| ||
|
||
تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەك لەبارەی بەکارهێنانی ماسکەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ، چەند رێنماییەك لەبارەی بەکارهێنانی ماسکەوە بڵاو کردەوە،
دەقی رێنماییەکانی تەندروستی لەبارەی بەکارهێنانی ماسك:
١. ئەگەر چویە شوێنی قەرەباڵغ ، داخراو یان نزیک بوویەوە لەکەسێك لەدەرەوەی ماڵ ، پێویستە ماسك یان دەمامکی دەستکرد بەکاربهێنیت.
٢. ماسك بەبێ دەست شووشتن و ڕاگرتنی دووری نێوان خۆت و بەرامبەرت ، ناتپارێزێت ، ئاگاداربە
٣. لەکاتی قسەکردن نابێ ماسك لاببەیت ،یان بیهێنیتە خوارەوە .لەکاتی قسەکردن مەترسی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە زیاترە.
٤. ماسك یان دەمامك دەبێت ،دەم و لووتت دابپۆشێت نابێت تەنها لەسەر دەمت بێت و لووت بەدەرەوە بێت.
٥. ئەگەر ناساغ بوویت ، کۆکەت هەبوو ،پژمینت هەبوو ، تات هەبوو پێویستە ماسك ببەستیت.
٦. لەو کاتانە پێویستت بە ماسك نی یە ، نابێت ماسك ببەستی:-
a. ئەگەر بەتەنها ناو ئوتومبێڵ بوویت ، پێویستت بەماسك نیە b. لەکاتی وەرزشکردن c. ئەگەر لەدەرەوە بەتەنها بوویت ، پیاسەت دەکرد یان دانیشتبوویت ،دوور لە خەڵك d. ئەگەر کارێکی قورس دەکەی کە هەناسەت پێ سوار دەبێت ، نابێت ماسك ببەست.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی |
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||