هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

 

 

 

هێرشەکەی دەوڵەتی تورک کە لە هەفتانین دەستیپێکردووە، بووە ئامانجی بەرخۆدانی گەریلاکان، لە ئەنجامدا دەیان سەربازی تورک کوژراون و دەیانیش برینداربوون.

 

دەربارەی دوایین زانیاریی بەرخۆدانی گەریلاکان دژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە هەفتانین، کە لە ١٦ی ئەم مانگەوە هەوڵی فراوانکردنی داگیرکارییەکان دەدات، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە

 هەپەگە ڕایگەیاند: ١٦ مانگ کاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێز ی داگیرکەر مەیدانی کەشان'یان بۆردوومان کرد، دواتر بە هاوەن و ئۆبووس مەیدانەکانی بەکتۆریا، شەهید کەنداڵ، شەهید بێریڤان و تەپی دووپشکیان بە قورسی بۆردوومان کرد، دوای ئەو بۆردوومانانە و کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، داگیرکەران بە پشتیوانی هێلیکۆپتەر، فڕۆکەی جەنگیی و بێ فڕۆکەوان بۆمبیان لە مەیدانی شەهید سیپان، شەهید بێریڤان، تەپی دووپشک باراند و بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان داگرت.

 

هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا لە گردی شەهید ئادار خۆیان جێگیربکەن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکانمان بوونەوە، هێزەکانمان بە چەکی قورس ڕووبەڕووی هێلیکۆپتەرەکان بوونەوە و نەک جێگیربوون،بەڵکو ڕێگای نیشتنەوەیان نەدرا و ناچاربوون پاشەکشە بکەن.

 

دوێنێ ١٧ی مانگ، هێزەکانمان لە گردی شەهید بێریڤان و کاتۆ سولێ بەبێ وەستان چالاکیی بۆمبییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا.

 

چوار جار هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا گردی شەهید سیپان داگیربکەن، بەڵام هەموو جارەکان ڕووبەڕووی بەرخۆدان بوونەوە و هەر چوار جارەکە تێکشکێندران، ئێستا لەو قۆڵەدا ناچار بە وەستان کراون.

 

لە شەڕ و چالاکییەکانی هێزەکانماندا کە لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین'دا ئەنجامدراوە، بە دەیان سەربازی تورک سزا دراون و چەندینیش بریندارە، لە دوو ڕۆژئ ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەڤاڵانمان شاهین، تۆڵهەڵدان و چیا شەهیدبوون، تا ئێستاش بۆردوومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سنوورەکە بەردەوامیی هەیە.

 

"کۆنترایەک بەناوی یڵدرم دەمیر سزادرا"

 

لە ١٤ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، هێزەکانمان لەسەر ڕێگای ناوچەی قەلقەلی سەر بەوان، کۆنترایەک'بەکرێگیراو'یان بەناوی یڵدرم دەمیر سزا دا، کە هاوکاریی دووژمنی دەکرد وەکو دەستێکی پیسی ڕژێم لەناوچەکە کاری سیخوڕیی  دەکرد، یاریی بە بەها ئەخلاقیی و کلتورییەکانی کۆمەڵگاکەمان دەکرد، دەوڵەتی داگیرکەر و ڕاگەیاندنەکانیشیان، هەواڵی درۆیان لەسەر بڵاودەکردەوە و وا نیشانیان دەدا، کە گوایە ئەندامی کۆمەڵەیەکی هاوکارییە.

 

داگیرکەران دوای چالاکیی سزادانەکە، لە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد لە ناوچەکە، بەڵام بێ ئەنجام بوون، هەر لە وان و لە ١٨ی ئایار لە گۆڕەپانی ئاشکیتا لە شارۆچکەی ئەلباکێی وان، سوپای تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی کرد، ئۆپەراسیۆنەکە هەمان رۆژ بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

 

لە ٩ی حوزیران، داگیرکەران لە گۆڕەپانی گوندەکانی پاچان و پەرەز-ی شارۆچکەی پایزاڤای وان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ١٠ی حوزەیران بێ ئەنجام بوو و کشانەوە،

 

فڕۆکەی جەنگیی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشی ئاسمانییان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەو چوارچێوەیەدا ١٧ی حوزەیران، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی دارارێ-ی هەرێمی مەتینا بۆردوومان کرا، لە ١٨ ی حوزایرانیش، فڕۆکە جەنگییەکان گۆڕەپانەکانی ساجا و چەمچۆی زاپ-یان بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانمان نەگایند، بەڵام بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکە.

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved