برژانگە شێعر

 

فاتیح سەلام

 

کە تۆ رۆژانە رەنگ و بۆت

تێکەڵ باخچەى تەمەن بێ و

دەمت بۆ ماچى هەناسەم

بکرێتەوە و ..

شنەت لە رۆحمەوە ، بفرێ

دڵنیابە ..!.

نە بەهار لە لام کۆچ دەکاو

نەش ، تیغى پیرى دەمبرێ

٢

لە ژوور سەرى

شەوێک پێش ئۆغرى خێرتا

بۆ مێژووى چارۆکەى رەشى

گەشتى خاڵیت دامگیرسێنە

تا لە شیعرێکى رژاوتا

من ژێیەکى پر نهێنى داخراو بم

چارەکێک تۆ و

نیوەیەک لە هەناسەى شەو

ببنە حیکایەتى گومراى

درزى تەڵخ گرتووى ئاوێنە

٣

ناگەیتە جێ

تەمتومان فێڵت لێ دەکا

ئەى من چى بکەم ..؟.

دەترسم شەپۆلێک بتباو

دڵى باخم لێ برەنجێ ..!.

٤

چەند رێبوارێکى سەرەرۆى

مشتى تۆیە و .. باڵتەى پیاوانى شەوەزەنگ

عەشقە خوێن دیدەت لێڵ دەکات

قەنارە بۆ رۆژ هەڵدەخەى

وێسگەکانى ترپەى دڵت و

یەکەم هەنگاو

گیانکێشکانێکى لەسەرخۆى

بەربوونەوەى یەکەم سێوى

نەگەییوو بوون

سێبەرى نەدانێ هەتاو

 

Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved