| ||
|
||
هەپەگە: لە حەفتانین ٢٠ داگیرکەر سزادران
ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی و شەڕەوە کە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا بەردەوامە، هێزەکانی گەریلادا لەدژی جموجووڵی داگیرکەری کە سوپای داگیرکەری تورک ١٦ی حوزەیران لە حەفتەنین دەستیپێکردووە، زانیاری بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لەدژی هێرشی داگیرکەری کە سوپای داگیرکەر لە ١٦ی حوزەیراندا لە حەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستیپێکردووە، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیریی جەنگی حەفتانیندا چالاکیان ئەنجامدا، زانیاری بەرفراوان لەبارەی چالاکی و شەڕەوە بەم شێوەیەیە:
١٨ی حوزەیران دوای نیوەڕۆ لەدژی یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە هەوڵیاندا خۆیان بگەینە سەر گردی شەهید ئادار، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی گورزی گەورەی هێزەکانماندا یەکینەکانی دوژمن بە ناچاری پاشەکشێیان کرد، هێزە داگیرکەرەکان گورزی گەورەیان بەرکەوت و فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەرەکانی دوژمن نیوەی شەو هێرشیان کردە سەر گردی شەهید ئادار و دەوروبەری.
چالاکی کاریگەری سابۆتاژ
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ لەدژی یەکینەکانی دوژمن کە هەوڵیاندا لە گردی شەهید ئادار و شەهید سیپان پێشڕەوی بکەن چالاکی بەهێزی سابۆتاژیان ئەنجامدا.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا کە هەوڵیاندا لەسەر گردی قەسروک بنیشنەوە، لە هەمانکاتدا لە گۆڕەپانی دۆلێ مازی لەدژی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەران کە هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکاندا و بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.
١٩ی حوزیران لەنێوان کاتژمێر ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی دوژمن کە هەوڵیاندا سەرباز لەسەر گردی کارتالی ناوچەی بەکتۆریا جێگیر بکەن، بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا هێزەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکاندا و بە ناچاری لە هەرێمەکە کشانەوە.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٠:٤٥ یەکینەکانی دوژمنیان کە هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی پاریزان لە گردی شەهید هەمزە بۆ قەسرۆک بچن، کۆنتڕۆڵ کرد و چالاکی بەهێزیان لەدژیان ئەنجامدا، شەڕ و بۆردومان لەو دەڤەرە بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵادەکرێتەوە.
زیاتر لە ٢٠ سەربازی دوژمن سزادران
لەو چالاکیانەدا زیاتر لە ٢٠ سەربازی دوژمن سزادران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، لە کاتی ئۆپەڕاسیۆندا لە گۆڕەپانی گردی دووپشک هەڤاڵانمان عەگید و مەزلۆم کە لەدژی یەکینەکانی دوژمن تا دواین گولە شەڕیان کرد شەهید بوون.
لەدوێنێ ئێوارەوە بێوەستان ناوچەکانی، پارتیزان، قەسروک، خانتور و گەلیێ پساخا و شەهید جانشێر بۆردومان دەکرێن.
گەریلا لە چەلێ لە دوژمنیدا
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١٨ی حوزەیران لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا: کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزەکانمان لەدژی قەڕەقۆلی گردی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندران و ژمارەیەک سەرباز کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون بەڵام ژمارەیان بە تەواوەتی نەزانرا.
کاتژمێر ١٩:١٠ هێزەکانمان لە چەلێ لە گردی کۆردینە لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. لە چالاکیەکەدا گورزی سەرکەوتوو لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندران و لەو چالاکیەدا ژمارەیەکی تری سەربازی تورک کوژران و برینداربوون.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاری لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکان بەم شێوەیەیە:
١٨ی حوزەیران لەنێوان کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٧:٠٠ فڕۆکەکانی شەڕ دەوروبەری گوندی بەشیری هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٢٣:٠٠ و ١٩ی حوزەیرانیش کاتژمێر ٠٢:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی کانی سارکێی هەرێمی گارەیان بۆردومان کردووە.
لەو هێرشە ئاسمانیانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە".
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||