| ||
سکڵی خوێن
* فاتیح سەلام *
لە کەناری شەوێکی چاوەروانیدا سەرت لە کۆشی ئەندێشەو ھەناسەت بە قەد گەڵاوە ئاوبَتەی سەمفۆنیا و سۆزی بناری حەزێ شێت دەبن تەنیایی تۆ چەند دوژمنێکی دڵرەقی چەند حەسرەتێکی کوشندەی لە خەندەی رووت دەکەیتەوە ھەڵیدەکێشیت لە نزا کاتێ خەونی کریستاڵی وورد و خاش دەکەی یە ئەنقەس باڵی فرینی دەبری قومرییە رەنگاڵەی .. باخی من ٢ بەم زنارەدا تێپەرین ھاژەی باڵی تەوارێک و چاوی راستی قەرەوڵ و سەنگەرێکی کەزییە گڤن کە رێبەندان چاوی سپی خۆری رشت و سنگت پر بوو لە جریوە ( شەوە یەڵدا ) لە پرمە و حیلەی ئەسپێکدا خۆرھەڵاتی لە سمکۆڵانیدا وون کرد شێرە ژنی ووڵاتە من ٣ چراکان مەکۆژێنەوە شەقامەکان جمەیان دێ لە تارمایی دارستان و باڵندەی بێ نیشتمانا بە ئەسپایی ھەنگاو بنێ شوێن پێی ھەتاو کاژیان گرتووە چاوی ئەستێرە تۆراوە لە دوو ریانی شەققەی باڵی تێرامان و .. راکشانا ٤ لەو دیوو تۆوە چەپکێ تیشکی دزە کردووی خۆر پێی ووتم : ئەو ھەورێکی سەرەرۆیە و نەزۆک بوونی لە چیرۆکی رەگی ئاودا لێ دزرا چاوەروانی نمەی لێ ناکات پاساری زەیسان داوێنی سوور ناکات چلە بە خۆوە نابینێ رەنگی خۆڵ گرتووی کەشیشی رووی فێل و دەمامکداری
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||