| ||
|
||
میرنشینی بۆتان
میرعه‌بدولعه‌زیز به‌دامه‌زرێنه‌ری میری بۆتان داده‌نرێت وزۆرجار به‌م میرنشینه‌ش وتراوه میرنشینی ئازیزان یاخود عه‌زیزان كه‌له‌ناوچه‌ی جزیره‌وده‌ورووبه‌ری درووست بووه،بۆتی یاخود بوختی هۆزێكی گه‌وره‌ی كۆنی كورد بووه‌و له‌ناوچه‌ی جزیره جێگیر بووه له میرنشینی بۆتاندا،له‌ومیره‌به‌توانو لێهاتوانه‌ی كه‌له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌تی كوردا رۆڵێكی گرنگ وكاریگه‌ریان هه‌بووه میر به‌درخان كه به به‌درخان پاشا ناسراوه،ئه‌م میره‌له‌ساڵی1821وله‌ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا فه‌رمانره‌وایی میرنشینه‌كه‌ی گرتووه‌ته ده‌ست،میر به‌درخان له‌كاتی فه‌رمانره‌واییدا بیری له‌وه‌كرده‌وه‌كه‌میرنشینه‌كه‌ی له‌مه‌ركه‌زیه‌تی عوسمانیه‌كان رزگاربكات وهه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بدات، بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌ران وسه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌وكاته كردكه‌له‌ژێریه‌ك مه‌به‌ستدا كه سه‌ربه‌خۆیی بوو خۆیان یه‌ك بخه‌ن وهه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌شدابووكه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی( وان وهه‌كاری،موش وخێزان و سه‌عره‌د وقارس و موسڵ و میرنشینی ئه‌رده‌لاَن له ئیران )هاتن به‌ده‌م بانگه‌زازوو داواكه‌یه‌وه‌و چونه ریزی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه به په‌یمانی پرۆز ناسرا . میر به‌درخان كه یه كێك بووه له‌دیارترین و به‌ناوبانگترین میره‌كانی میرنشینی بۆتان له سه‌رده‌می فه‌رمانه‌روایه‌تی خۆیدا چه‌ندین كاری گرنگی ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی رزگاربوون له مه‌ركه‌زیه‌تی عوسمانیه‌كان ، خۆ پڕچه‌ككردن یه‌كیچك بوو له‌و كارانه‌ی كه له‌رووی سه‌ربازیه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له چوارچێوه‌ی خۆ ئاماده‌كردندا ئه‌نجامی دا ئه‌ویش به درووستكردنی دوو كارگه‌ی له جزیره كه یه‌كێكیان بۆ درووستكردنی چه‌ك و ئه‌وی تریشیان بۆ باروت بوو، له ساڵی 1842 میر به‌ردخان سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی راگه‌یاندو ده‌ستیكرد به ده‌ركردنی پاره‌یه‌ك به‌ناوی خۆیه‌وه كه له روویه‌كی نوسرابوو میربه‌درخان بۆتان له رووه‌كه‌ی تری نوسرابوو ساڵی 1258 كۆچی ، له‌گه‌ڵ فراانبوونی سنوری ده‌سه‌لاَته‌كانی میرنشینی بۆتاندا ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا پشتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كان ده‌گرت و به یارمه‌تی ئه‌وان له‌شكری عوسمانیه‌كان دژی به‌درخان و میرنشینه‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه،(شه‌ری ئورمیه) یه‌كه‌مین پێكدادانی نێوان عوسمانیه‌كان و میربه‌درخان بوو كه له پاش شه‌ش مانگ له به‌رگری میربه‌درخان له قه‌لاَی ئارۆخ بۆ دواجار له شه‌رێكی قورس‌دا كۆتایی به‌م میرنشینه‌ش هێنرا .
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||