| ||
به‌ناوی خودای گه‌رە‌ومێهرە‌بان
سڵاو بۆ خۆشه‌ویستان وهاوڕێیان و خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕە که‌مان
ماڵپه‌ڕی قادرزادە ماڵپه‌ڕێکی هەمەڕەنگی کوردیە، به‌و هیوایه‌ین که‌سوودمان هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان ،کۆمه‌ڵگای کوردە‌واری. دیاره هه‌مووشتێك یاسای خۆی هه‌یه ئێمه‌ش وە ك ماڵپه‌ڕی قادرزادە خاوە‌ن هه‌ندێ یاسای تایبه‌تی خۆمانین هیوادارین هه‌مووان ڕە‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خوارە‌وه بکه‌ن : تیبینی : هیچ بابه‌تێك بلاوناکه‌ینه‌وە که‌سووکایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات !
یه‌که‌م : ماڵپه‌ڕیکی کوردی سه‌ر‌به‌خۆیه دوور له دە‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی بۆپشتیوانی هیچ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراوە. ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه له‌هه‌رکوێ بێت. هه‌مووبابه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی کوردی له‌خۆده‌گرێ وه‌ك زانستی ،کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و بابه‌تی ترکه هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێبه‌ش ناکه‌ین له‌بابه‌ته‌کان.
دووه‌م : ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕە‌دا بڵاو ناکرێنه‌وە بریتین : بابه‌تی سیاسی که‌سووکایه‌تی بێت به لایه‌نه‌کوردیه کان، واته هیچ بابه‌تێکی لایه‌نێکی کوردی بڵاو ناکه‌ینه‌وە که دژایه‌تی یه‌کته‌ری تیابێت وە‌ك سوککردنی یه‌کتری، به‌کوردی ئێمه دوورین له‌شه‌ڕە ده‌نووك
سێیه‌م : هه‌واڵ و چالاکی هیچ لایه‌نێك بلاو ناکرێته‌وە که په‌یوه‌ندی به‌خودی لایه‌نێکه‌وە هه‌بێت چونکه ئه‌وهه‌واڵانه تایبه‌ته بەو پارته یان ئه‌و ڕێخراوە سیاسیه‌وە ،ئێمه دوورین له‌چالاکی حیزبایه‌تی.
ڕەخنەگرتن : ئێمه هیچ بابه‌تێك بڵاوناکه‌ینه‌وە که سووکایه‌تی و ووشه‌ی ناشیاوی تێدابێت به‌رانبه‌ر به‌هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردە‌واری کێشه‌ی کومه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌سی: له‌ناوکوردە‌واری خۆماندا کێشه‌ی تاکه‌که‌سی زۆرن ئه‌وجۆرە‌بابه‌تانه له‌م ماڵپه‌ڕە‌دا بڵاوناکرێته‌وە وە‌ك: ژنێ خۆیی سوتاند یان گه‌نجێ خۆی کوشت وە بابه‌تی تر زۆرن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وە ،
بابه‌تی ئایینی : ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ماڵپه‌ڕی قادرزادە دا خاوە‌ن پێگه‌ی تایبه‌تیه گۆشه‌یه‌کمان هه‌یه به‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بابه‌تی ئایینی بلاودەکهینهوە به‌وپه‌ڕێزە‌وە
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی: ئه وکێشه گشتیانه بڵاودە‌که‌ینه‌وە که‌به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کوردە‌وایان گرتووە به‌جۆرێك زیانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌یه. هه‌رله‌منداڵه‌وە تاکوبه‌ته‌مه‌نه‌کان، وە‌بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سوودی هه‌بێت بۆ هه‌مووان جێگای خۆشحاڵیمانه بلاودە‌کرێته‌وە.
بابەتی هونەری: بابەت و هەواڵی هونەری بڵاودەکڕیتەوە ، بەتایبەتی هونەرمەندە میللیە کان و هونەرمەندە ڕەسەنەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان
بابه‌تی نووسه‌ران :
نووسه‌ران جێ پێگه‌یی تایبه‌تیان له‌ماڵپه‌ڕی قادرزاده دا دیاره وڕێزتایبه‌تیان هه‌یه بابه‌ته‌کانیان هه‌ڵدە‌سه‌نگێنین دوای بڵاوی دە‌که‌ینه‌وە
شاعیران : ماڵپه‌ڕی قادرزادە رێزی تایبه‌تی هه‌یه بۆشاعیران ,هۆنراوە‌کانیان به‌وپه‌ڕی رێزە‌وە بلاودەکهینهوە.
ڕە‌خنه‌گرتن : ڕە‌خنه‌گرتن له‌م سه‌ردە‌مه‌دا زۆرە به‌ڵام به‌داخه‌وە ڕە‌خنه بۆته بابه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌یه‌کتری. ڕەخنەکانان بەبەڵگەوە بڵاو دەکرێتەوە.ڕەخنەی دروست کراو بۆشکاندنی بەرامبەر، بڵاو ناکرێتەوە !
تێبینی: ئه‌وکه‌سانه‌ی که ڕە‌خنه دە‌گرن ده‌بێت ناوی ته‌واو شوینی نیشته‌جێبوون و ئیـایله‌که‌ی وژمارە‌ی ته‌له‌فونیش بنێرێ گه‌ر پێویست بوو !
زانستی وته‌ندروستێ: دووبابه‌تی به‌سوودن که‌ڕۆژبه‌ڕۆژ زانست پێش دە‌که‌ویت شتی نوێ دێته ئاراوە وه‌له‌هه‌مان کاتیشتا نه‌خۆشی سه‌یروسه‌مه‌رە‌و کوشندە دە‌دۆزرێته‌وە. ئه‌م دووبابه‌ته بلاودەکهینهوە
هه‌واڵی سیاسی: ته‌نها ئه‌وهه‌واڵانه بڵاوده‌که‌ینه‌وە که‌پیوە‌ندی به‌کوردستانه‌وە‌هه‌بێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ، تەنها دەقەی هەواڵ بڵاو دەکرێتەوە !.هه‌واڵی خارجی بلاوناکه‌ینه‌وە.
ئاگاداری : ته‌نها ئه‌و ئاگاداریانه بڵاودە‌که‌ینه‌وە که په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌وە‌هه‌بیت له‌ناوە‌وە‌ی کوردستان دە‌رە‌وە‌ی کوردستان، که‌له‌به‌رژە‌وە‌ندی نه‌ته‌وە‌که‌ماندا هه‌بێت.
قادرزادە: نازناوی بنه‌ماڵه‌که‌مانه ،په‌یوە‌ندی به هیچ ناوێکی ترە‌وە نیه .زرێبارنازناوی منە ناوی خۆم نیە. ئەم ماڵپەڕە تەنها خودی خۆم بەڕێوەی دەبەم !
له‌گه‌ڵ رێزی , قادرزادە
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||