| ||
|
||
CPJ ئیدانەی دەسگیرکردنی رۆژنامەنووسان دەدات
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان ئیدانهی دهستگیركردنی ڕۆژنامهنوسانی دهۆك دهكات. سەنتەری میترۆ کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان -CPJ- ئیدانهی دهستگیركردنی ههشت ڕۆژنامهنوسی شاری دهۆك دهكات كه ڕوماڵی خۆپیشاندانهكهی ئهو شارهیان كردووه.
كۆمیتهكه لهڕاگهیهندراوێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ڕۆژی 16ی5، هێزی ئاسایشی کوردی لەشاری دهۆک لانیکەم 8 ڕۆژنامەوانی دەستگیرکردووه کە بۆ میدیاکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاردەکەن. ئازاد موختار کە پەیامنێرێکی کەناڵی سپـێدەیەو یەکێک بووە لەدەسـتگیرکراوەکان، دەڵێت، هەر کە لەئۆتۆمبیلەکەیان دابەزیبون بۆ ڕوماڵکردنی خۆپـیشاندانەکە، یەکسەر هێزەکانی ئاسایش دەسـتیانگرتووە بەسەر کەلوپەلەکانیانداو تۆمەتباریانکردون بەوەی تێکدەرو ئاژاوەگێڕن.
ئازاد موختار لەدرێژەی لێدوانەکەی بۆ CPJ وتویهتی، ” لەسەرەتادا تیمەکەی کەناڵی سپـێدەیان دەستگیرنەکرد، چاوەڕێمان دەکرد کەلوپەلەکانمان بدەنەوە، بەڵام دەسـتگیریانکردینو بردیانین بۆ بنکەی پـۆلیسو لەکاتژمێر 3:30 هەتا 9ی شەو لەوێ هێڵراینەوە. داوایان لێکردین لەسەر شایەتی خۆمان واژو بکەین، بەڵام نەمانکردو داوامانکردن پارێزەری خۆمان ببینین بەر لەوەی هەر شتێک واژو بکەین. هەوڵیاندا بمانترسێننو گوتیان دەتوانن ناچارمان بکەن 10 شایەتی ئیمزابکەین بەبێ ئەوەی پارێزەری خۆمان ببینین. لەکۆتایـیدا واژومانکردو ئازادکراینو کەلوپەلەکانیان داینەوە.” عەبدولکەریم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی سپـێدە دهڵێت، تیمی کەناڵەکەیان بەشداریـیان لەخۆپـیشاندانەکە نەکردبو تەنیا بۆ ڕوماڵکردن لەوێ بون.
ڕەمەزان ئەرتیسی کە پارێزەری ژمارەیەک لەڕۆژنامەوانەکانە بە CPJ وتووە، ڕۆژنامەوانەکان لەگەڵ مامۆستاو چالاکوانەکان برانە بەردەم دادگا بەپـێی ماددەی 11 ی لەیاسای تایبەت بەڕێکخستنی خۆپـیشاندان. بەپـێی یاساکان دەبێت بەر لەهەر خۆپـیشاندانێک مۆڵەت لەوەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت. ناوبراو ڕاشیگهیاندووه، ڕۆژنامەوانەکان بەپـێی یاسای ڕۆژنامەگەری کوردستان دادگایی نەکرانو بەکەفالەتی 2 ملیۆن دیناری عێراقی ئازادکران.
بەمە کەیسەکانیان کۆتایی پێ نایەت و دەبێت لەداهاتودا ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بن.
ڕێکخراوی CPJ دەڵێت، ویستویەتی سەبارەت بەم دەسـتگیرکردنانە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە لێدوانی دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام هەتا ئامادەکردنی ڕاپـۆرتەکەیان وەڵامی نەبووە. ئیگناسیۆ مێگێل دێلگادۆ، نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو باکوری ئەفریکای ڕێکخراوی CPJ دەڵێت، “جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی کورد لەباکوری عێراق یاساکانیان بەکارهێنایەوە بۆ ڕێگەگرتن لەڕوماڵکردنی ئەو هەواڵانەی حکومەت ناڕەحەت دەکات.”
داواشی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کردووه ئەو تۆمەتانە هەڵوەشێنێتەوە کە ئاڕاستەی چوار لەڕۆژنامەوانەکان کراون. هەروەها داوایکردووە ڕێگە بەهەموو ڕۆژنامەوانان بدرێت بەئازادانە کاری خۆیان بکەن بەبێ ئەوەی ترسیان هەبێت لەتۆڵەسەندنەوە.
ڕۆژی شەممەی رابردو لەشاری دهۆک خۆپـیشاندانێک ئەنجامدراو هێزەکانی ئاسایش ژمارەیەک لەبەشداربووانیان دەستگیرکرد. خۆپـیشاندەران داوای موچەی مانگانەی خۆیان دەکرد کە لەئێستادا ناوەڕاستی مانگی پـێنجەو حکومەت تهنها یهك موچهی دابهشكردووه.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||