| ||
|
||
مەلا موستەفای بارزان
موسته‌فا بارزانی یه‌کێک بوو له سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ره ناسراوه‌کانی کورد‌و ، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، کاتێ کۆچی دوایی کرد له 1/3/1979 له نه‌خۆشخانه‌ی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی . ملیۆنه‌ها کورد‌و غه‌یره کورد به گریان و ڕۆڕۆ خوداحافیزییان له ته‌رمی پیرۆزی کرد ، یادگارییه‌کانی له دڵی هه‌موو کوردێک ده‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌ی که پشتگیریی له‌و ئامانجانه ده‌که‌ن که بارزانی نه‌مر به درێژی ژیانی خۆی بۆی تێده‌کۆشین ، بارزانی هه‌تا هه‌تایه وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و ناودار له مێژووی کورددا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌و هه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و نموونه‌ی که‌ڵه پیاوێک ده‌مێنێته‌وه بۆ گه‌نجی ئه‌مڕۆی کورد که پشت قایمن به گیان و کۆڵنه‌دان و نه‌رمی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه که هیچ کاتێک له په‌یوه‌ست بوونی خۆی به تێکۆشانی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی درێغی نه‌کردووه‌و نه‌هه‌ژاوه · له ڕێکه‌وتی 14/03/1903 له گوندی بارزان هاتۆته دنیاوه. · له ساڵی 1906 له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ، له به‌ندیخانه‌ی موصڵ له‌گه‌ڵ دایکیدا زیندانی کراوه . · له نێوان ساڵی 1917-1919 شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی برا گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ شێخ عبدالرحمن شه‌رناخی دا ، بۆ کاروباری شؤڕش ده‌ینێرێته کوردستانی تورکیا و ، له‌وێ له ( موش ) چاوی به شێخ عبدالقاهری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران ده‌که‌وێ . · له ساڵی 1919 به‌فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د به سه‌رۆکایه‌تی هێزێکه‌وه ده‌چێته هاواری شؤڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر ، به‌شێک له هێزه‌که له دۆڵی ( بیاو ) وه به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له ناوچه‌ی ( باڵه‌که ) وه ده‌ڕۆن . له‌ڕێگا تووشی شه‌ڕ و شۆڕی عه‌شیره‌ته دۆسته‌کانی ئینگلیز ده‌بێ و چه‌ندین شه‌هید ده‌ده‌ن ، تا به‌رایی هێزه‌کانی ده‌گاته ناوچه‌ی سلێمانی ، شۆڕش کۆتایی دێت و شێخ مه‌حموود خۆیشی به دیل ده‌گیرێت . · له نێوان ساڵی 1920-1921 دا له‌گه‌ڵ هێزێکدا ده‌چێته هاواری ( ئه‌ندارێک ) پاشای ئه‌رمه‌نیه‌کان له تورکیا و پاشا‌و چه‌ندین ئه‌رمه‌نیش له کوشتاره‌که‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کانی تورکیا ڕزگار ده‌که‌ن و ئه‌ندارێک پاشا‌و خێزانه‌که‌شی ده‌گه‌یه‌ننه سوریا‌و خۆشیان تا ده‌گه‌نه‌وه زاخۆ ( 14 ) شه‌هید ده‌ده‌ن . · 09/12/1931 له ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می بارزان دا ، له شه‌ڕی ( به‌رقی به‌گ ) دا ، به هه‌شتا بارزانیه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تی شکاند و زیانی ( 126 ) کوژراوی به دوژمن گه‌یاند به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید . · 22/06/1933 دا که حکومه‌تی تورکیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌گیرێ و ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه ، مسته‌فا بارزانی نه‌مر به‌خۆی و خێزانه بارزانییه‌کانه‌وه ، به یارمه‌تی برا کورده‌کانی تورکیا خۆی ده‌رباز ده‌کاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان ، حکومه‌تی عێراقیش ناچار ده‌کا له کۆتایی ئابی 1933 دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی یش ئازاد بکات و بیگێڕێته‌وه بارزان . · له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1936 دا ، که بۆ ووتوێژ ده‌چێته موصڵ له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌لای موته‌سه‌ریفی ئه‌وسای موصڵ ده‌مان خوارد ده‌کرێ ، به موعجیزه له مه‌رگ ڕزگاری ده‌بێ پاش دوو هه‌فته‌ی بێهۆشی ، هه‌ر له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆی و شێخ ه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ی و هه‌موو خێزانه بارزانیه‌کان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌و له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن . · 12/07/1943 بارزانی نه‌مر پاش چه‌ندی ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ست به‌سه‌ری ، به یارمه‌تی حیزبی هیوا و چه‌ند که‌سانێکی نیشتمان په‌روه‌ر له سلێمانی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌گاته ( شنۆ ) ی کوردستانی ئێران . هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئێران ، هه‌ریه‌که‌یان ( 50.000 ) هه‌زار دینار پاداشت بۆ سه‌ری بارزانی نه‌مر ته‌رخان ده‌که‌ن ، به‌ڵام بارزانی له 28/07/1943 ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان و له ماوه‌ی دوو مانگ دا پتر له دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ کۆده‌بێته‌وه و شۆڕشی 1943-1945 بارزان ده‌ستی پێ‌کرد. · 02/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( شانه‌ده‌ر ) . · 12/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( خێرۆزۆک ) . · 06/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( گۆڕه‌توو ) . · 10/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌زنه ) . · 29/11/1943 ده‌ستپێکردنی ووتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت . · 15/01/ 1945 لیژنه‌ی ( ئازادی ) پێکدێنی . · 25/08/1945 شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه . · 05/09/1945 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( مه‌یدان مۆریک ) له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید ، ده‌وڵه‌ت ( 80 ) دیل و (480) کوژراو به‌جێ ده‌هێڵێت . · 11/10/1945 کشانه‌وه بۆ کوردستانی ئێران . · 29/04/1946 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( قاراوا ) له ناوچه‌ی سه‌قز و به‌رگری کردن له کۆماری کوردستان ، له‌م شه‌ڕه‌دا (80) سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای ئێرانی کوژران و (120) یشیان لێ به‌دیل گیرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بارزانی هیچ زیانێکیان لێ بکه‌وێت . · 15/05/1946 شه‌ڕی گه‌وره‌ی ( مل قه‌ره‌نی ) یا ( مامه شاه ) . · 16/08/1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی دامه‌زراند . · هه‌فته‌ی یه‌که‌می 03/1947 شه‌ڕی ( نه‌لۆس ) . · 13/03/1947 شه‌ڕی به‌ره‌ی ( شنۆ و نه‌غه‌ده ) . · 24/03/1947 شه‌ڕی ( قارنه ) له ناوچه‌ی خانه. · 25/03/1947 شه‌ڕی _ هه‌ڤرس- هه‌له‌ج ) ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ . · 03/04/1947 شه‌ڕی نێرگێ ( به‌ری زه‌ر ) . بارزانی نه‌مر خۆی به سووکی بریندار بوو . · 19/04/1947 دێته‌وه ناو خاکی عێراق . · 25/05/1947 ده‌گاته گوندی ( با ) له کوردستانی تورکیا . · 27/05/1947 ده‌گاته گوندی ( جێرمێ ) له کوردستانی ێران . · 09-11/06/1947 شه‌ڕی چیای ( سوسز ) و ده‌شتی ( ماکۆ ) ، ئه‌م شه‌ڕه سێ شه‌وو سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به‌بێ وه‌ستان سوپای ئێران تۆپ و فڕۆکه و تانکیان تێدا به‌کار هێنا ، سوپای ئێران ده‌مێک پێشتر خۆیان بۆ ئاماده کردبوو ، به‌ڵام بارزانییه‌کان شکاندیانن و جگه له سه‌دان کوژراو ( 271 ) که‌سیشیان به‌دیل گرتن . · له ڕۆژی 18/06/1947 دا ، بارزانی نه‌مر دوا که‌سی هێزه‌که‌ی بوو له ئاوی ( ئاراس ) په‌ڕیه‌وه چووه نێو خاکی سۆڤێته‌وه . · 29/09/1947 بارزانی نه‌مر له شاری ( نه‌خچه‌وان ) ی که‌ناری ه‌رمینیاوه گوێزرایه‌وه بۆ شاری ( ماکۆ ) ی پایته‌ختی کۆماری ئازه‌رباینجان . · 19/01/1948 له کۆنفرانسێکی گشتیدا که هه‌موو کورده ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران ئاماده‌ی ببون ، سه‌رکردایه‌تی سیاسی هاوبه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هڵبژێردراو بارزانی به سه‌رۆکی ه‌و سه‌رکردایه‌تییه هه‌ڵبژێردرا . · 29/08/1948 خۆی و هه‌ڤاڵانی له ( باکۆ ) وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاری ( تاشقه‌ندی ) پایته‌ختی کۆماری ئۆزبه‌گستان . · 13/03/1949 بارزانی نه‌مر له هه‌ڤاڵانی داده‌بڕن و خۆی و ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری ( چه‌مبای ) له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ۆرال و له‌وێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ . · 01/10/1951 ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه تاشقه‌ند . · له مانگی ایاری 1953 ( ستالین ) ده‌مرێ و ( خرۆشۆف ) دێته سه‌رکار ، بارزانیی ده‌گوێزرێته‌وه ( مۆسکۆ ) و چه‌ند جارێکیش چاوی به ( خرۆشۆف ) ده‌که‌وێ . · 06/10/1958 پاش شۆڕشی ته‌مووز و ، پتر له دوانزه ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری گه‌یشته‌وه به‌غدا . · له سه‌ره‌تای 1960 به‌یه‌کجاری گه‌ڕایه‌وه بارزان . · 11/09/1961 شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستی پێ کرد . · 11/03/1970 دا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق به‌ده‌ست هێنا . · 29/09/1971 ناحه‌زانی کورد و کوردستان پیلانێکی مکۆم و نه‌خشه بۆ کێشراوی وردیان بۆ نایه‌وه ، به موعجیزه لێ ی ڕزگار بوو . · له ئاداری 1974 ده‌ستی دایه‌وه شه‌ڕی به‌رگری . · له ئاداری 1975 له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنه ناوزڕاوه‌که‌ی جه‌زایر و ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی که دژ به شؤڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن کرا ، به خۆی و سه‌دان هه‌زار کوردی عێراقه‌وه چووه‌وه کوردستانی ئێران . · 01/03/1979 له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد . · 05/03/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له کوردستانی ئێران له شاری ( شنۆ ) له‌سه‌ر سنووری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا .
· 06/10/1993 هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران بارزانی نه‌مر و ئیدریسی هه‌میشه زیندوو له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار بۆ کوردستانی عێراق ، که له پێنجوێنه‌وه تا سلێمانی و هه‌ولێر و ناو په‌رله‌مانی کوردستان و تا به‌خاک سپارنیان له بارزان ، به سه‌دان هه‌زار که‌س له هه‌موو چین و توێژ و که‌رتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئایینی و که‌سایه‌تی کورد تورکمان و ئاشووری و عه‌ره‌ب له پێشوازیدا بوون .
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||