ئەو لێرەوە..

فاتیح سەلام

 

 

ئەم کانیلکە

لە برى ئاو ، مشتێ وشەى بەجێماوى

بەر تریفەى لە مانگ کەوتووى

خۆتى دامێ

یەک ، یەک لە رۆحمم هەڵکێشاو

ماچم کردن

تا نیشتمان ، لە ئاوێنەى بەر شیعرێکتا

پەلى گرتم و ، بۆى بە ژانێ

بووم بە زامێ

لەو رۆژەوە چیرۆکێکیت

غەریبیم تیا پاڵەوانە

دێرێک پەرژینى ئاگرینى تیا جۆش داوم

قەڵەمێکى راچڵەکیوى تیا سوڵتانە

****

ئەم کانیلکە پرە لە خەونى رەنگاڵە

لە هاژەى باڵى کۆچکردووى پەڕى وەریوو

لە چریکەى  قووڵ و دوورى باڵندەى

ئۆخەى نەکردووى

تێر نەفریوو

ئەم ئاوێنە راوەستاى ، کەمەنکێشى کردووم

بۆ خۆى

پەل و پۆمى گرتووە لە مس

ئاخنراوە ناخى پەمووى شیکراوەى

بە لەچکێکى زۆرملێ و

هەڵهاتنێ کەوانەیى و

پر گوێلێ فرمێسکى دایکێ

پێڵوەکانى نەنیشتنەوە لە نیشتمانى

مەرگ و ترس

 

دیواندەرە/ سنە

٦/٩/٢٠١٣

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved