کەهاتیتەوە تریفەی مانگت لەبەردەکەم

* فاتيح سةلام *

 

 شەوێك شێعرێکم دابەمانگ

 ئەویش بەقەد شوێن خەرمانێ

 تریفەی خۆی پێشکەش کردم

 پێش ئەوەی تێر لێی بڕوانم

 بایەك فێنك هەڵی کردو..

 بەناکامی ڵێی فڕاندم

 دەمەو بەیانی کاتێ کە بۆی هێنامەوە

 دەسماڵێکی هەزار ڕەنگەی کەس نەدیووی

 زۆر جوانی لێ چنی بوو

 چی ئەستێرەی چاوبز هەبوو

 تيشكيان تيا ئاخنى بوو

 وەك پوولەکەش

 خۆیانیان تیا هەڵواسی بوو

 (کاروان کوژە) پاڕایەوە کە بیدەمێ

 بۆداوەتی سەفەرێکی ڕێی کاکێشان

 (گەلاوێژ) مەچەکی گرتم

 ووتی : نەیدەیتێ..سەد ئامان

 بیدە بە من بە پێش سۆزی ئاسمانەوە

 چاوی هەوری پێدەڕێژم

 ڕەنگی شریخەو چەخماخەی

 ئەم زستانەی پێدەگۆڕم

 بۆت دێنمەوە

 بەشایەتی ئەو پە یڤانەی

 کردتنە ملی مانگەشەو

 ناهێلم بگاتە وەرزی ئەمساڵی تازەی جۆ درەو

 ڕووبار لە دوور ڕا بانگی کرد

 لێگەڕی بە لە هاژەمدا شەپۆلانمی پێداپۆشم

 کەنارمی پێبنەخشێنم

 هەرچی ماسی بن کاژو قووڵایەکانمە

 بەرەو تەنکاییان بێنم

 چیایێ دووریش داوای کرد

 بۆکڵاوەی دوندی بەفری

 بوهاڕێ بکات بەمێزەر

 وەختێ کانی قوڵپ دەداو

 خاك جلی سەوزدەکاتە بەر

 ئەم دەنگانە بەرز بوونەوە

 مناگ وشێعریش گوێێان لێ بوو

 بەجووت ووتیان

 نەبووەو ناکرێ..

 وادیارییەك نابەخشرێ و بەکەس نادرێ

 گەر هەر پێشکەشیشی دەکەی

 لەژێر تاڵی شەوێکی چراخانیما

 بیبەخشە بەو میهرەبانەی

 بانگت دەکات بۆ ناو دنیای شێعرەکانی

 بەو مەرجەی بە دوو دەستی خۆت

 دەبێت بیخەیتە سەرشانی

                                                                            ٩/١/٢٠١٢


Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved