جەژنی مامۆستا

 

  مامۆستا تۆ شیرینی

  پڕ بەرهەمی دێرینی

  فێرمان دەکەی زانیاری

  ووشەی بە نرخ و دیاری

 

  مایەی سەربەرزی گەلی

  خۆری ئاسۆی دەم کەلی

 

  وەکو باوکی دڵسۆزی

  وێنەی دایکی بەسۆزی

 

  ئەم جەژنەت لێ پیرۆز بێ

  بەهەستێکی پڕ سۆز بێ

 

  پڕ بێ لە خۆشی و شادی

  ئەی مامۆستای ئازادی

 

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved