میوانتم

میوانێ لە دوور ڕا هاتووم

لێوان لێوم لە ئاواز و

لاوکی عەشقێ شێتانە

تا لە شەوێ سپی سپی یەڵدایدا

هەناسەت بڕژێنمە روحم و

ژوورەکەت نوقمی خۆم کەم و

بتشارمەوە بە خەرمانە

دێم و هەر دوو لەرەنگێکا

دەبینە تابلۆیەک تاوێ

لێک دەئاڵێین

تا هەرەسی چاوەڕوانی و

هەڵکشان وەکو لاولاوێ

سەرت دەنێم بەسنگمەوە و

بۆنت دەکەم هەڵاڵە ژن

کەڵە پشکۆی ئاگردانی

پڕ نێڵەی من

دێم و لە ئامێزی تۆدا

ئەی میهربان

ژیانێ نوێ  دەست پێدەکات

تەمەن مل دەنێ بۆ  دواوە و ..

شادی لەگەڵ پرجی خۆرا

لوولمان دەدات

٭ فاتیح سەلام ٭

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved