| ||
|
||
هۆزات: دەوڵەتی تورک مەبەستییەتی باشور بکاتە ویلایەتێکی خۆی
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشوری کوردستان بکاتە ویلایەتێکی داگیرکراوی خۆی و تا ئاستێکیش ئەم مەبەستەی بەسەر خستووە، زینی ئەستێرۆکان بەشێک لە پیلانی پاکتاوکردنی 'پەکەکە'یە.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرات، لەسەر ڕۆژەڤە سیاسییەکانی کوردستان و ناوچەکە قسەیکرد و ئاماژەشی بە ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ و گەمارۆی سەر کامپی مەخموردا.
هۆزات وتی: دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات باشور بە تەواوەتی بکاتە ویلایەتێکی داگیرکراوی خۆی و تا ئاستێکیش ئەو خواستەی سەرخستووە، زیاتر لە ٢٠ بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورک لە باشور هەیە، هەروەها دەیان ناوەندی میتی لێیە و لەهەر ئاستێکدا کارەکانی بە بەرفراوانی بەڕیوەدەبات و سەربەستانە دەجوڵێتەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی مەیدانەکانی گەریلا دەکەنە ئامانج لە باشورەوە هەڵدەستن، شوێنی تایبەتیان بۆ دروستکراوە، زۆرێک لە بازگەکانی پارتی (پەدەکە) کە نزیکن لە مەیدانەکانی گەریلا، ئەندامانی میت و ئەفسەرە تایبەتەکانی تورکی لێین، ڕاستی ئەمەیە کە باشور لەژێر داگیرکاریی تورکدایە.
"پیلانی زینی ئەستێرۆکان بۆ گەمارۆدانی قەندیلە"
هۆزات لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: جێگیرکردنی پێشمەرگەکانی پارتی لە زینی ئەستێرۆکان، پەیوەندیی بە گەمارۆدان و هێرشەکانی قەندیلەوە هەیە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پارتی دژی پەکەکە شەڕ بکات و چالاکانە بەشداریی پاکتاوکردنی پەکەکە بێت، پشتیوانییە سیخوڕییەکان و هاوکارییە لۆجستییەکانی پارتی بە تێرکەر نابینێت.
داوا لە پارتی و کاربەدەستانی باشوری کوردستان
هۆزات لەسەر تێوەگلانی هێزە کوردییەکان لە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک وتی: پێویستە پارتی و کاربەدەستانی باشور نەبنە بەشێک لە هێرشە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورک، پارتی ناتوانێت ئەمە بۆ گەل ڕوون بکاتەوە، وڵاتپارێزیی گەلەکەمان پێشکەوتووە، تێدەگات چی نەزانییە، چی خیانەتە و چی وڵاتپارێزییە، هیچ پارتێکی کوردی ناتوانێت بەهێزی دوژمن سیاسەت بکات و لەسەرپێی بمێنێتەوە، گەل ئەو پارتە لە گۆڕ دەنێت، گەلەکەمان لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە تووڕەییەکی گەورەوە ناڕەزایەتیی بەرامبەر خۆسەپاندن لە زینی ئەستێرۆکان نیشاندا.
"خەڵکی مەخمور بەهۆی تێکۆشانی ئازادییەوە سزادەدرێن"
هاوسەرۆکی کەجەکە لەسەر گەمارۆی سەر کامپی مەخموریش وتی: گەلەکەمان هەمان هەستی بۆ مەخمور نیشاندا، گەمارۆی سەر کامپی مەخمور بە خواستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بەڕیوەدەبرێت، خەڵکی مەخمور بەهۆی ئەوەی دژی دەوڵەتی تورک تێکۆشانی ئازادی و ئیرادە بەڕێوەدەبات، چونکە سەری دانەنواندووە سزادەدرێن، هەوڵدەدەن گەلەکەمان ڕادەست بکەن و بڵاوە بە کامپەکە بکەن، خەڵکی بە ئیرادە و بەشکۆی کامپەکەش ئەمە قبوڵ ناکەن، لە برسان و لە نەخۆشیدا بمرن دەست لە ژیانی بەشکۆ هەڵناگرن، گەمارۆی سەر کامپەکە لە ئەنجامی پەیوەندییەکانی پارتی و دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێت.
"پێکنەهێنانی یەکیتی دەبێتە بێبەرپرسیارێتییەکی مێژوویی"
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: تێکۆشانی ئازادیی کورد دەیان ساڵە بەردەوامە، کە زیهنییەتێکی گەورەی نەتەوەیی لەناو کورددا خوڵقاندووە، گەلەکەمان داوا دەکەن پارتە کوردییەکان کۆببنەوە و کۆنگرەی نەتەوەیی پێکبێنن، ستراتیژێکی نەتەوەیی دەستنیشان بکەن و بەپێی ئەوە سیاسەت بکەن، ئەم داخوازەی گەل هاوکات داواکاریی ئێمەشە، قۆناغەکە وەهایە کە دەبێت کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت، یەکێتی دروست بکرێت و دەستکەوتەکان مسۆگەر بکرێت، دەسەڵاتی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتێکی دەوڵەتی بۆ پاکتاوکردنی کورد بەکارهێناوە، ئەوەی پێویستە ڕێکخستنەکانی کورد بکەن، ئەمەیە کە بە یەکیتی نەتەوەیی وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە، لەم کاتەدا کە هاوسەنگییە پێشووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەوەشێنەوە و هاوسەنگیی نوێ و پێگەی نوێ دادەمەزرێت، ئەگەر کورد ئێستا یەکنەگرنەوە، کەێی دەبنە یەک؟ لەم کاتەدا پێکنەهێنانی یەکێتی دەبێتە نابەرپرسیارێتییەکی مێژوویی.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||