| ||
| ||
ژیاننامەی حەسەنی بەسری
ناوی حەسەنی کوڕی یەساری بەسڕی یە، پێش کۆتایی خەلافەتی پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب بە دوو ساڵ لە دایک بووە، دایکی حەسەن خزمەتی ام سلمەی دایکی باوەڕدارانی کردووە، کاتێک دایکی حەسەن بە ئیش و کار خەریك بووە حەسەنی لای ام سلمە داناوە، بۆیە حەسەن لە مالێکی بە بەرەکەت گەورە بووە، ام سلمە لەگەڵ خۆی دەی برد بۆ ناو هاوەڵان ئەوانیش دوعایان بۆ دەکرد، پێشەوا عومەر دوعای بۆ کردووە وە وتویەتی؛ خوایە فێری شارەزای لەزانست بکە و خۆشەویستی بکە لای خەڵکی، حەسەنی بەسڕی ژمارەیەک لە هاوەڵانی بینیوە، پێشەوا عوسمانی کوڕی عەففانی بینیوە کە وتاری جومعەی داوە، وە ئاگاداری رۆژی شەهیدکردنی بووە، وە لەوکاتەدا تەمەنی چواردە ساڵ بووە، لەساڵی 37ك چووە بۆ بەسڕە، لەوێ زانستی وەرگرتووە لەو هاوەڵانەی لەوێ بوون، لەساڵی 43ك بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین زانایانی سەردەمی خۆی و تا کۆچی دوایی کردووە، پێشەوا حەسەنی بەسڕی کەسێکی زۆر ڕەوانبێژ بووە، وە وتەکانی بە وتەی پێغەمبەران دەچوو، لەسەر ڕێبازی هاوەڵان بوو، لەزاری دانایی و حیکمەت دەهاتە دەر. دەیفەرموو ؛ ئێمە پێدەکەنین وە نازانین هۆکاری پێکەنینمان چیە، لەوانەیە خوا سەیری کردەوەکانی کردبین و وتبێتی؛ هیچم لێ قەبووڵ نەکردن. هاوار بۆت ئەی نەوەی ئادەم؛ ئایا توانای شەڕکردنت هەیە لەگەڵ خوا؟ کەسێک تاوان بکات شەڕی لەگەڵ خوایا کردووە وە دەیفەرموو؛ باوەڕدار چی بکات ئەگەر نەگرێيت؟ کوڕەکەم، گریان ڕەحمەتی خوا دێنێتە خوارەوە، ئەگەر توانیت هەموو تەمەنت هەر گریان بێت ئەوا وابکە، پێمان گەیشتووە کەوا کەسێک لە ترسی خوا بگریێت، ئەوا لەگەڵ هاتنە خوارەوەی فرمێسک لە چاوەکانی خوا ڕزگاری دەکات لە ئاگر، وە دەیفەرموو؛ خەڵکانێک خۆیان هەڵخەڵەتاند بەهیوای لێخۆشبوو‌ن بەبێ کردەوە، تاوەکو دەرچوون لە دونیادا بەبێ کردەوەی چاک، یەکێ لەوان دەڵێت؛ من گومانم باشە بەخوا، وە دەی خوا بە رەحمە، درۆ دەکات! ئەگەر گومانی باشی ببا بە خوا کردەوەی چاکی دەکرد بۆ خوا، وە کەدەڵێت خوا بە رەحمە، داوای ڕەحمەتی دەکرد بە کردەوەی چاک، کەسێک بچێتە بیابان بە بێ نان و ئاو، ئەوکەسە لەناوچوونی نزیکە. پێم ئه‌ڵێیت پێناسه‌ی دونیا‌م بۆ بکه پێناسه‌ی چیت بۆ بکه‌م دونیایه‌ک سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌وڵ دان و ماندوو بونه و کۆتایه‌که‌ی له‌ناو چونه ! وه‌له حه‌ڵاڵه‌که‌ی حیسابه و له حه‌رامه‌که‌ی لێپێچینه‌وه‌یه . هه‌رکه‌سێک تیایدا ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ئه‌وا توشی تاقی کردنه‌وه بوو وه‌هه‌رکه‌سێک هه‌ژار بوو ئه‌وا دڵ غه‌مگین ئه‌بێت . وە دەیفەرموو ؛ ژیانی دونیا لە یەکەمەوە تا کۆتایی وەکو مرۆڤێکە خەوت بێت، لە خەوەکەی دا هەندێ شتی بینیبێت کە لای خۆش بێت و دواتر بە ئاگا بێت! پێشەوا حەسەنی بەسڕی لەگەڵ دەسەڵات داران (خوای گه‌وره په‌یمانی له‌زانایان وه‌رگرتووه که حه‌ق بۆخه‌ڵک ڕوون بکه‌نه‌وه و نه‌یشارنه‌وه) (مەسلەمەی کوڕی عبدالملک) پرسیاری کرد له (خالیدی کوڕی سه‌فوان ) گوتی باسی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) م بۆبکه چونکه تۆ له‌هه‌مویان باشتر ئه‌یناسیت، (خالیدی کوڕی سه‌فوان)ووتی : ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ناو دڵی وه‌ک ڕوکه‌شی وایه قسه‌ی وه‌ک کرده‌وه‌ی وایه ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌کرده‌وه‌ی چاک بکا ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که خۆی فه‌رمان ئه‌کات به چاکه و ئه‌گه‌ر نه‌هی له‌خراپه بکات ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که نه‌هی له‌خراپه ئه‌کات و من بینیم ماڵی دونیای نه‌ئه‌ویست ئینجا خه‌ڵک داوایان له‌و ئه‌کرد ،ئینجا (مه‌سلمه) گوتی (به‌سه به‌سه چۆن خه‌ڵک گومڕا ئه‌بێت پیاوێکی وای تیابێت ) ؟؟ ئینجا کاتێک (حه‌جاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی) بو به‌ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاتی عیراق که‌چه‌ند پیاوێکی سته‌م کار بوو ( حه‌سه‌نی به‌سری ) له‌وانه نەبوو که به‌ره‌و ڕووی ڕاوه‌ستان و دژایه‌تیان کرد و ته‌نها له‌خوای گه‌وره ئه‌ترسا . جارێکیان (حه‌جاج) خانویەکی گه‌وره‌ی دروست کرد و بانگی خه‌ڵکی کرد بۆئه‌وه‌ی بێن ته‌ماشای بکه‌ن ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئه‌م فرسه‌ته‌ی قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ی بچێت قسه بۆ خه‌ڵکه‌که بکات بۆیه چووه چوار ده‌وره‌ی و سوڕاوه و گوتی ( ته‌ماشامان کرد که ئه‌م پیسی ناو پیسان مه‌به‌ستی حه‌جاج بوو که ئه‌م قه‌سر و ماڵه‌ی دروست کردووه به‌ڵام نازانێ که (فیرعه‌ون) قه‌سرێکی زۆر له‌وە گەورهتری دروست کرد دوایی خوای گه‌وره فیرعه‌ونی له‌ناو برد خۆزگه (حه‌جاج) ئه‌زانێت که ئه‌هلی ئاسمان ڕقیان لێیه‌تی و خه‌ڵکی ئه‌رز ئه‌ویان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه ) تاوه‌کو یه‌کێک له‌ئاماده‌بوان دڵی پێ سوتا ووتی به‌سه ئه‌ی باوکی سه‌عید به‌سه ( حه‌سه‌نی به‌سری ) فه‌رمووی به کابرا به‌خوا بێ ده‌نگ نابم چونکه خوای گه‌وره په‌یمانی له‌زانایان وه‌رگرتووه که حه‌ق بۆخه‌ڵک ڕوون بکه‌نه‌وه و نه‌یشارنه‌وه . دوایی (حه‌جاج) به‌پیاوانی خۆی گوت ئه‌ی بێ غیرهتینه بهندەیهک له‌به‌نده‌کان دێت ئه‌وا بهمن ئه‌ڵێت ئێوه‌ش ڕائه‌وه‌ستن والله ئه‌بێت خوێنی ئه‌وتان ده‌رخوارد بده‌م دوای گوتی به سه‌ربڕه‌که خۆت ئاماده‌بکه و به چه‌ند پۆلیسێکی گوت بڕۆن ئه‌م کابرایه‌م بۆ بهێنن که ( حه‌سه‌نی به‌سری ) یان هێنا بۆ لای (حه‌جاج) لێوی خۆی جوڵاند ئینجا حه‌جاج پێی گوت فه‌رموو فه‌رموو ئه‌ی باوکی سه‌عید لێره دابنیشه له‌شوێنی خۆی داینا ئینجا خه‌ڵک زۆر پێیان سه‌یر بوو تا که‌مێک پێش ئێستا حه‌جاج ئه‌وه‌نده توڕه بوو له ( حه‌سه‌نی به‌سری) که ئه‌ی ویست خوێنی بڕژێنێ و بیدا به پیاوانی خۆی ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌وا نه‌رم بووه؟ ئینجا حه‌جاج پرسیاری لێ ئه‌کرد و( حه‌سه‌نی به‌سری ) وەڵامی ئه‌دایه‌وه تاوەکوو ته‌واو بوو ئینجا گوتی بۆنی خۆش بهێنن ده‌ستی به بۆنی خۆش ئه‌کرد و له ڕیشی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئه‌دا تاوەکو ته‌واو بوو دوای حه‌جاج وتی تۆ گه‌وره‌ی زانایانی ئه‌ی باوکی سه‌عید دوایی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) رۆیشت ئینجا جێگری حه‌جاج به‌دوای ( حه‌سه‌نی به‌سری ) که‌وت وتی ئه‌ی باوکی سه‌عید پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت حه‌جاج ئه‌ونده توڕه ببوو خوێن له‌چاوانی ئه‌باری به‌ڵام من بینیم که‌تۆ هاتیته ژوره‌وه ده‌مت جوڵاند چیت ووت ؟؟ ( حه‌سه‌نی به‌سری )ووتی گوتم ( ياولي نعمتي وملاذي عند كربتي اجعل نقمته برداوسلاما علي كما جعلت النار بردا وسلاما علي ابراهيم ) . زۆرن ئه‌وچیرۆکانه‌ی که تیایدا ( حه‌سه‌نی به‌سری ) قسه‌ی حه‌قی تێدا کردووه وه بهرەوڕووی ده‌سه‌ڵاتداران بۆته‌وه جارێکیان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ری کوڕی عبدالعزیز) کۆچی دوای کرد (یه‌زید) هاته سه‌رته‌خت ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بوو لای دا له ڕێگای حه‌ق و وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر نه ئه‌بوو کاتێک بووه ده‌سڵاتدار که‌سێکی کرده ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق به‌ناوی (عومه‌ری کوڕی هبیره) (یه‌زید) نوسراو له‌دوای نوسراو ئه‌ی نارد بۆ (عومه‌ری کوڕی هه‌بیره) که‌تیایدا بۆی ئه‌نوسی توند به له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هه‌ندێک جار بڕۆ باله‌گه‌ڵ حه‌قیش نه‌بیت . بۆیه (عومه‌ری کوڕی هه‌بیره) بانگی هه‌ردوو زانای کرد ( شه‌عه‌بی) و( حه‌سه‌نی به‌سری ) و تێی گه‌یاندن که (یه‌زید) فه‌رمانی پێ ئه‌کات هه‌ندێک جار به خراپه ئایا له‌ئاین ده‌ر ئه‌چێت ؟ زانا( شه‌عه‌بی) وەڵامێکی داوه تۆزێ نه‌رمی تێدا بوو بۆ خه‌لیفه و سه‌رکرده‌ی عێراق (عومه‌ری کوڕی هه‌بیره) و ( حه‌سه‌نی به‌سری ) بێ ده‌نگ بوون ،(عومه‌ری کوری هه‌بیره)ووتی تۆچی ئه‌ڵێیت ئه‌ی باوکی سه‌عید؟( حه‌سه‌نی به‌سری )ووتی ئه‌ی کوڕی هه‌بیره له‌خوا بترسه بۆ یه‌زید به‌ڵام مه‌ترسه لهیهزید بۆ خوا وه بزانه خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ له یه‌زید به‌ڵام یه‌زید ناتپارێزێ له‌خوای گه‌وره وه بزانه خه‌ریکه فریشته‌یه‌ک بۆت دائه‌به‌زێت له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌ت لات ببات وهبتبات له‌فراوانی قه‌سره‌که‌ت بۆ ته‌نگی گۆڕه‌که‌ت ئینجا له‌گۆڕه‌که‌ت (یه‌زید) نابینیه‌وه به‌ڵکو ئه‌م کرده‌وانه‌ت ئه‌بینیه‌وه که سه‌رپێچی خوای (یه‌زید)ت پێ ئه‌کرد ،ئه‌ی کوڕی هه‌بیره بزانه ئه‌گه‌ر له‌گوێ ڕایه‌ڵی خوای گه‌وره دابیت ئه‌وا ئه‌ت پارێزێ له‌خراپه‌ی (یه‌زید) و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خراپه‌ی (یه‌زید)دا بیت ئه‌وا ئه‌تداته ده‌ست خراپه‌ی یه‌زید و بزانه نابێت گوێ ڕایه‌ڵی هیچ که‌سێک بکرێت مادام ئه‌م که‌سه گوێ ڕایه‌ڵی خوا ناکات. ئینجا (عومه‌ری کوری هه‌بیره) گریا و تاوەکو چاوەکانی پر له فرمێسک بوو ئینجا چه‌ندین دیاری دا به ( حه‌سه‌نی به‌سری ) دوای خۆی و زانا (شه‌عه‌بی) چونه‌وه بۆ مزگه‌وت و خه‌ڵک کۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا چی‌یان وتووه به ئه‌میری عیراق زانا (شه‌عه‌بی) وتی خه‌ڵکینه ( هه‌رکه‌سێک ئه‌یه‌وێت خوای گه‌وره به‌باشتر بزانێت له سه‌ر خه‌ڵکی تر له‌هه‌موو شوێنێک با بیکات سوێند به‌و خوایه‌ی که ڕوحی منی به‌ده‌سته ئه‌م قسه‌یه‌ی که ( حه‌سه‌نی به‌سری ) به (عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ی) وت ئه‌م زانی به‌ڵام به‌خوا ویستم دڵی (عومه‌ری کوری هه‌بیره) ڕازی بکه‌م به‌ڵام ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ویستی خوای گه‌وره له‌خۆی ڕازی بکات خوای گه‌وره ئه‌وی له(عومه‌ری کوری هه‌بیره) نزیک کرده‌وه منی دوور کرده‌وه. هەرکەسێک لەدایک بێت دەبێت بمرێت پێشەوا حەسەنی بەسڕی له‌شه‌وی هه‌ینی ساڵی سهدودهی کۆچی وەڵامی بانگی خوای گه‌وره‌ی دایه‌وه که‌به‌یانی بۆوه شاری به‌سره هه‌ژا له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی کۆچی دوایی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) خەڵکێکی زۆر لەسەر جەنازەکەی کۆبوونەوە بەجۆرێک ئه‌مه یه‌که‌م ڕۆژه له‌مێژووی شاری به‌سره که نوێژی (عه‌سر) نه‌کرێت به جه‌ماعه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چوو بۆ سه‌ر قه‌بران به‌دوای ته‌رمی ( حه‌سه‌نی به‌سری )
نــــوێ بونــەوەی بــــاوەڕ
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||