| ||
|
||
شاعیری نیشتمان په روه ر مامۆ ستا قانیع
ئه‌ی وه‌ته‌ن خۆ مه‌ن به ناحه‌ق سهرکهز و ئاواره نیم رۆڵه‌که‌ی خۆتم به پاکی دوژمن و خوێن خواره نیم چونکه رۆڵه‌ی کوردستانم وه‌حشی و په‌تیاره نیم وا مه‌زانه که‌وته رۆژی خوی وه‌ها بێکاره نیم سه‌یری مه‌غزی دوژمنت که تێکه‌ڵی خوێناومه قوربانی ئه‌م خاکه‌یه ئه‌م رۆحه له به‌رما سۆزی دڵی پڕ ده‌رده که خوڵیایه له سه‌رما
ئاماده‌یی مه‌یدانم و ئه‌م به‌رگه که پۆشیم کفنه نه وه‌کوو جاکه‌ت و پانتۆڵه له به‌رما له ئه‌سڵا خه‌ڵكی دۆڵاشم. مه‌ریوانه شوێنی ئهژدادم. محه‌مه‌د (كابلی)م ئه‌مما، ته‌خه‌لوس(قانع)م ناوه قانع سه‌ره‌تای وه‌رزی تاڵی ژیانی ئه‌م شاعیره له کۆتایی ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه مه‌وه واتا له ساڵی 1898ی زاینییه‌وه ده‌ست پی ئه‌کات. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان باوکی ئه‌م شاعیره‌یان ئاواره کرد و مڵک وماڵیان داگیرکردن به ده‌م ئه‌و لێقهوماویهوه وه‌کوو مناڵی ده‌ربه‌ده‌رێک له رۆژی 15ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا له ئاوایی (رێشین) له بناری شاره‌زوور له دوای چوارده خوشک چاوی به دنیا هه‌ڵ هینا ... به‌و حاڵه‌شه‌وه کڵۆڵی ده‌ستی له یه‌خه‌ی نه‌کرده‌وه. له ته‌مه‌نی (40 ) رۆژی‌دا باوکی کۆچی دوایی ئه‌کات و تازه پێره‌وکه ئه‌بێ كه دایکیشی ئه‌مرێ. مامه‌کانی نازی ناکێشن. ئاخۆ مناڵه ده‌ربه‌ده‌رێک له‌و ته‌مه‌نه‌دا چون ژیابێت تۆماری ژیانی ئه‌م منداڵه مه‌ینه‌ت دۆسته له زه‌مینه‌یه‌کی ده‌ربه‌ده‌ری و پڕ له کوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. شه‌رم نیه ئه‌گه‌ر بڵین رۆژان له ناو مناڵاندا و شه‌وان له‌سه‌ر تهنوران ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد ... تاماوه‌یک ئینجا به هۆی خزمێکی دووریانه‌وه که ناوی (ئاغا سهیدحسین)و خه‌ڵکی دێی (چۆڕ) بوو له ناوچه‌ی (مه‌ریوان) پێ ئه‌نێته زه‌مینه‌ی ژیانێکی تره‌وه ناو براو ئه‌یباته لای خۆی له حوجره ئه‌ینێته به‌ر خۆیندن و به پێی نه‌ریتی فهقهیهتی ئه‌و رۆژگاره له سوختهییهوهده ست پێ ئه‌کات به‌ر له‌وه‌ی به ته‌واوی فێری خۆیندنه‌وه و نووسین بێت جاروبار شیعری سه‌رزه‌نشتیی دا ئه‌نا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به بنچینه‌ی شاعیریتی دواڕۆژی ...
هه‌زار ره‌حمه‌ت له ئارامگاهی به‌رزی سه‌ییدی چۆڕی كه منداڵ بووم به لوتفی خۆی مه‌ساری ژینمی گۆڕی که شۆڕشی ئوکتوبه‌ری سۆسیالیستی به پێچهوا نی نیاز و ئاره‌زوی ئیمپریالیزم تای کێشی سیاسی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که‌ی به بار‌و دۆخێکی سه‌ر به قازانجی زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌که کێشایه‌وه سه‌ره‌تای بیر کردنهویکی نوێ له ژیانی رۆشنبیری شاعیردا سه‌ری هه‌ڵدا ... دوای ئه‌وه جارێکی‌تر ده‌ست ئه‌کاته‌وه به خۆیندن ئینجا هه‌وای گه‌ڕان به ناو شاره‌کانی کوردسانیا ئه‌که‌وێته سه‌ری بۆ خۆیندن سنه و سابڵا‌غ و شنۆ و هه‌ولێر و کۆیه و که‌رکووک و سلێمانی و بیاره گه‌ڕاوه. دوا قۆناغی خۆیندنی دێنێته‌وه مه‌ریوان ئینجا به یه‌کجاری ده‌ستی لێ هه‌ل ئه‌گرێ ... له سه‌ره‌تای لاوی‌دا دوچاری نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی asthma ئه‌بێ تا دێت لێی زیاد ئه‌کا له ئه‌نجامدا هه‌ر به‌و ئازاره‌ش سه‌ری نایه‌وه ... ئه‌و ناكۆكیه خێڵهَكیانهَی نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ماكێكی له بیر نه‌چوونه‌وه‌ی له ده‌روونی شاعیردا خوڵقاند. رۆژ له دوای رۆژ له ناو جموجۆڵی فیكری شاعیردا زیادی ئه‌كرد. ئه‌مه له لاییك له سه‌ره‌تای بیستهكانیش به دواوه كه ناو به ناو هه‌واڵی پێوه‌ندی سیاسیانه‌ی توند و تۆڵ و هاریكاری نێوان كۆڕ و كۆمه‌ڵ و تاقمه سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستانی توركیا و كهماڵیهكان ئه‌گه‌یشت بێ ئارامی خۆشی شاعیری دائه‌گرت ... دیسانه‌وه له لایهكیتریشهوه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ئوكتۆبر و سه‌ره‌تای بڵاو بونه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی پێشكه‌وتن خوازانه‌ی دژ به فاشیزم له ناو توێژ و کۆمه‌ڵه خۆیندهوارهکاندا ئه‌مانه هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌رانه‌و نه‌ته‌وایه‌تیانه یان خولقاند بووه پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی کهماڵیهکان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌ڵه‌ی کورد و به‌ر پابوونی شۆڕشه ناو به‌ناو پچراوو یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کوردستانی تورکیا ئاگری دا‌غ و بیر‌و باوڕی زۆربه‌ی لاوه خۆیندهوارهکانی خسته به‌ر مه‌ودایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیانه‌ی كاریگه‌ر ...
ئه‌ی وه‌ته‌ن خۆ مه‌ن به ناحه‌ق سهرکهز و ئاواره نیم رۆڵه‌که‌ی خۆتم به پاکی دوژمن و خوێن خواره نیم چونکه رۆڵه‌ی کوردستانم وه‌حشی و په‌تیاره نیم وا مه‌زانه که‌وته رۆژی خوی وه‌ها بێکاره نیم سه‌یری مه‌غزی دوژمنت که تێکه‌ڵی خوێناومه قوربانی ئه‌م خاکه‌یه ئه‌م رۆحه له به‌رما سۆزی دڵی پڕ ده‌رده که خوڵیایه له سه‌رما ئاماده‌یی مه‌یدانم و ئه‌م به‌رگه که پۆشیم
کفنه نه وه‌کوو جاکه‌ت و پانتۆڵه له به‌رما به هۆی دوهه‌مین شه‌ڕی جیهانگیرییه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی پێشکه‌وتووانه له‌وڵاتدا په‌ره‌ی سه‌ندو ئه‌م پهرسهندنهش بووه هۆی زیاتر هاندانی شاعیر له دژی رژیمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وکۆلۆنیالیزم وه‌کوو وتمان ئه‌و ناکۆکیه خێڵه‌کیانه‌ی نێوان شاعیر و چه‌ند ده‌ره‌به‌گێک گۆڕایه سه‌ر شێوه‌ی کێشه‌یه‌کی سیاسی دژ به تێکرای رژیمه‌که ... هه‌ر چه‌ند مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی له کێشه‌ی نێوان خاوه‌ن مڵک و ره‌عیه‌ته‌كان قووڵتر بوایه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر تێکرای ده‌ره‌به‌گایه‌تی توندتر ئه‌بوو . له‌م قۆناغه‌دا شاعیر تێکه‌ڵ به ئه‌وه ده‌بی شۆڕشی نهێنی بوو جه‌مسه‌ری فیکری به ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕانه‌وه جۆشی خواردوه و گوتویه:
کاکی مالک پێم بڵێ بۆچی ئه‌مه ئایینته خوێن مژینی ژێر ده‌سه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتان دینته یه‌ك قرۆشت دا به رجعی تورک و تاپوت گرته ده‌س
تا قیامه‌ت ئه‌و قرۆشه مایهکاری ژینته له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاینی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی بووه سروشتی کۆمه‌ڵگا که‌مان له وڵاتێکی پێشه سازی نه‌چووه که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران خه‌ڵکیان چهوساند بێته‌وه بۆیه شیعره‌کانی به زۆری له گه‌ڵ جوتیاراندا ئه‌دوی وبه‌ر ههلستی ده‌ره‌به‌گه‌کان ئه‌کات ... وه‌کوو وتمان له سه‌رتای سیهکانا شیعره‌کانی شاعیر به زۆری له ناو که‌وانێکی نه‌ته‌وایه وتیانهو نیشتمانیدا ئه‌سوڕایه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ خاک و گه‌له‌که‌ی له زۆربه‌ی شیعره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه خۆی ئه‌نوێنی.... لایه‌نه له یه‌ک نهچوهکانی شیعره‌کانی شاعیر ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نی که زاده‌ی فیکری یه‌ک سه‌رده‌م وپێویستی یه‌ک قۆناغ و به‌رهه‌می یه‌ک ئیش وئازارنین... وه زۆربه‌ی شیعره‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی رواڵه‌تی چه‌رخێکی ئه‌ده‌بی نوی پڕ له سیاست نیشان ئه‌دا ... به لام هندێک هه‌ڵوێستی ئایینی له وڵات‌دا به به‌شێک له که‌ره‌سه‌ی ده‌ست به سه‌ر فیکری ئازادی خوازانه‌دا گرت ... هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش بووه حه‌زی له مه‌لایه‌تی کردن نه‌کردوه هه‌ر وه‌کوو له‌م شیعره‌دا ده‌رئه‌که‌وی .....
له به‌ر په‌ستی گه‌لی کورده که‌وا بێگانه زاوامه له سه‌ر ئه‌م هۆزه چه‌ن ساڵه به ته‌نیا هه‌وڵ و داوامه به خۆڕایی له ده‌ستیدا سه‌فای ئه‌م زێد و ماوامه مه‌لایی و خوێنده‌واری خۆ ره‌وشتی خۆم و باوامه
به‌ڵام من ئاره‌زوی نان و ژیانی وه‌ک مه‌لا ناکه‌م له سه‌ره‌تای پهنجاکانا ده‌ستی کرد به چاپ کردنی هه‌ندێک له شیعره‌کانی به شێوه‌ی دیوانی جیا جیا و قه‌واره‌ی تایبه‌تی چاپ بکا وه‌کوو گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان .... باغچه‌ی کوردستان ... چوارباغی پێنجوێن ... شاخی هه‌ورامان .... ده‌شتی گه‌رمیان... له سه‌ره‌تای سیه‌کان به دواوه شیعره‌کانی شاعیر وه‌کوو پێشڕه‌وێکی ئه‌ده‌بی شانبه‌شانی رێزی پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی کورد روێشتووه ... له ناوه‌راستی پهنجاکانا له نووسین و شیعر دانان سارد بووه .. له کۆتایی په‌نجاکاندا چه‌ند جارێك تووشی ئاڵۆزی و ناره‌حه‌تی بووه له‌وانه به حه‌بسی بردوویانه بۆ به‌ندیخانه‌ی به‌سره و له‌ویه‌وه بۆ عه‌ماره هێناویانه‌ته‌وه بۆ به‌غدا..... له ساڵی 1960دا ماڵی خۆی له شاری سلێمانی ئه‌بێ و له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی وانه‌ی کوردی نوسین به به‌نده‌کان ئه‌ڵێته‌وه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان به دواوه تووشی دڵشکاوی و ئازاری ده‌رون ئه‌بی و ئه‌چێ بۆ ناوچه‌ی شلێر له قه‌زای پێنجوێن .. له سه‌ره‌تای ساڵی 1963دا به هۆی باری ئاڵۆزی ناوچه‌که‌وه له گه‌ڵ دانیشتوانی چه‌ند دێكدا ئه‌ڕۆن و ئهچهنه ئه‌و بهرسنوورهوه هه‌ر ئه‌وشه‌وه له‌و به‌ر سنووره‌وه ئه‌یگرن و له‌گه‌ڵ (وریا)ی کوڕی ئه‌یانبه‌ن بۆ به‌ندیخانه‌ی (قه‌جه‌ر) له تاران و ماوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه ئه‌یان هێڵنه‌وه له کاتی ئه‌و بهندییهدا نه‌خۆشیه‌که‌ی زۆری بۆ دێنی و هیوا بڕاوی ژیانی ئهبێوبهم جۆره باسی به‌ندیخانه‌که‌ی ئه‌کات
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه ئه‌م که‌له‌بچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه بووکی ئازادیم ئه‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پیی ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم وه‌ک پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه گه‌رچی دوژمن وا ئه‌زانێ من به دیلی لاڵ ئه‌بم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی خانه‌یه گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییه تۆپ و شه‌ستیر و که‌له‌بچه لام وه‌کوو ئه‌فسانه‌یه بیری ئازادیم له زیندانا فراوانتر ئه‌بێ قۆڕَ به سه‌ر ئه‌و دوژمنه هیوای به به‌ندیخانه‌یه گه‌ر به ئازادی نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته بۆ له‌شم نۆکه‌ری و سه‌ر دانه‌واندن کاری نامه‌ردانه‌یه چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم عاله‌مێ رزگار بکا میلله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردوه‌ی شێرانه‌یه چه‌کی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوه‌ڕه راپه‌ڕینه هه‌ڵمه‌ته پڕ نه‌عره‌ته‌ی کوردانه‌یه (قانع)م ئه‌مڕۆ له زیندانا به ئازادی ئه‌ژیم سه‌د هه‌زار له‌حنه‌ت له‌وه‌ی وا نۆکه‌ری بێگانه‌یه...
که له به‌ندیخانه‌ی ( قه‌جه‌ر ) به‌ره‌ڵڵا کرا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئه‌و باره ئاڵۆزه‌ی تیایا ده‌رباز بو.. جارێکی‌تر دێته‌وه ناوچه‌ی پێنجوێن و له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی 1965دا به ماڵه‌وه له‌دێ (له‌نگه‌دێ) له ناوچه‌ی شلێر نیشته‌جێ ئه‌بێ و هه‌ر به هه‌مان نه‌خۆشی له 7/5/1965دا له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا به‌ده‌م گۆشه‌گیرییه‌وه کۆچی دوایی ئه‌کات .... ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی شێخ ئه‌وڕه‌حمان که گۆڕستانێکی بچوکه و کهووتوته به‌ری رۆژئاوای دێی ناوبرا و نێژرا وه ... سه‌رچاوه: دیوانی قانع به یارمه‌تی بورهان قانع
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||