| ||
كەى بێم.. ؟.
* فاتيح سةلام *
گەڵ ! .. سروودەكانى جودايم کەی بێم لە گەمەی ڕژاوی عومر خۆتدا کۆمکەیتەوە و وانەکانی بەر پەنجەرەی بەهاکانی چاوی غوربەتتم بدەیتێ ؟ تا گوڵ کردنی ئەم عەشقە زمان پژاوەت بدەمێ و بەر لە ڕۆیشتنی لەتبوون ، تێر چاوی خەو تیشکاوی ماندووی سوراخت ڕامووسم پەری نێو پاوانی شێعرم ئۆقيانووسترين روانينتم لە كەوشەنى بێ رەونەقى ژاتگرتووا ڕادەستى چرى خۆياڵى , لە تۆدا زيندووبوونەوەى يەكجارى كرد تا هەور لە ( خەت ) ى ئۆغريا دلۆڵپیى ماچ ببارێنىێ و شێتانەتر , پەنجەكانم لە جانتاكەتدا توورەبێ و .. بێباكانە مل بنێم بەم هەڵكشانى عەشقازى گەرداوە وە و لە پێكێك پر ژان و ژۆى بەر لە خاڵى بوونەوەى لێوتدا ملوانكەى بەر مانگەشەوت لە كۆش نێم و چەترێك بكەم بە پێنووسم ٢١/٧/٢٠١٣
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||