| ||
| ||
کـــــۆمــــــاری کــــــوردوســـــتـــــــان
هۆکاره ناوخۆییه‌کانی دامه‌زران و رووخانی کۆماری کوردستان د . ئازا د تاهیر حیکمه‌ت
کۆماری کوردستان درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی پێش خۆی بوو و بنه‌ما فیکری- سیاسییه‌که‌ی پێشتر ئاماده کرابوو و هه‌وڵیشی بۆدرابوو ئه‌م وتاره بۆ سمیناری دووی رێبه‌ندان له رۆژی 17ـ1ـ2009 ی شاری ستۆکهۆڵم ئاماده کرابوو که به هۆی که‌می کاته‌وه ته‌نیا به‌شێکی پێشکه‌ش کرا.
له بیریشمان نه‌چێ که مێژوو ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵێنجانی راسته‌قینه‌یه به تێڕوانینێکی کۆمه‌ڵناسی- سیاسییه‌وه. دیارده‌کان ده‌بێ له باری ناوه‌رۆک و هۆکاره‌کانه‌وه لێکبدرێنه‌وه نه به پێی ئاکامه‌کانیان. زۆر دیارده‌ی سه‌رکه‌وتوو هه‌ن که هه‌ڵگری راسته‌قینه نین و به پێچه‌وانه زۆر دیارده‌ی تێکشکاو، راسته‌قینه‌ی ته‌واون. له لێکدانه‌وه‌ی رووداوه‌کانیشدا ده‌بێ ئاستی تێگه‌یشتوویی و هه‌لومه‌رجی ئه‌و کاته له‌به‌ر چاو بگیرێ نه به پێی ئاستی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگا و پاش روون بوونه‌وه‌ی ئاکامی رووداوه‌کان. لێره‌دا هه‌وڵده‌درێ به‌و پێیه و به کورتی هۆیه‌کانی ناوخۆیی دامه‌زران و رووخانی کۆمار بدرێته به باس. چه‌ند هۆکارێک کۆمار له جووڵانه‌وه‌کانی پێش خۆی جیا ده‌که‌نه‌وه. یه‌که‌م، سیستێمێکی کۆماری وه‌کوو ئامڕازی ده‌سه‌ڵاتی کوردی راگه‌یاند که له ناوه‌رۆکدا خۆی به ته‌واوی له ناوه‌ند جیاکرده‌وه و به کرده‌وه تا چه‌شنێک سه‌ربه‌خۆیی چووه پێش. دووهه‌م، له سه‌ر سنووری سوننه‌ت و مودێڕنیته‌دا بوو، یانی په‌ڕینه‌وه له شێوازی خه‌باتی باو، به‌ره‌و شێوازی نوێ. هه‌ر بۆیه‌ش بڕێک له لێکۆڵه‌ره‌وان به زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نی سوننه‌تی تێده‌کۆشن به کۆنه‌په‌ره‌ست و پاشکه‌وتووی بقه‌بڵێنن، لایه‌نگرانیشی به چاو قووچاندن له‌و لایه‌نه ته‌نیا لایه‌نی مودێڕن و سه‌رده‌میانه‌که‌ی ده‌بینن. له کاتێکدا کۆمار پێکهاته‌یه‌که له دوو ره‌هه‌ندی کۆن و نوێ.
سێهه‌م، داخوازییه‌کانی له خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران (1) تا پێکهێنانی کۆمار له چوارچێوه‌ی سیستێمێکی سه‌ڵته‌نه‌تی و له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تا داوای به‌ڕێوه‌بردنی قانوونی ئه‌ساسی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تی به پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌و ده‌م، گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه. ئه‌وه‌ش، وای له به‌شێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان کردووه که به زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نێکیان، ئامانجی کۆمار ته‌نیا به‌و لایه‌نه‌دا بشکێننه‌وه. له راستیدا، کۆمار هه‌ڵگری هه‌مووی ئه‌و لایه‌نانه‌یه. هه‌تا ئێستاش رێکخراوه سیاسیه‌کان دووچاری ئه‌و پارادۆکسهن و به‌رۆکی به‌رنه‌داون. کاتێک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ده‌دوێن باسی مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئێران ده‌که‌ن و له کوردستانیش به‌و به‌شه ده‌ڵێن رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ! ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستانیش، وه‌کوو هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌کی تر له ژێر کارتێکه‌ری چه‌ند هۆکاردا بووه.
الف- کاتێک ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی لاواز بێ. ب- جووڵانه‌وه‌ی کورد یه‌کگرتوو و به‌هێز بێ. ج- کورد پشتیوانێکی ستڕاتیژیکی ده‌ره‌کی به تایبه‌ت زلهێزێکی له گه‌ڵ بێ. کۆماری کوردستان، له هه‌ر قۆناغێکی ژیانیدا، له ژێر سێبه‌ری یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئامانجێکی زه‌ق کردۆته‌وه. پێناسه مودێڕنه‌کانی کۆمار
- حیزبێکی سیاسی وه‌کو ئامڕازێکی سه‌رده‌میانه و پلۆڕالیستی بناغه‌ی کۆماری دامه‌زراند.- ئۆڕگانه‌کانی ده‌وڵه‌تی مودێڕن وه‌کوو سه‌ره‌ک وه‌زیر، وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌رانی حکوومی پێکهاتن. - داوای چاپخانه و رادیوی له سۆڤیه‌ت کرد که ئامڕازی پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی، زانیاری گشتی و پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تین (2) - کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و ئیجباری کردنی خوێندن. ئه‌و کات زۆر که‌س ته‌نانه‌ت کوڕی نه‌ده‌نارده مه‌دره‌سه که فێری ده‌رسی شه‌یتانی [ده‌بێ. له ماوه‌ی ژیانی کۆمار‌دا چه‌ند کچێکیش ناردرانه مه‌دره‌سه و قازی کچی خۆشی نارد. ئه‌وه بۆ نه‌ته‌وه که‌م ئه‌ژماره‌کانی کوردستانیش ره‌چاو کرا. - بازرگانی ده‌وڵه‌تی (له گه‌ڵ سوڤیه‌ت) دامه‌زرا. - ئه‌رته‌شی مونه‌زه‌م به شێوه‌ی نوێ پێکهات.
پێناسه سوننه‌تیه‌کان - سه‌ره‌ڕای بوونی حیزبێکی سیاسی که ده‌بوا دابینکه‌ری پلۆڕالیزمی سیاسی بێ، هه‌موو بڕیارێک به سه‌رۆکی حیزب سپێردرا. کاتێک باس له کۆمار ده‌کرێ ته‌نیا نه‌خشی قازی محه‌ممه‌د به‌رچاوه و سه‌رۆک وه‌زیر و باقی وه‌زیره‌کان هه‌ر دیار نین. هه‌ر بۆیه‌ش شانازیه‌کانی کۆمار بۆ قازی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و هه‌ڵه‌کانیش هه‌ر له ئه‌ستۆی ئه‌ودان. له سه‌ر بڕیاری قازی و پاش وتارێک، "ک.ژ.ک" کرایه حیزبی دیموکڕات و پاش وتارێکی تر، بڕیاری خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی کۆمار په‌سه‌ند کرا. قازی محه‌ممه‌د پاش ئه‌وه‌ی نازناوی "پێشه‌وا"ی وه‌رگرت ئیتر بوو به بڕیارده‌ری بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای کۆمار. - به پێچه‌وانه‌ی رای „ک.ژ.ک“، نه‌ته‌نیا هه‌وڵی گۆڕینی پێوه‌ندیه عه‌شیره‌ییه‌کان نه‌درا به‌ڵکوو له ده‌سه‌لاتیشدا به‌شدار کران. بێگومان هه‌لومه‌رج، مه‌ودای ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌په‌له نه‌ده‌دا. به‌ڵام له‌و بواره‌دا هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵنه‌هێندراوه. مه‌سه‌له‌ی زه‌وی به ئامۆژگارییه‌ک له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هاته ئاڕاوه که بۆ خه‌ڵکی بێ زه‌وی خێری نه‌بوو.
- ده‌زگای قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ و پاڕلمان که هێمای دیموکڕاسین، دانه‌مه‌زران. بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ساڵه‌کانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی سه‌رده‌می گه‌شه‌کردنی پێوه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری له ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی بازرگانی له شاره‌کانی کوردستاندا بوو. له موکریان سه‌ره‌ڕای زاڵبوونی "ئابووری گوند"، له مهاباددا بازرگانی سه‌ری هه‌ڵدابوو. گێره‌وکێشه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان و خه‌ڵکی شار هێرشی چه‌ند عه‌شیره‌تی ده‌وروبه‌ری بۆ ناو شاری مهاباد (1942) لێکه‌وته‌وه. پاشانیش ئه‌و دوژمنکاریه درێژه‌ی کێشا. بنه‌مای سیستێمی خێڵه‌کی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پتر و ده‌سڕاگه‌یشتنی هه‌رچی زیاتر به سه‌رچاوه‌کانی زه‌وییه و ئه‌وه‌ش پێویستی به داکۆکی و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی ده‌وڵه‌تی هه‌یه. عه‌شیره کورده‌کان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، خۆیان به ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر ده‌به‌سته‌وه تا له دوژمنه‌کانیان بیانپارێزێ. گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌و عهشیرانهش عه‌شیره‌که‌ی نزیکیان بوو که ئه‌ویش کورد بوو. ئه‌وان نه ده‌یانتوانی یه‌کبگرن و نه عه‌شیره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به‌هێزیان تێدا بوو که به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا زاڵ بێ و ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌وڵه‌تی بۆ خۆی پێک‌بێنێ. دیارده‌یه‌ک که هۆکاری گرینگی نه‌بوونی کورد به ده‌وڵه‌ت بوو.
ره‌زاشا توانی زۆربه‌ی عه‌شیره‌کانی موکریان بۆ لای خۆی راکێشێ و ته‌نانه‌ت دژی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به کاریان بێنێ (هه‌ڵبه‌ت ناوچه‌کانی تری کوردستانیش به ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ر وابوون)، ئه‌گه‌رچی پاش وه‌لانانی ره‌زاشا و هاتنه سه‌ر کاری کوڕه‌که‌ی ئه‌و متمانه به رژیمی شا که‌م ببۆوه، به‌ڵام هێشتا جێی مه‌ترسی بوون. کۆماری کوردستان پێش دامه‌زرانی ده‌بوایه، ئه‌گه‌رێش نه‌توانێ ئه‌و عه‌شیرانه بکاته دۆست، هیچ نه‌بێ له دوژمنایه‌تی دووریانکاتهوه. دروست کردنی یه‌کێتی و ئیراده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به بێ هێور کردنه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان نه‌ده‌گونجا. به واتایهکیتر، کۆمار نه‌ته‌نیا ده‌بوایه له بیری رێکخستنی ئه‌و هێزانه‌دا بوایه که ده‌یپارێزن، به‌ڵکوو ئه‌و هێزانه‌ش رازی راگرێ که له وانه‌یه پێش به پێکهاتنی بگرن. دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕات ئه‌و ئیمتیازه‌ی به سه‌رۆک عه‌شیره‌کان به‌خشی.
سه‌رۆک عه‌شیره‌کان له ژێر کارتێکه‌ری چه‌ند هۆکاره‌وه پشتیوانیان له کۆمار کرد: - که‌سایه‌تی جێی بڕوای قازی. - نه‌بوونی متمانه به ده‌سه‌ڵاتی لاوازی شاهه‌نشاهی و بێده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شه‌که‌ی. - بوونی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت وه‌کوو پاڵپشتی کۆمار. ئه‌رته‌شی کۆمار بێجگه له بارزانیه‌کان له هێزی عه‌شیره‌کان پێکهاتبوو که پاش ده‌نگۆی ده‌رچوونی هێزی سۆڤیه‌ت، زۆربه‌یان له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئێران پێوه‌ندییان گرته‌وه و راسته‌وخۆ چوونه به‌ره‌ی دوژمنه‌وه، رێبه‌ری کۆماریش به باشی ئاگاداری ئه‌و بادانه‌وه بوو.
کۆمار هه‌وڵی نه‌دا به هێنانه گۆڕێی دابه‌شکردنی زه‌وی، پارێزه‌رانی خۆی له جوتیارانی بێ زه‌وی هه‌ڵبژێرێ.
بارودۆخی سیاسی بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوچه‌ی موکریان هیچ پێوه‌ندییه‌کی به هاتنی سۆڤیه‌ت و پلان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌وه نه‌بوو. کۆماری کوردستان درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی پێش خۆی بوو و بنه‌ما فیکری- سیاسییه‌که‌ی پێشتر ئاماده کرابوو و هه‌وڵیشی بۆدرابوو. ساڵی 1938 حیزبی ئازادی کوردستان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک رۆشنبیری شاری سابڵاغه‌وه پێکهات که بیری نه‌ته‌وه‌یی بڵاو ده‌کرده‌وه، دژی فاشیزم بوو و وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی به شێوه‌ی چه‌کداریشی به ره‌وا ده‌زانی. پاش ئاشکرایی ته‌بلیغات و چالاکییه‌کانی له 1939دا، که‌وته ژێر په‌لاماری ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشایی و چالاکییه‌کان راگیران. که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه واته عه‌زیزی زه‌ندی چووه ئاڵمان و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌وێ ماوه. ئه‌و حیزبه پاش هاتنی هاوپه‌یمانه‌کان بۆ ناو خاکی ئێرانه‌وه چالاکی خۆی ده‌سپێکرده‌وه و له جووڵانه‌وه‌ی ورمێ پشتیوانی کرد. ئه‌و حیزبه به هۆیه‌کی ناروون توایه‌وه. له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه زۆر قسه کراوه، به پێی مه‌نتیقی رووداوه‌کان من پێم وایه ده‌بێ سۆڤیه‌ت ده‌ستی تێدا بوو بێ (3).
25ی گه‌لاوێژی 1942، کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک له لایه‌ن رۆشنبیرانی شاری سابڵاغه‌وه دامه‌زرا که به پێچه‌وانه‌ی حیزبی ئازادی، پڕۆژه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی وه‌کو ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی دانابوو و دژی پێوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان و خوازیاری گۆڕینیان بوو، هه‌وڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتوویی وهه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی خه‌باتێکی مه‌ده‌نیدا ده‌دا و هیچ پڕۆگرامێکی بۆ رێکخستنی خه‌باتی چه‌کداری یا به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات له کرده‌وه‌دا، نه‌بوو. خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر دوو حیزب، گرینگی‌دان به نه‌خشی ده‌ره‌کی و راکێشانی زلهێزێک بۆ پشتیوانی له ویسته‌کانیان بوو و هه‌وڵیشیان بۆ دا. پاش سه‌فه‌ری دووهه‌می نوێنه‌رانی کورد بۆ باکۆ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، قازی محه‌ممه‌د مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی "ک.ژ.ک"ی به حیزبی دیموکڕاتی کوردستان هێنایه گۆڕێ که له لایه‌ن به‌شداران، یانی پیاو ماقووڵان و سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی موکریانه‌وه په‌سه‌ند کرا. بنه‌ما فیکرییه‌کانی حیزبی دیموکڕات درێژه‌ده‌ری "ک.ژ.ک" نه‌بوون به‌ڵکوو حیزبی تازه پێکهاتوو له سه‌ر وێرانه‌ی "ک.ژ.ک" دامه‌زرا. بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه ده‌توانم چه‌ند هۆ ده‌ستنیشان که‌م که به پێی رووداوه‌کانی پاشتر، وێده‌چێ نه‌خشی سه‌ره‌کیان بووبێ. 1- "ک.ژ.ک" هیچ به‌رنامه و ئاماده‌کاری بۆ وه‌ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، ته‌نیا رێکخراوێکی مه‌ده‌نی، رۆشنبیری و رۆشنگه‌ری مابۆوه (4) 2 ـ هه‌ر وه‌کوو له دیداری قازی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی سۆڤیه‌تدا ده‌رده‌که‌وێ که داوای راوێژکاری بۆ یارمه‌تی " ک.ژ.ک" کردبوو، ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر هیچ نه‌بێ قازی رێبه‌رانی "ک.ژ.ک"ی به که‌م ئه‌زموون و له باری تێگه‌یشتوویی سیاسییه‌وه، لاواز زانیوه. 3 - "ک.ژ.ک" وه‌کوو رێکخراوێکی ناسیۆنالیستی کورد داوای یارمه‌تی له زلهێزه ده‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو سۆڤیه‌ت و ئینگلیز ده‌کرد، بۆیه‌ش هه‌ر دووکیان به لایه‌نگری ئه‌وی تریان ده‌زانی و مه‌تمانه‌ی ته‌واویان پێی نه‌بوو. 4 - سۆڤیه‌ت زیاتر گرینگی به هه‌ڵوێستی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان ده‌دا و ئه‌وانی له ئاڵوگۆڕ و رووداوه‌کانی ناوچه‌دا به کارتێکهرتر ده‌زانی. بۆیه‌ش له هه‌ر دوو سه‌فه‌ری باکۆدا ته‌نیا پیاو ماقووڵان و سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی بانگهێشتن کرد. له کاتێکدا حیزبێکی سیاسی له‌و ناوچه‌دا چالاکی ده‌نواند و سۆڤیه‌تیش به باشی ئاگار بوو. 5 - پڕۆژه‌ی "ک.ژ.ک"، کوردستانی گه‌وره بوو به‌ڵام سۆڤیه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی ته‌نیا به هۆی هه‌ڵکه‌وتوویی (دابه‌شینی پیلانگێڕانه‌ی ده‌وله‌تی ره‌زاشا) له ئوستان و خاکی ئازه‌ربایجاندا، بۆ گرینگ بوو. یانی ئیمتیازێک به‌و کوردانه بدا که دانیشتووی به ناو ئۆستانی ئازه‌ربایجانی رۆژاوان و له داهاتوودا نه‌بنه مڵۆزمی پلانه‌کانی. ئه‌و ئیمتیازهش نه‌ده‌با له خاکی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بترازایه. فیرقه‌ی دیموکڕاتی ئازه‌ربایجانیش ده‌یزانی که به ته‌شه‌نه کردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوستانی ناسراو به ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئه‌و به‌شه له‌و خاکه، ده‌لکێ به کوردستانه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ی که تا ئێستاش گرفتی کورد و ئازه‌ربایجانیه شۆڤێنیهکانه. 6 - میر جه‌عفه‌ر باقرۆف سه‌رۆکی ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت که له بیری دامه‌زراندنی ئازه‌ربایجانی گه‌وره‌دا بوو و له ئازه‌ربایجانیش فیرقه‌ی دیموکڕاتی پێکهێنابوو، ئه‌و به‌شه له کوردستانیشی به خاکی ئازه‌ربایجان ده‌زانی، پێشنیاری گۆڕینی "ک.ژ.ک"ی به حیزبی دیموکڕات دا که له باری ناویشه‌وه وه‌کوو په‌لی ناوچه‌یی فیرقه بچێ. 7 - به‌رنامه‌ی "ک.ژ.ک"، زۆربه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی دووچاری مه‌ترسی کردبوو. مانه‌وه‌ی "ک.ژ.ک" سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی نیگه‌ران و له به‌شداری کۆمار، بێبه‌شی ده‌کردن. 8- قازی محه‌ممه‌د که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری یارمه‌تی سنوورداری سۆڤیه‌ت ببوو، بیری له کوردستانی پاش ده‌رچوونی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت کردبۆوه، بۆیه پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێران نه‌پساند. رۆژنامه‌کانی ئه‌وده‌می ئێران باسیان له "ک.ژ.ک" و رۆژنامه‌ی نیشتمان ده‌کرد که باسی کوردستانی گه‌وره و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له ئێرانی خۆشه‌ویستیان ده‌کا(5). قازی محه‌مه‌د که له وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا، ئه‌و ویسته‌ی ئینکار ده‌کرد، ده‌با سنووری له گه‌ڵ "ک.ژ.ک"یش دیاری کردبا. گۆڕینی ناوه‌که بۆ داهاتووی وتووێژه‌کان، مه‌سڵه‌حه‌ت بوو.
به‌و پێیه، حیزبێکی نوێ پێکهات که ده‌با له ناوه‌رۆکدا داوای خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بکا، عه‌شایه‌ریش نه‌ڕه‌نجێنێ و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچه‌ی که به ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ناسراوه نهترازێنێت.
حیزبی دیموکڕات وه‌کوو حیزبه‌کانی پێش خۆی سکۆلار ماوه و حیزبێکی ئیدۆلۆژیک نه‌بوو. سه‌رده‌می هاتنی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان بۆ ناو خاکی ئێران هاوکات بوو له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بیری سۆسیالیستی له ئێران‌دا، حیزبی تووده‌ی ئێران توانیبووی رۆشنبیران، کرێکاران و به گشتی دژبه‌ره‌کانی رژیمی پاشایه‌تی له ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه. ئه‌و بیره له کوردستان به گشتی و له ناوچه‌ی موکریان به تایبه‌تی له ناو لاوان‌دا په‌ره‌ی سه‌ند. له شاری سابڵا‌غ به‌تایبه‌ت نه‌خشی کاک سدیقی ئه‌نجیری به‌رچاوه. رێکخراوی لاوانی دیموکڕات زۆربه‌ی زۆریان له ژێر کارتێکه‌ری ئه‌و بیره‌دا بوون (6). یارمه‌تی سۆڤیه‌ت به کۆمار و دڵخۆشی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌و، ئه‌و بیره‌ی به‌هێزتر و شیرین تر کردبوو.
لاوانی چه‌پ ئه‌گه‌رچی له ره‌وتی کۆمار‌دا کارتێکه‌ر نه‌بوون، به‌ڵام پاش رووخانی کۆمار، حیزبی دیموکڕاتیان زیندوو کرده‌وه. به دوای رووخانی کۆمار و پاشان له سێداره‌درانی قازییه‌کان، پێکهێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی دێموکڕات خۆیان له حیزب نه‌گه‌یاند. حیزبی تووده‌ی ئێران به هۆی یه‌کێک له کادره کوردهکانیهوه به ناوی عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو پێوه‌ندی له گه‌ڵ لاوه چه‌په‌کان گرت و به دانانی راهێنانی تایبه‌ت، حیزبی زیندوو کرده‌وه. زه‌بروزه‌نگی رژیم به‌شێک له‌و لاوانه‌ی په‌ره‌وازه‌ی باشوور کرد و به‌شێکیان که‌وتنه به‌ندیخانه‌وه. له باشوور، له ژێر کارتێکه‌ری شۆڕشی بارزانی و ئوتۆریته‌ی عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی که ناسیۆنالیستێکی دژ به بیری سۆسیالیستی بوو، حیزب که‌وته سه‌ر رێبازی ناسیۆنالیستی. ته‌نیا پاش نه‌مانی ئیسحاقی بوو که دوکتور قاسملوو له پێسپارده‌ی \دووهه‌مدا حیزبی هینایه‌وه سه‌ر رێچکه‌ی سوسیالیستی، به‌ڵام ئه‌مجاره به بێ کارتێکه‌ری حیزبی تووده که تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه.
لایه‌نه کارتێکه‌ره‌کانی سه‌ر ره‌وتی کۆمار
کۆمار له ژێر ته‌وژمی سێ هێزدا بوو: سۆڤیه‌ت، ئازه‌ربایجانی ئێران، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی. 1- سۆڤیه‌ت هاتنی ئه‌رته‌شی سوور بۆ ناو خاکی ئێران نه‌ته‌نیا یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ به‌ره‌ی سۆڤیه‌ت سانا ده‌کرده‌وه به‌ڵکوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له ئێرانی پاش شه‌ڕیشدا ده‌پاراست. له لایه‌که‌وه ئازه‌ربایجانیه‌کانی که بۆ کار له‌سه‌ر چاڵه نه‌وته‌کان چوبوونه باکۆ و ئه‌ندامی حیزبی کومونیست بوون، گه‌ڕابوونه‌وه ئێران و له لایه‌کی تره‌وه پیشه‌وه‌ری و زۆربه‌ی رێبه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، چه‌پ و کومونیست بوون، بواری بۆ سۆڤیه‌ت ره‌خساند که له‌و به‌شه‌دا جووڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵگیرسێنێ که به ده‌ستی پڕه‌وه له گه‌ڵ ئێران‌دا معامه‌له بکا. له کاتێکدا، ئینگلیز نه‌وتی باشووری ئێرانی ده‌برد، سۆڤیه‌ت له بیری نه‌وتی باکووردا بوو که پاش شه‌ڕ ده‌یتوانی یارمه‌تیده‌ری بێت.
هه‌روه‌ها، ده‌یتوانی پێش به نه‌خشه‌ی ئینگلیز بگرێ که لێدانی جادده‌یه‌ک له نێوان مووسڵ و هیندوستان بوو(درێژه‌ی جاده‌ی هامیلتۆن که ئێستاش به‌و ناوه ده‌ناسرێ) که له خاکی ئوستانی ناسراو به ئازه‌ربایجان تێده‌په‌ڕی و به‌شێکیشی ناوچه‌ی موکریان بوو. بۆیه‌ش له جووڵانه‌وه‌ی ئازه‌ریه‌کان داکۆکی کرد و پێویستیش بوو کورده‌کانی (دانیشتووی ئازه‌ربایجان) رازی راگرێ. ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاتنیه‌وه بۆچوونێکی باشی له سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورد نه‌بوو، جووڵانه‌وه‌کانی باکووری له سه‌رده‌می ئاتاتورک وهه‌روه‌ها له باشووریشدا به عه‌شیره‌یی و کۆنه‌په‌ره‌ستانه و بۆ راووڕووتی نه‌ته‌وه دراوسێکانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند (7). بێگومان به‌و هه‌ڵوێسته‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی موکریانیش ده‌کرد. بانگ کردنی پیاو ماقووڵان و سه‌رۆک عه‌شیره‌کان بۆ باکۆ له کاتێکدا حیزبێکی سیاسی کوردی له مه‌یداندا بوو، ته‌نیا ده‌تواندرێ له‌و چواچێوه‌دا به‌راورد بکرێت. کۆماری کوردستان راسته‌وخۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ سۆڤیه‌ت نه‌بوو به‌ڵکوو ته‌نیا به هۆی کۆماری ئازه‌ربایجانه‌وه. زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سۆڤیه‌ت له ته‌ورێز ئازه‌ربایجانی بوون.
سۆڤیه‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی موکریان به ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌یویست چه‌شنێک خودموختاریشیان بداتێ تا پێشی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌گرن. سۆڤیه‌ت لایه‌نگری دامه‌زرانی کۆمار نه‌بوو و له رۆژی دامه‌زرانی کۆماریشدا که به تۆپزی دامه‌زرا، به فه‌ڕمی به‌شداری نه‌کرد ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ره‌که‌یان دوراودوور چاوه‌دێری رێوڕه‌سمه‌که‌ی ده‌کرد. سۆڤیه‌ت به‌پێی په‌یمانێک که له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێران ئیمزای کردبوو که ته‌واوه‌تی ئه‌رزی ئێران بپارێزێ، هه‌روه‌ها به‌پێی په‌یمانی مۆسکۆ له گه‌ڵ ئینگلیز و ئامریکا که یارمه‌تی به له‌توپه‌ت بوونی ئێران نه‌دا، خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا به سه‌ر ئازه‌ربایجان و کوردستاندا سه‌پاند، هه‌روه‌ها به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، موکریانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئازه‌ربایجاندا بۆ گرینگ بوو. بۆیه‌ش تا له ئێران‌دا بوو ئیزنی به کۆمار نه‌دا له چوارچێوه‌ی ئازه‌ربایجان بترازێ. جێی سرنجه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان سۆڤیه‌تیان وه‌کوو رزگارکه‌ر و ستالینیان وه‌کوو بابی کوردان ده‌زانی و ده‌یان دروشم و گۆرانی و ئه‌فسانه‌یان بۆ ساز کردبوو. له سه‌فه‌ری دووهه‌می نوێنه‌رانی کورد دا بۆ باکۆ، زۆربه‌یان و به‌تایبه‌ت قازی محمه‌د له سیاسه‌تی ئازه‌ربایجان و سۆڤیه‌ت تێگه‌یشتبوون. له‌و هومێده‌ی که به ناڕه‌وا که‌وتبووه دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه که زلهێزێکی وه‌کوو سۆڤیه‌ت پاڵپشت و دۆستی کورده، رێبه‌ریی حیزبی دیموکڕات و به تایبه‌ت شه‌خسی قازی به‌رپرسیارن.
2 - ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانی ئێران
ئه‌گه‌ر له بۆکانه‌وه به‌ره‌و سه‌قز بڕۆین له سه‌ر که‌لی (سه‌را) تابلۆیه‌ک چه‌قاوه که لێی نوسراوه: به خێر هاتن بۆ کوردستان. له‌و دیویشی دیاره: به خێر بێن بۆ ئازه‌ربایجان. پێوه‌ندی فیرقه‌ی دیموکڕاتی ئازه‌ربایجان و کۆماری کوردستان له سێبه‌ری ئه‌و تابلۆیه‌دا ره‌قه‌می ده‌خوارد. ئازه‌ربایجان، موکریانی وه‌کوو به‌شێکی خاکی خۆی ده‌دی که کوردی لێ نیشته‌جێیه- تا ئه‌مڕۆش هه‌ر وایه- نوێنه‌رانی کوردی له مه‌جلیسی میللی ئازه‌ربایجاندا وه‌کوو نوێنه‌رانی شارێکی خۆی قه‌بووڵ کرد و بۆی گرینگ بوو کۆمار له تابلۆی "سه‌را" ئه‌ولاتر نه‌چێ و ئه‌وه‌شی داسه‌پاند. به پێچه‌وانه‌ی په‌یمانێک که له گه‌ڵ کۆمار به‌ستبووی که به بێ ئیزنی یه‌کتر له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وتووێژ نه‌که‌ن، به بێ به‌شداری نوێنه‌رانی کورد له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌وته وتووێژه‌وه. ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماریان به شاره‌کانی سابڵا‌غ، شنۆ و بۆکان سنووردار کرد و ناوچه کوردنشینه‌کانی ورمێ، خۆی تا ماکۆ، وه‌کوو ناوچه‌ی جێی کێشه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان مانه‌وه (وه‌کو که‌رکووک و خانه‌قینی ئێستا له باشووردا). ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌و ناکۆکیانه دژی هه‌ر دووکیان که‌ڵکی خۆی وه‌رگرت.
3 – ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێران
پاش هه‌واڵی هاتنی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت بۆ ناو ئێران، ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی به سه‌رشۆڕیه‌وه ناوچه‌ی موکریانی به‌جێهێشت. پاشانیش له شه‌ڕی "قاراوا"دا، شکستێکی قورسی به سه‌ردا هات. ژێنڕاڵه ئێرانییه‌کان، به تایبه‌ت ره‌زم ئارا چاوه‌ڕوانی هه‌ل و تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه بوون. به که‌ڵک وه‌رگرتن له ناکۆکی نێوان کۆمار و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی سۆڤیه‌ت، هێزه‌کانی له سه‌قز، بانه و سه‌رده‌شت هێشته‌وه، به واته‌یه‌کی تر کۆماری له دوو لاوه گه‌مارۆ دابوو(8). کاتێک کۆمار بڕیاری گرتنه‌وه‌ی پادگانی سه‌رده‌شتی دا، نوێنه‌ری ئێران، موزه‌فه‌ری فیروز چووه "ته‌ورێز" و له گه‌ڵ "جاوید" ئوستانداری ته‌ورێز رێکه‌وت که ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت نه‌گیرێته‌وه، فیرقه ده‌توانێ له زه‌نجاندا بمێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای بڕیاری کۆمار، به ئاغای که‌ریمی که له رێی سه‌رده‌شتدا بوو هه‌واڵ گه‌یی که واز له‌و پلانه بێنێ. له کاتێکدا یارمه‌تیه‌کانی سۆڤیه‌ت به رێگای ئازه‌ربایجاندا ده‌درا به کوردستان، کۆمار له‌وه لاوازتر بوو که دژی بڕیاره‌کانی ئازه‌ربایجان بوێستێ.
هه‌لومه‌رجی ئێران به هۆی لاوازی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، هه‌لێکی وه‌خۆکه‌وتنی به ئازادیخوازان و هێزه دیموکڕاته‌کان دا. کۆماری دیموکڕاتی کوردستان وحکومه‌تی ئازه‌ربایجان، ئه‌ستونده‌کی ئه‌و جموجووڵه بوون.
له ساڵی 1945دا، حیزبی دیموکڕاتی ئێران له لایه‌ن "ئه‌حمه‌د قه‌وام" کۆنه سیاسه‌توانی ئێران، دامه‌زرا که به ئاڵای دژی فاشیزم و بۆ دابینکردنی ئازادییه دیموکڕاتیکه‌کان، هاته گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئه‌وده‌مه‌وه و له گه‌ڵ پێنج حیزبی پێشکه‌وتووخوازی تر، له‌وانه حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و فیرقه‌ی دیموکڕاتی ئازه‌ربایجان، که‌وته به‌ره‌یه‌که‌وه. هاتنه کایه‌ی قه‌وام وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران، ئه‌و هیوایه‌ی لێده‌که‌وته‌وه که کێشه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجان له رێگای وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تیش رێنوێنی ئازه‌ربایجان و کوردستانی ده‌کرد تا له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرن و پێویسته له گه‌ڵ قه‌وام پێکبێن. قه‌وام 25 رۆژ پاش هه‌ڵبژێردرانی سه‌ردانی مۆسکۆی کرد و به‌ڵێنی نه‌وتی باکووری به سۆڤیه‌ت دا، به‌ڵام جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی سپارد به بڕیاری مه‌جلیسی پازده‌هه‌م که پاشان هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌کرا. ئه‌و به‌ڵێنه‌شی به کوردستان و ئازه‌ربایجان دا تا ئه‌و جێیه وته‌کانی رێبه‌رانی هه‌ر دوو لا ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌وانیش به به‌ڵێنه‌کانی قه‌وام دڵخۆش بوون(9).
قه‌وام سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دروستی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌رته‌ش ده‌بێ بێته‌وه کوردستان و ئازه‌ربایجان. سه‌رئه‌نجام سه‌لاموڵڵا جاوید ئوستانداری ئازه‌ربایجان له تێلگڕافێکدا بۆ قه‌وام، ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشوازی کردن له ئه‌رته‌ش راگه‌یاند. رۆژی 21ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌ش هاته ناو شاری ته‌ورێزه‌وه و به‌شێکی زۆری فیرقه‌ییه‌کان به‌ره‌و باکۆ هه‌ڵاتن و کوشتاری ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام هیچیان له جاوید نه‌کرد
کوردستان ته‌نیا مابۆوه. به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رۆک عه‌شیره‌کان خۆیان داوه پاڵ ده‌وڵه‌ت، له 12750 پێشمه‌رگه‌ی کۆمار ته‌نیا 1200 بارزانی و چه‌ند عه‌شیره‌یه‌ک له گه‌ڵ کۆمار مابوونه‌وه(10)، ئاماده‌کاری بۆ به‌رگری نه‌کرابوو، به‌ره‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ دوژمن ناوچه‌یه‌کی بچووک بوو، وێده‌چێ هیوای دروست کردنی ئوستانی کوردستان له ماکۆوه تا تکاب له لایه‌ن قهوامهوه هێشتا به ته‌واوی نهمردبوبێت. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مزگه‌وتی "هه‌باس ئاغا"دا بڕیاری ته‌سلیم بوون درا. پێویسته بکوترێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌کوترێ ئه‌و کۆبوونه‌وه پرسێکی دیموکڕاتیک به خه‌ڵک بوو، به پێی پرینسیپ، دیموکڕاتیک نه‌بوو، چوون هه‌موو خه‌ڵک به‌شدار نه‌بوون، زۆربه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان له گه‌ڵ کۆمار نه‌مابوون تا بڕیاری دیموکڕاتیک بده‌ن، به‌شێک له خه‌ڵکی شار که به‌شدار بوون هه‌ر ئه‌وانه بوون که پاشان ماڵهبهماڵ و دوکانبهدوکان ده‌گه‌ڕان و ئیمزایان کۆ ده‌کرده‌وه که شا، قازی له سێداره بدا. دیاره وه‌کوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "ک.ژ.ک" که قازی له پێشدا بڕیاری دابوو و به وته‌کانی به په‌سه‌ند کردنی دا، بڕیاری خۆ به ده‌سته‌وه‌دانی له پێشدا دابوو. ئایا ئه‌و جۆره‌ی که نه‌ته‌وه‌خوازه ئێرانیه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه، کۆماری کوردستان ده‌ستکردی سۆڤیه‌ت بوو و به رۆیشتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تێکڕووخا؟
پێش هه‌موو شتێک، ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کان، ئێرانیان داگیر نه‌کرد، به‌ڵکوو به بێ شه‌ڕ به مه‌به‌ستی یارمه‌تی به‌ره‌ی سۆڤیه‌ت هاتنه ناو خاکی ئێرانه‌وه. ئێران ده‌یان ساڵ پێش ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ئینگلیز و رووسه‌وه ئیداره ده‌کرا. هه‌موو وه‌زیر و نوێنه‌رێکی مه‌جلیس ده‌بوایه سه‌ر به یه‌کێکیان بوایه. ته‌نانه‌ت پاشایان ده‌گۆڕی، مه‌جلیسیان به تۆپ ده‌به‌ست و به بێ ئیزنی ئه‌وان هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێکی سیاسی یا نیزامی له ئێران‌دا به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. له ئێرانی پاش شه‌ردا، سۆڤیه‌ت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و شه‌ریکایه‌تی له گه‌ڵ ئینگلیز هاته خاکی ئێرانه‌وه.
بوونی ئه‌رته‌شی سوور له ناوچه‌دا له لایه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێرانی لاواز کرد و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌لێکی بۆ دانیشتووانی ئه‌و به‌شه پێکهێنا تا هه‌وڵی گه‌یشتن به ئاواته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بده‌ن. کوردیش به‌و پێیه به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لی ره‌خساو مه‌ودایه‌کی بۆ لوا که خۆی ریکبخا، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی پێک‌بێنێ و به ئیراده‌یه‌کی هاوبه‌شه‌وه به‌ره‌و دابه‌زاندنی ئامانجه له‌مێژینه‌کانی هه‌نگاو هه‌ڵینێته‌وه. ره‌وتی کۆماره‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و چاره‌نووسه‌کانیان ده‌ریخست که سۆڤیه‌ت ته‌نیا که‌ڵکی ئامرازی لێوه‌رگرتوون، به تایبه‌ت بۆ کوردستان پلانێکی له چوارچێوه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی کورددا نه‌بوو. ئه‌گه‌ر چی بوونی سۆڤیه‌ت له پێکهێنانی ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌دا نه‌خشی بوو و ناتوانین خۆی لێ ببوێرین، به‌ڵام سوودی سۆڤیه‌ت له ره‌وتی کۆمار‌دا بۆ کورد ته‌نیا 1200 چه‌ک، ده‌زگایه‌کی چاپ و له‌وانه‌یه رادوێیه‌کی بێ هێز، بووبێ. له کاتێکدا، چون په‌یمانی دابوو که یارمه‌تی به له‌توپه‌ت بوونی ئێران نه‌دا، دروشمی خودموختاری به سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورددا سه‌پاند که هه‌تا ئێستاش به‌رۆکی کوردی له هه‌موو پارچه‌کانیدا به‌رنه‌داوه. کۆماری کوردستانی له ناوچه‌یه‌کی زۆر بچکۆله‌دا زیندانی کرد و تا رووخان ئیزنی نه‌دا له که‌لی سه‌را به‌ولاوه‌تر په‌ل بکێشێ و ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی وا به ئازه‌ربایجانه‌وه به‌سته‌وه که تا ئێستاش ئازه‌ربایجانیه‌کان ئه‌و به‌شه به خاکی خۆیان ده‌زانن.
ووته ی کۆتایی
دووی رێبه‌ندان مێژووی ته‌نیایی و مه‌زڵوومی نه‌ته‌وه‌یه‌که که وه‌کوو مۆره‌یه‌ک کایه‌ی پێکراوه و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆی یارمه‌تیده‌ری ئه‌و بێده‌ره‌تانی و چه‌وسانه‌وه و داگیرکرانی وڵاته‌که‌یه‌تی. هۆی ناوه‌کی وه‌کوو زه‌بر و زه‌نگی دوژمنان و هۆ ده‌ره‌کیه‌کانی تر کارتێکه‌ر بووه.
کۆماری کوردستان، ئه‌زموونێک بوو که نیشانی‌دا، کورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر مه‌ودای هه‌بێت ده‌توانێ خۆی به‌ره‌و پێش به‌رێ و موکریان له ماوه‌ی 11 مانگدا زیاتر له هه‌موو ده‌وره‌ی حکوومه‌تی شا، له هه‌موو بواره‌کاندا پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه دیت. کۆماری کوردستان درێژه‌ی خه‌باتی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی کورد بوو بۆ مسۆگه‌ر کردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد له سه‌ر خاکی خۆیدا و سۆڤیه‌ت ته‌نیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا هه‌لومه‌رجێکی له‌باری ره‌خساند که کورد ده‌یتوانی که‌ڵکی لێوه‌رگرێ. کورد هه‌تا ئێستاش به شوێن پشتیوانی ده‌ره‌کی، به تایبه‌ت زلهێزێک ده‌خولێته‌وه. له ره‌وتی کۆمار‌دا، سۆڤیه‌ت پیشانیدا که وه‌کوو زلهێزێک پشتیوانی راسه‌قینه‌ی کورد نییه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یهه‌وێ کوردستان به ئازه‌ربایجانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، جووڵانه‌وه‌ی کورد ئه‌گه‌ر چی له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌دا باش جووڵاوه، به‌ڵام پاش ده‌نگۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت که‌ڵکی تایبه‌تی وه‌نه‌گرت و خۆی بۆ هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشتر ئاماده نه‌کرد (11). وێناچێ سۆڤیه‌ت کۆماری کوردستانی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی راسته‌قینه به هێند گرتبێت. سۆڤیه‌ت سه‌ره‌ڕای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و که‌ڵک وه‌رگرتن له کوردستان و ئازه‌ربایجان، ده‌یویست له باری سیسته‌مه‌وه له سوسیالیزم نزیک ببنه‌وه. ئه‌و کاره له ئازه‌ربایجان کرا، زه‌وی دابه‌شکرا و سه‌رمایه‌داره‌کان ئازه‌ربایجانیان به جێهێشت، ئازه‌ربایجان خۆی بۆ سۆسیالیزم و پێش مه‌رجه‌کانی ئاماده ده‌کرد. ئه‌و هه‌نگاوانه له کوردستان ههڵنههێندرانهوه و له هیچ دوکومێنتێکدا نه بیندراوه که سۆڤیه‌ت داوایه‌کی ئه‌وتۆی له کوردستان کردبێ. بێگومان بۆشی گرینگ نه‌بووه(12).
گۆڕانی ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک به حیزبی دیموکڕاتی کوردستان، نه به پێی پێداویستی خه‌باتی رزگاریخوازانه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی بوو و نه ئامڕازێکی باش بۆ دامه‌زراندن و پاراستنی کۆمار وه‌کوو ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی. حیزبی دیموکڕات، مه‌سڵه‌حه‌تی کاتی و هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه به پێی ویستی سۆڤیه‌ت و باری ناوخۆی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی ئازه‌ربایجان و دیپلۆماسی له گه‌ڵ ده‌وله‌تی ناوه‌ندیدا بوو. کورد به پێی هه‌لومه‌رج و لاوازی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی یا به هێزی کورد و گرینگتر، پشتیوانی لایه‌نێکی ده‌ره‌کی، دروشمی خۆی گۆڕیوه. داواکاری کۆماری کوردستانیش هه‌ر به‌و پێیه له سه‌ربه خۆییه‌وه تا خودموختاری و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ولایه‌تی به پێی قانوونی ئه‌ساسی ئێران، گۆڕدراوه. بۆ وێنه قازی محه‌مه‌د له وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی سۆڤیه‌ت، ئینگلیز و ئامریکادا، باسی مافی کورد به گشتی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات و له گه‌ڵ شا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، باسی خودموختاری و پێش رووخانی، داوای ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ولایتی ده‌کات.
ئه‌وه تا ئێستاش تایبه‌تمه‌ندی سیاسه‌تی حیزبه کوردهییهکانیتره له هه‌موو پارچه‌کاندا. ئه‌و پاڕادۆکسه له کۆماری کوردستانیشدا به روونی به‌ر چاو ده‌که‌وێت. هاتنه سه‌ر کاری قه‌وام هومێدێک بوو بۆ سۆڤیه‌ت ، ئازه‌ربایجان و کوردستان. وێده‌چوو که زۆر مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ وێنه پرسی کوردستان و ئازه‌ربایجان له پرۆسه‌یه‌کی دیموکڕاتیک و ئاشتیانه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌وه ته‌نیا هومێدێک بوو. سۆڤیه‌ت به‌ڵێنی نه‌وتی باکووری وه‌رگرتبوو، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی مه‌جلیسی 15 په‌سه‌ندی کات، کوردستان و ئازه‌ربایجانیش هه‌ر به‌و هومێده سپێردران به مه‌جلیسی 15، ئه‌وه ته‌نیا خه‌ونێک بوو که هه‌ر گیز نه‌هاته دی. زۆریک له نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانی ئێرانی به شانازییه‌وه باسی بلیمه‌تی قه‌وام ده‌که‌ن که کڵاوی سه‌ر سۆڤیه‌ت، ئازه‌ربایجان و کوردستان کرد. ئه‌وه بلیمه‌تی قه‌وام نه‌بوو، به‌ڵکوو که‌شوهه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که بوارئ فێڵبازی به قه‌وام دا. سه‌ره‌نجام رێبه‌ری کۆمار بڕیاری ته‌سلیمی دا. قازی که له کاتی بڕیاری ده‌رچوونی سۆڤیه‌تدا، ده‌یگوت، ئێمه کۆمار ده‌پارێزین و ده‌یسه‌لمێنین که دروستکراوی سۆڤیه‌ت نین، چۆن بوو که‌وته بیری ئه‌وه‌ی که به پیری ئه‌رته‌شی ئێرانه‌وه بچێ و ته‌نانه‌ت دڵی مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانیش له خۆی بێشێنێ که بڕیاری پاراستنی شاری مهابادی دابوو و له بۆکانه‌وه گه‌ڕابۆوه تا کۆمار بپارێزێ. ته‌نانه‌ت قازی بارزانیشی مه‌جبوور کرد تا شاری مه‌هاباد به جێ بێڵێت.
ئه‌وه چ هیوایه‌ک بوو که داهاتووی کۆماری وا له ژێر سێبه‌ری خۆیدا دانابوو؟ من پێموایه ته‌نیا هومێد وهیوا، هێزه ئازادیخواز و دیموکڕاته‌کانی ئێران بوون که له وانه بوو مه‌جلیسی 15 ی ئێران به ده‌سته‌وه بگرن و به یارمه‌تی قه‌وام له رێگای دیموکڕاسییهوه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌و هیوایه، قازی به‌ره‌و پیری ئه‌رته‌شی شاهه‌نشایی نارد. به‌هیوای سه‌رکه‌وتنی دیموکڕاسی له مه‌جلیسی 15 و ده‌سته‌به‌ر بوونی به‌شێک له داخوازه‌کانی کورد. هه‌ر ئه‌و هیوایه‌ی که پاشتر بوو به دروشمی حیزبه‌که‌ی، واته دیموکڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان.
مه‌جلیسی 15 پێکهات و هیچ هومێدێکی لێنه‌که‌وته‌وه. باس له نه‌وتی باکوور و په‌یمان له گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هه‌ر نه‌کرا. پێشه‌وه‌ری به‌ره‌و باکۆ راونرا تا پاشان له رووداوێکی ئوتۆمۆبیلدا بیمرێنن، و سه‌ره‌نجام سه‌ری قازیه‌کان به په‌ته‌وه کرا. قازی له دوایین ساته‌کانی ژیانی و له که‌نار سێداره‌دا، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا زۆر به روونی و راستگۆیانه به نه‌ته‌وه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نێ که : به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌تان بڕوا مه‌که‌ن و فریویان مه‌خۆن.
سه‌رچاوه‌کان
1- قاضی محمد و جمهوری در آینه اسناد. بهزاد خوشحالی. وتووێژی قازی محه‌مه‌د له گه‌ڵ رۆژنامه فارسیه‌کانی "ایران ما"، "فرمان" و "رهبر". ل 48 . رۆژنامه‌ی کوردستان 30-4- 1925- 2- بیره‌وه‌ریه‌کانی محه‌مه‌دی شاپه‌سه‌ندی، به وردی باسی کردووه. 3- چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ک له مێژووی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. د.یاسین سه‌رده‌شتی. ل 155 4- سه‌رچاوه‌ی پێشوو 5- د.ئه‌فراسیاو هه‌ورامی- راپۆرتی قولی یف، جێگری کونسوولی سۆڤیه‌ت له ته‌ورێز، وتووێژ له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د. 6- بیره‌وه‌ریه‌کانی محه‌مه‌دی شاپه‌سه‌ندی. 7- د.ئه‌فراسیاو هه‌ورامی- بۆ وێنه: نامه‌ی مۆلۆتۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت بۆ باڵوێزی سۆڤیه‌ت له تاران. 8- گه‌شتێک به کۆماری کوردستاندا- بیره‌وه‌ریه‌کانی به‌کر عبدولکه‌ریم حه‌وێزی. به وردی باسی کردووه. 9- قاضی محمد و جمهوری در آینه اسناد- بهزاد خوشحالی . ل 61 10- محاکمه کردنه‌که‌ی قازی محه‌مه‌د له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا. وه‌رگێڕانی موکری، ل 72 11- قاضی محمد و جمهوری در آینه اسناد ، خوشحالی. 26ی مارسی 1946 سۆڤیه‌ت رایگه‌یاند که ئێران به جێ دێڵێ و 16/4/46 به ره‌سمی له سه‌را به حه‌مه ره‌شید خانیان راگه‌یاند. سپتامبری 1946 ئێرانی به جێهێشت. 12- به پێی تیۆری ماڕکسیست- لنینیستی، سوسیالیزم له وڵاتانی په‌ره‌گرتووی سه‌رمایه‌داریدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا. پاش شۆڕشی ئوکتوبر، تیۆری سه‌رهه‌ڵدانی سوسیالیزم له وڵاتانێک که پێوه‌ندی سه‌رمایه‌داریان به سه‌ردا زاڵه (ئه‌گه‌ر چی ئهمپڕیالیستیش نه‌بن) به یارمه‌تی سۆڤیه‌ت، هاته ئاڕاوه. دامه‌زراندنی سوسیالیزم له‌و شوێنانه‌ی که پێوه‌ندیه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داری زاڵ بوون، به نه‌گونجاو ده‌زاندرا. سۆڤیه‌ت بۆ خۆی به ده‌ست کۆماره‌کانی تورکمنستان و قرقیزستانه‌وه گیری کردبوو که چۆن بتوانن خۆیان له ئابووری سوسیالیستیدا رێکخه‌ن. پاشان
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||