| ||
|
||
ڕاپۆرتی مانگانەی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
ڕێکخراوی هەنگاوبۆ مافەکانی مرۆڤ: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٨ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ١٠٨ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران ( ٣٠ حاڵەت) لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. دوو حاڵەت بە هۆی تەقینەوەی مین و ٢٨ حاڵەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٦ حاڵەت) لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لاینکەم دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و پیرانشار لە سێدارە دراون کە کەسێکیان بە تۆمەتی سیاسی بووە. هەروەها دوو بەندکراو لە کرماشان و سەقز لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەکاتی دەستبەسەر کرانی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٦ حاڵەت) لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، چورا هاووڵاتیی لە سنوورەکانی ئورمیە، پیرانشار و بانە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و یان کەم ئەندام بوون. هەروەها دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و ئورمیە ە دەستی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کوژراون.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٣٢ حاڵەت) بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها، ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ١٥ ساڵ و ١٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٢٨ حاڵەت) لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ١٣ کەسیان ژن و ٨ کەسیان منداڵ بوون. هەروەها دوو ژن لە کرماشان کوژراون.
کرێکاری ( ٦ حاڵەت) لەو ماوەیەدا شەش کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، جوانڕۆ و کۆتۆل بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||