لەتێک لە سێبەرى مردن

 

فاتیح سەلام

 

پێش ئەوەى یەکجارى برۆى

بە شیعرێک بڵێى ، ماڵئاوا

بە رێگایەک ، کە پیا هاتى و دەستى گرتى

بلًێى درۆ !

بە پەنجەرەیەکى کراوەى هەمیشە پر لە چاوى خۆر

بڵێى ئیتر ، سڵاوێکى تەڵخنى من بۆت ناروانێ

کاتێ دەمم چرۆى ماچى کراوەیەو ..

من لە تۆدا ون دەبم و ، تۆش دەمکەى بە نیشتمانێ

هەر بۆ جارێک سێبەرى مەرگێ لەسەرخۆم پێ ببخشە و

وەک شەوانێ  ، کە تەنها خۆت چرایەکى ئەم سەرزەمینە رەشە بووى

دڵم لە گومان دەربێنە و

ئەو پەیامەى بەر لەهاتنى قەرەجێک

بەدبەختییەک خۆى کرد بە کۆترێکى تەریوو

چرکە ساتێکى کورت لێرە (!!!)

بە هێمنى باسکت راخە بۆ خەوێ قووڵ

دوور لەو پەیامە سپڵانەى

نەبوویتە دایکى هیچیان

دواجار بڵێ :

شەوت باشتر .. ئاسمانێکى پر ئەستێرە

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved