تـــــــارا

 


هه‌ناسه‌که‌م که‌ ئه‌تزانی نابی به‌ چرای شه‌وانم

ئه‌ی یه‌که‌م رۆژ بؤچی هاتی عه‌شقی خؤتت پێناسانم

که‌ئه‌زانی قه‌ت ناتوانی به‌خته‌وه‌رم که‌ی له‌ ژیان

بؤچی وتت خؤشم ئه‌وێی ده‌ستی عه‌شقت به‌ من گه‌یان

ئه‌ی بؤ وتت به‌ڵین ده‌ده‌م عاشقی تؤم تاهه‌تایی

ئه‌ی من ئێستا بؤ کوێ برۆم به‌ جێت هێشتم به‌ تنیایی

خؤت مانای عه‌شقت نه‌زانی هه‌رگیز مه‌یخه‌ ئه‌ستؤی قه‌ده‌ر

چؤن دڵت هات به‌جێت هێشتم تارای بوکێنیت کرده‌ سه‌ر

کاتێ ئه‌ڵقه‌ت کرده‌ په‌نجه‌ت منت ده‌رهێنا له‌ دڵتا

ئه‌ی په‌نجه‌ت چؤن نه‌بوو به‌ مار خؤی بئاڵێنی به‌ ملتا

خؤزگه‌ ملوانکه‌و ئه‌ڵقه‌ی تؤ په‌تی گه‌ردنی من بووایه

یا تارا سپێکه‌ی سه‌رت کفنی به‌رگی من بووایه

باش بزانه‌ خؤشه‌ویستیت تاکوو مردن له‌ دڵمایه

ئێش و ژانی دابڕانت ئازارێکه‌و دوایی نایه

 


 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved