لـێـم بـبـوره‌ نـیـشـتـیـمـاـنم

 

لێم ببوره‌ یه‌که‌م جاره‌ ده‌درکێنم وشه‌ی سه‌فه‌ر

سبه‌ی ئه‌م شاره‌ جێدێڵم خۆم ده‌ده‌مه‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر

من له‌مه‌ زیاتر ناتوانم ئۆقرام بڕا به‌یه‌کجاری

به‌شارێکدا چاو بگێرم هه‌مووی پڕبێ له‌ یادگاری

ئه‌ی دابڕان به‌ نه‌فره‌ت بێ تۆ چه‌نده‌ به‌ ئازارو شۆی

واله‌ که‌سی عاشق ده‌که‌ی هه‌ڵبی له‌ نیشتمانی خۆی

ڵێم ببوره‌ نیشتیمانم هه‌رچه‌نده‌ بۆ من وه‌ک به‌هه‌شتی

به‌ڵام چیبکه‌م با تۆش ببی به‌ قوربانی خۆشه‌ویستی

به‌ ناچاری سه‌فه‌ر ده‌که‌م ئه‌ی بینایی چاوه‌کانم

دڵنیابه‌ بۆ باوه‌شت هه‌ر دێمه‌وه‌ نیشتمنانم


 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved