ڕقی عەشقت

 

 

* فاتيح سةلام *

 

گەردنم ئازادکە ئەی باخ

کەخونچەیەکم بۆن کردی و ..

دارستانی خۆشەویستیم بۆ ڕواندی

ماڵئاوا ، قەدە گومڕاکەی

کۆشکی شەم

ئەگەر جارێ ، لە ڕقی سەرکردووی

عەشقما .

گۆرانیەکم بۆ ووتی

پەنجەکانم چڵێکی شکاندی

ئیدی لەکەف چڕی ڕقتا

جێگەیەکیت بۆ من نەما

چەند بەجوانی

مانگ دەخزایە کۆشکی گەڵاوە

تریفە بە دیار سەرتەوە

دەکەوتە جریوە و سەما

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved