| ||
|
||
مامۆستا هێمنی شاعر
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی محه‌ممه‌دئه‌مین، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921 له گوندی لاچین-ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه. هه‌ر به منداڵی ده‌خرێته به‌ر خوێندن‌و چه‌ند ساڵ له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت له شاری مه‌هاباد ده‌خوێنێت. پاشان باوکی له قوتابخانه ده‌ریده‌هێنێت‌و ده‌ینێرێت بۆ خانه‌قای شێخی بورهان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که له دواڕۆژدا ببێته مه‌لاو جێی مه‌لا جامی، باپیره گه گه‌وره‌ی، بگرێته‌وه. چوار ساڵ له خانه‌قا ده‌خوێنێت، له‌وێ چاو و گوێی ده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ زۆر که‌س ده‌بێته دۆست‌و ئاشنا‌و گه‌لێک که‌سی ڕووناکبیرو تێکۆشه‌رو شاعیر ده‌ناسێت‌و به دیداریان شاد ده‌بێت. پاشان باوکی ده‌ینێرێت بۆ گوندی کولیجه‌و له‌وێ لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵ و نیوێکیش لای فه‌وزی ده‌خوێنێت‌و له‌وه‌وه شاره‌زایی له زمان‌و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا په‌یدا ده‌کات‌و هه‌ستی شاعیریی چه‌که‌ره ده‌کات. فه‌وزی خۆشه‌ویستیی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه له ناخیدا ده‌چێنێت. ساڵی 1938 که ته‌مه‌نی ده‌گاته 17 ساڵی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی شیلاناوێ. به ڕۆژ له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به کشتوکاڵ و شه‌وانیش خۆ به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی فارسییه‌وه خه‌ریک ده‌کات. ورده‌ورده هاتوچۆی مه‌هاباد ده‌کات‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه لاوێکی هوشیارو ئازادیخواز ده‌بێته هاوڕێ. ئه‌و لاوانه کتێب‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی کوردی‌یان گیرده‌که‌وێت‌و بۆ خوێندنه‌وه ده‌یانده‌ن به هێمن-یش.
ساڵی 1941 له‌پاڵ کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییدا ده‌ست به شیعرنووسین ده‌کات‌و هێدی هێدی شیعره‌کانی له ده‌فته‌رێکدا ده‌نووسێته‌وه. به‌ڵام باوکی پێی خۆش نابێت که کوڕه‌که‌ی به شیعر نووسینه‌وه خه‌ریکبێت‌و ببێته شاعیر، بۆیه کاتێک ده‌فته‌ری شیعره‌کانی هێمن-ی ده‌که‌وێته ده‌ست، ده‌موده‌ست ده‌یسوتێنێت‌و لێی زویر ده‌بێت‌و سه‌رزه‌نشتی ده‌کات. ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 24/8/1941 له کێڵگه‌که‌ی خۆیان ده‌بێت له‌پڕێکدا دوو فڕۆکه په‌یدا ده‌بن‌و به‌یاننامه فڕێده‌ده‌نه خوارێ. کاتێک هێمن دانه‌یه‌کی له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ستده‌که‌وێت‌و ده‌یخوێنێته‌وه، ده‌بینێت به زمانی کوردی نووسراوه. ئیدی له‌خۆشییاندا شاگه‌شکه ده‌بێت. له ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که فڕۆکه‌کان هی ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌ت بوون‌و مه‌به‌ستیشیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌یه که به خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن له‌شکری سوور هاتوه‌ته خاکی ئێرانه‌وه‌و وا به‌ره‌و ناوچه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌یه‌و با خه‌ڵکی کوردستان به هێزی داگیرکه‌ریان نه‌زانن‌و وه‌ک هێزێکی ڕزگارکه‌ر پێشوازییان لێبکه‌ن. ئیدی یه‌کێتی سۆڤێت ناوچه‌کانی سه‌رووی ئێران‌و ده‌وڵه‌تی بریتانیاش ناوچه‌کانی خواروو و ناوه‌ڕاستی ئێران ده‌خه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 1942.08.16 ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سه ڕووناكبیرو چالاكه‌كانی شاری مه‌هاباد كۆمه‌ڵه‌ی ‘ ژ. ک”، (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان) داده‌مه‌زرێنن‌و حسێن فروهه‌ر به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرن. له‌و ڕۆژانه‌دا هێمن له ته‌ورێز ده‌بێت. کاتێک بۆ مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ڕێگای مامۆستاعه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی-یه‌وه و له ماڵی حسێن فروهه‌ر په‌یوه‌ندیی به کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه ده‌كات‌و ناوی نهێنیی “هێمن” بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت‌و ژماره‌ی ئه‌ندامێتیشی 55 ده‌بێت. له كۆبوونه‌وه‌ی ئاپریلی 1943دا كه له بناری چیای خواپه‌رست سازده‌درێت، كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. بڕیارده‌دات كه ئۆرگانی خۆی به ناوی نیشتمان ده‌ربكات. هێمن وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌دیسیپلین و وه‌ک شاعیرێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له دووه‌م ژماره‌ی گۆڤاری نیشتمان‌ـه‌وه هه‌تاکو دواژماره‌ی به شیعر‌و وتار به‌شدارییده‌کات.
کاتێکیش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. حزبی دیموكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێنرێت، هێمن له ڕیزه‌کانی ئه‌و حزبه‌دا تێکۆشانی خۆی درێژه‌پێده‌دات. دواتریش له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کۆماری کوردستاندا وتار‌و شیعر ده‌نووسێت‌و ئه‌رکه حزبییه‌کانی خۆیشی ئه‌نجامده‌دات. هه‌روه‌ها له بۆنه و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌رده‌وام شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌و جۆش‌و خرۆش ده‌خاته ئه‌و بۆنانه‌وه. هێمن له 1946.11.16دا له‌گه‌ڵ کچی خاڵی خۆی به ناوی ئایشه زه‌ماوه‌ند ده‌کات‌و خێزان پێکدێنێت. به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت‌و ناوی ده‌نێن سه‌لاح. مانگێک دوای زه‌ماوه‌ندی هێمن، کۆماری کوردستان ده‌ڕوخێت. به‌وه‌ش نائومێدی باڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی ژێرسایه‌ی کۆمار‌دا به‌تایبه‌تی ده‌کێشێت.
ڕۆژی 1946.12.17 سوپای داگیرکه‌ری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری مه‌هابادو شار‌و گونده ئازادکراوه‌کانی دیکه‌و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ست به گرتن‌و ڕاونانی تێکۆشه‌ران‌و ڕوناکبیران ده‌کاته‌وه. هێمن له‌و ده‌مه‌دا خۆ ده‌گه‌یه‌نێته لای خاڵی، شێخ محه‌ممه‌دی کوڕی شێخی بورهان،و له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌مێنێته‌وه. به‌و جۆره له گرتن‌و زیندان ڕزگاری ده‌بێت. له خانه‌قا تووشی نه‌خۆشی گرانه‌تا ده‌بێت‌و دوو مانگ له جێ‌دا ده‌که‌وێت. دوایی تاڕاده‌یه‌ک باش ده‌بێت‌و ده‌چێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان‌و له‌نێو خێزان‌و که‌سوکاریدا ماوه‌یه‌ک ده‌گوزه‌رێنێت. ڕۆژی 1947.03.31 له کاتێکدا که هێمن له ماڵی خۆی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه ده‌بێت، هه‌واڵ له گونده‌که‌یاندا بڵاوده‌بێته‌وه که قازی محه‌ممه‌دو سه‌دری برای‌و محه‌ممه‌د حسێن-ی ئامۆزای، له مه‌هاباد له‌سێداره دراون. ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه کار له ناخی هێمن ده‌کات‌و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروستده‌کات. سێ ڕۆژ دواتر له1947.04.03دا هێمن له‌گه‌ڵ که‌سێکی هه‌ژار و تێکۆشه‌ری هاوڕێیدا به‌ره‌و شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ڕێده‌که‌ون. کاتێک هێمن ده‌گاته ناو قه‌ڵادزێ، ده‌موده‌ست پۆلیس ده‌یگرێت. دوو که‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی هێمن بناسن بۆی تێده‌که‌ون‌و له‌چنگی پۆلیس ڕزگاریده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و دوو که‌سانه مه‌لایه‌ک ده‌بێت، هێمن ده‌باته لای خۆی‌و ماوه‌یه‌ک وانه‌ی پێده‌ڵێته‌وه‌و لای خۆی ده‌یپارێزێت. دوای ماوه‌یه‌ک بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاڕاده‌یه‌ک ئارام ده‌بێته‌وه. ئیتر هێمن-یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناو که‌سوکاری خۆی‌و ده‌ست به کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵداریی ده‌کاته‌وه. له‌و ده‌مه‌دا حزبی توده‌ی ئێران به ئاشکرا خه‌بات ده‌کات‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی جۆراوجۆر بڵاوده‌کاته‌وه. هێمن له‌پاڵ ئیشوکاری ڕۆژانه‌یدا به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه بڵاوکراوانه‌وه خۆی سه‌رگه‌رم ده‌کات. هاوکات ده‌سته لاوێک به هاوکاری‌و ڕێنوێنیی حزبی توده‌ی ئێران، ورده‌ورده حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندووده‌که‌نه‌وه. هێمن‌یش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تی ده‌بێت هاوکارو هاوبیری ئه‌و لاوانه ده‌بێت‌و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات ده‌کاته‌وه.
ڕۆژی 1949.02.04 حه‌مه‌ڕه‌زا شا به‌شداریی له یادی دامه‌زراندنی دانشگای حقوق له تاران ده‌کات. له ناوه‌ختێکدا لاوێک به ناوی ناسر فه‌خرارایی شا ده‌داته به‌ر گولـله‌و برینداری ده‌کات. هاوکات پاسه‌وانه‌کانی شا ده‌ستڕێژ له‌و لاوه ده‌که‌ن‌و به سه‌ختیی برینداری ده‌که‌ن‌و پاش چه‌ند سه‌عات ده‌مرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به ئاشکرا حزبی توده‌ی ئێران تاوانبار ده‌کرێت‌و شاڵاوی گرتن‌و ڕاونانی ڕابه‌ران‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات. گرتن و زیندانیکردنی ڕووناکبیران‌و تێکۆشه‌ران کوردستان-یش ده‌گرێته‌وه. گه‌لێک که‌س ده‌گیرێن‌و هه‌ندێکیش دیسان ئاواره ده‌بنه‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوه‌یه‌ک خۆی ده‌شارێته‌وه. له‌و سه‌روه‌خته‌دا له ئێران‌دا گرانی داده‌که‌وێت‌و ژیانی هه‌زاره‌ها خێزان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌برسامردن. هێمن به چاوی خۆی زۆر دیمه‌نی تراژیدی‌و دڵته‌زێنی ئه‌و ڕۆژانه ده‌بینێت‌و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروستده‌کات. خۆی و که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا ده‌بێت به‌پیر ئه‌و خه‌ڵکه برسییانه‌وه ده‌چن که ڕوو له گونده‌که‌یان ده‌که‌ن؛ فریایان ده‌که‌ون و تێریان ده‌که‌ن. ساڵی 1951 بزوتنه‌وه‌ی خۆماڵیکردنی نه‌وتی ئێران به ڕابه‌ریی دکتۆر موسه‌دیق په‌ره‌ده‌ستێنێت‌و په‌ل بۆ گشت شار و شارۆچکه‌یه‌کی ئێران ده‌هاوێت.
له 1952.07.22دا دکتۆر موسه‌دیق ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران‌و خه‌ڵک پشتیوانیی خۆیان له حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رده‌بڕن. به‌وه‌یش جێ به شا و داروده‌سته‌که‌ی له‌ق ده‌بێت. ورده‌ورده هه‌لومه‌رجێکی تاڕاده‌یه‌ک ئازاد و دیموکرات له ئێران‌دا جێگیر ده‌بێت. له کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسی‌و ڕۆشنبیریی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و لاوان‌و ڕووناکبیرانی کورد به نهێنی‌و نیمچه ئاشکرا ده‌که‌ونه کارکردن. هێمن هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووناکبیرو تێکۆشه‌رانه هاوده‌م‌و هاوبیر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌دا له‌گه‌ڵیان ناکۆک ده‌بێت که ئه‌وان بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که به زمانی کوردی گۆڤار و ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه ده‌ربکه‌ن‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به کارێکی گرنگی نازانن. هێمن ڕێنوێنییان ده‌کات‌و هانیانده‌دات هه‌رچی زووه گۆڤار‌و ڕۆژنامه به زمانی کوردی ده‌ربکه‌ن‌و له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا بڵاویانبکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌نجام ده‌سته‌یه‌ک له‌و لاوه تێکۆشه‌رانه بۆچوونه‌که‌ی هێمن ده‌سه‌لمێنن‌و بڕیاده‌ده‌ن که ده‌ست به ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بکه‌ن. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی که ئه‌وان یه‌که‌م هه‌نگاو بنێن، ڕۆژی 1953.08.19 کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ر به پاڵپشتیی ئه‌مریکا و بریتانیا کوده‌تایه‌ک له دژی حکومه‌تی دوکتۆر موسه‌دیق به‌رپاده‌که‌ن و جارێکی دیکه حه‌مه‌ڕه‌زا شا بۆسه‌ر حوکم ده‌گێڕنه‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌تی شا، گرتن‌و ڕاونانی ئازادیخوازان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان لاوی تێکۆشه‌ری کورد جارێکی دیکه خۆی ده‌شارێته‌وه. پاشان هه‌ر چۆنێک بێت ده‌چێته‌وه نێو ماڵومنداڵی خۆی. به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاودیریی پۆلیسدا ده‌بێت‌و گه‌لێک جار ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری پێده‌که‌ن. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا دوچاری نائومێدی‌و ڕه‌شبینیی ده‌بێت‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه. ئه‌وه‌ش وای لێده‌کات که هێز و توانای ده‌ربڕین و شیعر نووسینی نه‌مێنێت‌و ژیانێکی گۆشه‌گیرانه بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت. ساڵانی 1967-1968 بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێده‌نێته قۆناغێکی نوێ‌و ده‌سته‌یه‌ک لاوی شۆڕشگێڕ خه‌باتی سیاسی‌و چه‌کداریی پێکه‌وه گرێده‌ده‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ر له‌شکری داگیرکه‌ری ده‌وڵه‌تی شادا ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌که‌ن. له هه‌ندێک له‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌دا چه‌ند لاوێکی ئازا و ڕووناکبیر شه‌هید ده‌بن‌و ته‌رمه‌کانیان ده‌که‌ونه ده‌ست ژاندارمه‌کانی ڕێژێمی شا و به‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کاندا ڕایانده‌کێشن‌و بێحورمه‌تییان پێده‌که‌ن. ئه‌م چه‌شنه دیمه‌نه جه‌رگبڕانه له چه‌ند ناوچه‌و شوێنی کوردستان دوباره ده‌بنه‌وه‌و له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا ڕق و بێزاریی خه‌ڵک ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی. هێمن وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد به‌و هه‌واڵانه خه‌م‌و په‌ژاره دایده‌گرێت. هاوکات کۆمه‌ڵێک لاوی هۆشیار خۆ له هێمن‌و گه‌لێک ڕووناک‌بیری دیکه نزیک ده‌که‌نه‌وه‌و هێزو تین به به‌ریاندا ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ره‌و تێکۆشان هانیانده‌ده‌نه‌وه. هێمن زوو دێته‌وه سه‌ر خۆ و له جاران شێلگیرتر ده‌ستبه تێکۆشان ده‌کاته‌وه. سه‌رنجام ماڵومنداڵی خۆی جێده‌هێڵێت‌و ڕوو له چیاکانی کوردستان ده‌کات. ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ” هه‌ژار” پێکه‌وه ده‌ژین. پاشان بڕیارده‌دات که له‌نێو ڕیزه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا درێژه به تێکۆشانی خۆی بداته‌وه.
کادیر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه به سنگفراوانییه‌وه پێشوازیی لێده‌که‌ن. له مانگی حوزه‌یرانی 1969دا کۆنفرانسی دووه‌می حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له گوندێکی نزیک قه‌ڵادزێ ده‌به‌سترێت. هێمن یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و کۆنفرانسه ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تێکۆشه‌ری دیکه‌دا تێده‌کۆشێت بۆ وه‌لانانی کێشه شه‌خسی‌و لاوه‌کییه‌کان‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی حزبه‌که. هه‌ر له‌وێیشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت. پاش چه‌ند مانگ له کارکردن‌و چالاکی، ده‌ست به ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی “کوردستان” ده‌که‌نه‌وه‌و له كانوونی دووه‌می 1970دا یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌رده‌که‌ن. هه‌ر له‌و كاته‌دا له باشووری کوردستان-یش “یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد” داده‌مه‌زرێت. هێمن وه‌ک شاعیر و نووسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و کوردپه‌روه‌ر به ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێت‌و له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌و بۆنه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا هه‌ڵده‌سووڕێت‌و له گۆڤار و بڵاوکراوه‌کانیشیدا شیعر و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاوده‌کاته‌وه. ڕۆژانی 21 - 24 / 6 /1971 له شاری کۆیه کۆنفرانسی سێیه‌می حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌به‌سترێت.
له‌و کۆنفرانسه‌دا هێمن به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی‌و ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت. هاوکات كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی حزب پێکده‌هێنرێت كه هێمن یه‌کێک له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی ده‌بێت. ساڵی 1973 هێمن ده‌بێته ئه‌ندامی “کۆڕی زانیاریی کورد”و چه‌ند کاری به‌نرخ ئه‌نجام ده‌دات که یه‌کێکیان ساغکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کانی کتێبی “تحفه مظفریه” ده‌بێت که کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆ‌وه. ڕۆژی 1973.09.22 کۆنگره‌ی سێیه‌می حزبی دیموکرات له شاری به‌غداد ده‌به‌سترێت. سه‌ره‌تا هێمن وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی به‌شدار له‌و کۆنگره‌یه‌دا وتارێکی به‌نرخ ده‌خوێنێته‌وه. پاشتریش له کاروباره‌کانی کۆنگره‌که‌دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌یشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت. کۆتایی ساڵی 1973 ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌کات و به‌شێکی لێده‌خاته سه‌ر کاغه‌ز. له 1974.01.24دا له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌بێته‌وه. پاشان دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو شیعره‌کانی ده‌خوێنێته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کورت‌و شایسته ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی شیعره‌کانی ده‌نووسێت. ئیتر هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه له هاوینی ساڵی 1974دا له کتێبێک‌دا به ناوی “تاریک و ڕوون” چاپده‌کرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کورد. کتێبی تاریک و ڕوون له‌لایه‌ن لاوان و ڕووناکبیرانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه‌و وه‌ک دیارییه‌کی به‌نرخ ده‌یخوێننه‌وه‌و وتووێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
هاوکات چه‌ند نووسه‌ر و شاعیر بیروڕای خۆیان ده‌رباره‌ی ده‌نووسن‌و مشتومڕێکی گه‌رم ده‌خوڵقێنێت. سه‌ره‌تای ساڵی 1978 جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دژ به ڕێژیمی حه‌مه‌ڕه‌زا شا له‌نێو شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات‌و زۆر به خێرایی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌گرێته‌وه‌و مه‌رگی ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆرییه نزیک ده‌بێته‌وه. هێمن وه‌ک هه‌ر تێکۆشه‌رێکی کوردی ئاواره، حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ‌نێو که‌سوکارو خێزانی خۆی ده‌که‌وێته سه‌ری. هه‌ر له‌و ده‌مانه‌یشدا حزبی دیموکرات ده‌سته ده‌سته ئه‌ندامه‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه هێمن-یش بڕیاری خۆی ده‌دات‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کیدا به‌ڕێده‌که‌ون.ڕۆژی 1979.02.18 له ئۆردوگای به‌سته‌سێن‌ی نزیک قه‌ڵادزێ له ماڵی دۆستێک ده‌مێننه‌وه. بۆ شه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ.
ڕۆژی 1979.02.20 ده‌گه‌نه سه‌رده‌شت‌و له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی گه‌رمدا له ماڵی چه‌ند دۆست و ناسیاو ده‌مێنێته‌وه. هاوکات ته‌له‌فۆن بۆ مه‌هاباد ده‌که‌ن‌و هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمن به که‌سوکاری‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و هه‌واڵه خۆشه له‌و ده‌مه‌دا زۆر به خێرایی له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوده‌بێته‌وه. ده‌سته ده‌سته لاوان‌و ڕووناکبیران‌و خه‌ڵک خۆ سازده‌ده‌ن بۆ پێشوازیکردن له هێمن. ده‌موده‌ست سه‌لاح-ی کوڕی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خزم‌و دۆست به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ. سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 1979.02.21 هێمن له‌گه‌ڵ خزم‌و که‌سه‌کانی‌و کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌که‌وێت.
کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ خه‌ڵک به ئوتومبێل دێن به‌پیریه‌وه‌و ده‌یکه‌نه ڕۆژی شایی‌و ئاهه‌نگ. ده‌مه‌وعه‌سری ئه‌و ڕۆژه کاتێک که‌ژاوه‌ی ئوتومبێله‌کان ده‌گه‌نه “تاقه‌دار”ی نزیک مه‌هاباد، تێکه‌ڵ به کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌و شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌بن‌و هه‌موو به چاوی پڕ له فرمێسکی شادییه‌وه پێشوازیی له هێمن ده‌که‌ن‌و بۆ‌نێو مه‌هابادی ده‌به‌نه‌وه. چه‌ند ڕۆژ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ‌و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵک له شار‌و شارۆچکه‌و دێهاته‌کانی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ردانی هێمن به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چن و به‌رده‌وام ماڵی هێمن پڕ له میوان و دۆستان ده‌بێت.
ئیدی له‌و ساته‌وه ماڵه‌که‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی لێدێت‌و ده‌بێته جێی شیعر‌و باسی ئه‌ده‌بی‌و شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌دیبان‌و ڕووناکبیران. ڕۆژی 1980.02.19 له شاری مه‌هاباد چواره‌مین کۆنگره‌ی حزبی دیموکراتی ده‌به‌سترێت. هێمن له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی حزب هه‌ڵده‌بژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار ده‌دات که خۆ له کاری حزبایه‌تی بدزێته‌وه‌و له بواری ئه‌ده‌بهو نووسیندا خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.به‌درێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن له زۆربه‌ی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وههو بۆنه‌کاندا له شاره‌کانی سنه، کرماشان، ورمێ‌و مه‌هاباد…دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات‌و به شیعر‌و وتاری جوان ئه‌و بۆنانه ڕازاوه ده‌کات.
سه‌ره‌تای ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیر‌و نووسه‌ردا وتووێژ ده‌کات‌و پێیان ده‌ڵێت با به هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی ساز بکه‌ین‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و کتێبی کوردیی تیا چاپبکه‌ین.هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی ئێران‌دا قسه‌وباس ده‌کات‌و هه‌وڵده‌دات که ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌م وتووێژ‌و هه‌وڵانه درێژه‌ده‌کێشێن‌و حکومه‌تی ئێران به بیانووی جۆراوجۆر داواکه‌یان ڕه‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵام هێمن‌و هاوکاره‌کانی کۆڵناده‌ن تا سه‌ره‌نجام به ئیمکاناتێکی که‌مه‌وه بنکه‌یه‌ک به ناوی “ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئه‌ییووبی” له ورمێ داده‌مه‌زرێنن و گۆڤارێک به ناوی سروه ده‌رده‌که‌ن. هه‌تاکو هێمن خۆی له ژیاندا ده‌بێت، چوار ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رده‌که‌ن. پاشتریش که‌ریمی قه‌یومی‌و چه‌ند نووسه‌رو شاعیری دڵسۆز له‌سه‌ر ده‌رکردنی سروه به‌رده‌وام ده‌بن. ئینجا ده‌ست به چاپکردنی هه‌ندێک کتێب ده‌که‌ن‌و ورده‌ورده کاره‌کانیان گه‌شه‌پێده‌ده‌ن‌و به‌نیاز ده‌بن زیاتریش گه‌وره‌و فراوانی بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی کارکردنیاندا شه‌وی 18 له‌سه‌ر 1986.04.19 له شاری ورمێ هێمن كۆچی دوایی ده‌کات. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 1986.04.19 ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌کرێت. پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ له مه‌راسیمێکی پڕشکۆداو له‌نێو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا له گۆڕستانی بوداق سوڵتان به‌خاك ده‌سپێردێت
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||