| ||
| ||
بۆ کۆبانی
خۆزگە منیش وەکو (ئارین) شەهید دەبووم لە کۆبانی گەڵای تەمەنم دەوەری و ئاوا دەبوو خۆری جوانی بۆ ئازادی و بۆ سەربەستی گیانم دەبوو بە قوربانی وەکو تۆی نەمر دەبوومە سونبولێکی کوردستانی؛ ******* تۆ تاجی زێڕت کردە سەر ئێمەش سەرلە نوێ دێیەوە بۆمبی گرێ کوێرەی نەیار تێکڕا پوچەڵ دەکەینەوە دەستی غەدر و بیری جەهل لە ڕەگەوە ئەبڕینەوە دیرۆکی ئەم داستانەشت بە خوێنمان ئەنوسینەوە؛ ************ ئەوەی ڕۆژێ تۆی ناسیبێت دێت بۆ لای تۆ و ناچێتەوە مامە ڕیشەکەی گەرمیان و (ئارام)یش دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت دەبنە سابات باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات لەسەر پێکانت بوەستە دیسان هەر تۆی چاوی وڵات؛ ****************** لە (عفرینەوە) هەورێ دێ رقی ئاسمان دەبارێنێ لە (ئامەد) ڕەشەبای تۆفان تارمای بۆ چاوییان دێنێ لەگەڵ گزنگی خۆرەتاو لە (مشتە نووری) دێینەوە بۆ دۆزەخە خۆکردوەکەی خۆیانیان دەنێرینەوە؛ ********************* بچن بانگی مام زۆراب کەن مێوژمان لێی دەوێتەوە نێرگز لە دڵی کۆبانی چوار وەرزی ساڵ دەڕوێتەوە تفەنگی شانی شەڕڤانان بۆ بەرگری منداڵانە تا نەهێڵن وەک پەروانە فەنابن ئەو پەپوولانە؛ ************************ مژدەی ژیان بەڕێوەیە با گەڕیدەکان نەچنەوە جارێکی تر لە فێرگەکان وانەی ئاشتی دەڵێینەوە جانی جانانم کۆبانی بۆ وەرزی نوێی ئاوەدانی کەژاوە دەکەینە سەرت دەتکەین بە شای شاری جوانی.
***********************
گەشبیر ئەحمەد
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||