په‌شیمانی
کام مه‌ی تاڵه ده‌ی خۆمه‌وه بۆ ساتێکیش مه‌ستم ناکات
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م خه‌م و ئازار له نێود؟ڵم به‌ده‌ر ناکات
. . .
بۆ فرمێسکی چاوه‌کانم به‌شی گریانی من ناکات
تۆ خۆت دڵت وافێرکردووم ساتێ به‌بێ تۆ هه‌ڵ ناکات
. . .
په‌یمانه‌که‌ت نه‌به‌رده سه‌ر په‌نات برده سه فهرکردن
خۆده‌زانم هه‌نده‌رانت خۆشترده‌وێ له عه‌شقی من
. . .
تۆ که‌سێکی هه‌ست ڕوخاوی له زمانی عه‌شق ناگه‌ی
گه‌ربزانی عه‌شق چیه جێم ناهێڵی سهفهرناکهی
. . .
خۆده‌زانم ئیستا که تۆ له غوربه‌تی هه‌نده‌رانی
من دڵنیام ڕۆژێ سه‌د جار له‌و بڕیاره په‌شیمانی
|