ئامێزت گرم

له‌م کاته‌دا دایکم ووتی هه‌سته‌ زۆر دره‌نگه‌ کوڕم

که‌ چاوم هه‌ڵبری بینیم دایکم نانی بثم هانیوه

ئه‌وسا زانیم که‌ خه‌یاڵه‌ منی داماو خه‌ونم دیووه


 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved