کەجەکە ڕایەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

 

 

 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

 

 

ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

 

'ئەوانەی هێرشەکەیان قبوڵکرد، پشتگیریان کرد و چاوپۆشیانکرد، هاوکاری قڕکردنن'

 

" ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک، هێرشی قڕکردنی کوردە. لەبەرئەوەش هەر هێزێکی سیاسی، لایەن و کەسایەتی کە ئەم هێرشانەیان قبوڵ کردووە، هاوکار بوون و چاوپۆشیان کردووە، هاوکاری قڕکردنن. لە ڕووی ئاسمانیەوە ئەو شوێنانەی کە هێرشیان لەبەرانبەر ئەنجامدراوە، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەوڵەتی عێراق لێی بەرپرسن. دەوڵەتی عێراق لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسە. بۆیە بێهەڵوێستی لەبەرانبەر هێرشەکە پیشانی دەدات کە عێراق هێرشەکەی قبوڵ کردووە. دەزانرێت کە لەنێوان عێراق و دەوڵەتی تورک لەسەر کورد ڕێککەوتنێکی بەرژەوەندی هەیە. لە بەرانبەر هێرشی سەر گەلی مەدەنی شەنگال و مەخموور هەڵوێستێکی بەهێزی دەرنەبڕی و شەرمەزاری نەکرد کە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە خاوەنداری لە گەلەکەی ناکات و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ ناکات.

 

هێزەکانی هاوپەیمانان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بە قبوڵکردنی ئەم هێرشانە بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان. تورکیا ئەندامێتی خۆی لە ناتۆدا و پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ قڕکردنی کورد بەکاردەهێنێت. ئەو هێزانەش بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان. گەلەکەمان سیاسەتی ئەو هیزانە لەبیرناکات و ئەو هێز و دەوڵەتانە کە بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان لە ویژدانی گەلان، لە بەرانبەر مێژوو دادگاییدەکرێن. دەبێت ئەوان بڵێن کە دادگاییکردنیان بەهۆی بەرژەوەندیان لەبەرانبەر مێژوو واتای نییە، بەڵام هاوکاریکردنی قڕکردنی کورد کە گەلێکی زوڵملێکراوە، سیاسەتەکانی ئەوان لە گەڵ ڕاستی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە گەڵ ڕاستی مرۆڤایەتی یەکناگرێتەوە، واش دەکات نەک لە ڕووی مرۆڤایەتیەوە، هەروەها لە لایەن سیاسیشەوە سزا دەدرێن.

 

پەدەکە و یەنەکەش بەرپرسیارن

 

پەدەکە و یەنەکە بەرپرسیاری هێرشەکانن. ڕاستە فەرمانی گۆڕەپانی ئاسمانی لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراق و هاوپەیماناندایە. بەڵام ئەم هێرشانە لەسەر گۆڕەپانی ئاسمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە بەکارهێنانی ئاسمانی کوردستان ئەنجام دەدرێن. بۆیە لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقیەوە بەرپرسیاری ئەوانە کە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستنەوە. بیدەنگیان لە بەرانبەر ئەم هێرشانە وادەکات کە ببنە هاوکاری هێرشی قڕکردن. دەستی ئەوانیش بە خوێنی کورد سوور بووە. هەڵویستوەرنەگرتنیان لەبەرانبەر هێرشەکان لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە لایەک، بێدەنگی ئەوان لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر شەنگال مەخموور دەیانکاتە هاوکاری هێرشەکان.

 

نەبینینی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی کورد، نەبینینی هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی هەموو کورد، بۆ هەموو هێزێکی سیاسی کورد بە واتای چاوپۆشی دێت. دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا پشت بە هەڵوێستی ئەو هێزانە دەبەستێت و بەم شێوەیە ڕەوایەتی بە هێرشەکانی دەدات و بەردەوامیان پێدەدات. لەکاتێکدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی نوێ سیاسی دروست دەبن و کاتێک کورد یەکبگرێت دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنێت، ئەگەر پارتە سیاسیەکان کورد ئەم راستیە نەبینن، دەکەونە ناو خەفلەتێکی گەورەوە. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە هەلی گەورە لەدەست دەچێت.

 

لە هەموو شوێنێک پێویستە بەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە و ڕێگری لە هێرشەکان بکرێت

 

ئاشکرایە کە لە چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان لەبەرانبەر هێرشەکان دەوەستێتەوە و بەهۆی ئەو هێرشانە تووڕەیە. گەلی کورد پێویستە لە هەموو دەڤەرێک لەبەرانبەر هێرش و داگیرکەری تورک بووەستێتەوە و ڕێگری لە هێرشەکان بکات. هەڵوێستی گەلی باشووری کوردستان، لایەنە دیموکراتەکان، ژن و گەنجان ئەرێنییە. کاتێک ئەو هەڵویست لەدژی داگیرکەری و هێرشەکان زیاتر بەهێز بوو، ئەو کاتە دەبێتە بناغەی ڕێگریکردن لە هێرشەکان. نە تەنها هێزە سیاسیەکانی باشووری کووردستان و دەولەتی عێراق، لە هەممانکاتدا وادەکات کە هێزەکانی هاوپەیمانان کە هاوکاری هێرشەکان، هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن.

 

ئەو شتەی کە دەوڵەتی تورکی بەم ئەندازەیە شێت و هار کردووە، ڕێکخستنی گەلی کورد لە هەموو جێگایەک و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیە لەسەر بناغەی تێگەیشتن. بەرخۆدانی گەلی کورد وەک مردنی سیاسەتی قڕکردن دەبینێت، لەبەرئەوەش هێرش دەکاتە سەر کوردە زاناکان کە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی بۆ ژیانی ئازاد و دیموکرات تێدەکۆشن. هێرش دەکەنە سەر دەستکوت و ڕێکخستنی کورد.

 

ئێمە بانگەوازیمان بۆ کوردان، دۆستەکانیان، هێزە دیموکراتەکان ئەمەیە کە کە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری و قڕکردن بووەستنەوە و هێزی دیموکراسی و ئازادی بپارێزن، بۆ هەڵوەشاندنی سیستمی دەستپۆتیک، قڕکەر و دواکەوتوو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان گەورە بکەن."

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved