ئەی هاوبەشی گۆناهی من

 

untitled.bmp

 

 

سڵاوێک خۆشتر له‌ بۆنی خاک کاتێ ده‌مه‌وبه‌یان دوای نه‌رمه‌بارانێک خۆر هه‌ڵدێت و مرۆڤه‌ دڵسۆزه‌کانی عاشق به‌ خاک هه‌ست به‌و بۆنه‌ خۆشه‌ ده‌کات، سڵاوێک گه‌رمتر له له‌ ناخی دایکێک ‌ تاقه‌کوڕه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌و شه‌ڕه‌و ئه‌میش دڵی زکر ده‌کات له‌ سنگیداو هه‌ر هه‌مان دڵ خه‌ته‌ره‌ ده‌کات که‌ جەگه‌رگۆشه‌که‌ی له‌م شه‌ڕه‌ درێژخایه‌نه‌ی سه‌رکردایه‌تیدا تیا بچێت و ئه‌میش ڕه‌نج بێوه‌ری دنیا بێت،سڵاوێک بۆن خۆشتر لە بۆنی حێل و مێخک بەرۆکی کچانی لادە. سڵاوک خۆشتر لە سڵاوی دوو عاشق لە جێژوان سڵاوێک فێنکتر لە شنەی شەماڵ کاتی ئێواران. سڵاوێک جوانتر لە بزەی سەر لێوی کچەکی شەرمن لە کاتی دیدنی خۆشەویستەکەی .سڵاوێک بە بەبرزی چیاکانی کوردستان و پێدەشتەکانی. . سڵاوێک خۆشتر له‌ بۆنی نانی گه‌رمی ده‌مه‌وبه‌یان له‌ هه‌ناسه‌ی پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوو کە له‌ نیوه‌ی شه‌ودا خۆیان کردووە به‌ ماڵێکدا و به‌ برسێتی خه‌ویان لێکەوتە و چاته‌نگا له‌ ده‌نگی که‌ڵه‌شێر و کۆکه‌ی مام حاجی و گریانی منداڵ و بۆنی نانێکی گه‌رمی سه‌ر ته‌نورێکی گوێسوانه‌ داته‌پیو به‌ خه‌به‌ر دێن

 

 

ئەی هاوبەشی گۆناهی من .


تا ماچم نەکردی نەمدەزانی ڵیو ئاونگی هەیە
.تا وشەی خۆشەویستیم پێت نەوت نەمدەزان...ی لە زارمدا زمان
هەیە.تا نیگای بە بریسکەی تۆم نبینی . نەمدەزانی لە ئاسمان تریفە هەیە.
تا کو باسکت نەکرد بە سەرینم.نەمدەزانی لە جەستەما هەستی هەیە
.تا بەهشتی ئامێزی تۆم نبینی. نەمدەزانی لە دووای مردن ژیان هەیە
.تاگۆڵی رۆخسارتم نەبینی نەمدەزانی لە سروشتدا گۆڵزار هەیە
تا فرمێسکی عەشقم لە سەر گۆنام نەبینی نەمدەزانی زەوی تینوی تنوک و زەنگۆڵەکانی بارانە
. تا گویم لە وشەی سۆزت نەبو وامدەزانی مستی تەنیا لە شەرابا هەیە.
ڕۆحتم لە نێو ڕۆحی خۆما پێوند كڕد‌
.بەڵام ئاخ تێر نەبوم من لە شیلانی وشەکانت.تێر نەبوم لە خەندە و ماچی لێوانت.
تێر نە بوم لە رۆخساری ئەوین لە جێژوانت.تێر نە بوم.لە خەوی شیرینی سەر ڕانت
. تێر نە بوم لە لایە لایەی شەوانت.تێر نە بوم لە و شەوانە کە باسکت سەرینی نەرمم بو
.تێر نە بوم لە سێری ئەڵقەی نیشانت. تێر نە بوم لە سۆزی دەنگت کە بە ناسکی ئەمی لاواند.
تێر نە بوم لە فەرهەنگی ئاینی ڕمزی شەوانت.تێر نە بوم لە ڕا و نیازی چاو و نیگاکانت
.تێر نە بوم لە هەناسی گەرمی سۆز و هەستەکانت.لێوم تێر ئاوەنگی ماچت نە بو.
نیگام تێر تێک ئاڵاوی نیگات نە بو.تێر نە بوم لە ئەوینت.
نەمزانی میوانێکی درەنگ وەخت بوی وچەند وشەێکی نهێنی وچەند هەنگاوێکی وێل
لە کۆڵانی ئێوارێکی خۆر نشین.تۆ نە مێژوو بۆی نە داهاتو نە وەرزێکی ناودار و نە بزوێن بۆ هەناو نە تێشوی دەنگی ئەوین.
لەگلێنەی وەرزی سەرگردانی منا هاتی.بەڵام لە پێڵوی دەمەو بەیانێکی لێڵی تەم و مژ داگیراو.
بێ ماڵئاویبەرەو هەوارەکی تر بە ڕێ کەوتی..نەمزانی کە لە هیچا هاتی و لە هیچیشدا ئەڕۆی
.ئەی هاوبەشی گوناهی من
.کات دەرنگە و لە گەڵ لەشی روتی ڕازەکانم
لە نێو رۆباری بێداری لە گەڵ ماسیە وەردەکانی بیرەوەری یاری ئەکەم.
یادەکان وەک هەتاوی ئێوارە نوقمی تەشتی خوێنن.هەناسەیان وەک ئاوی ژێر بەفر سارد و تەزیوە.
. ئەی هاو بەشی گۆناهی من
من تێر نە بوم لە ئەوینت. بەڵام تێرت کردم لە فرمێسک و هەنسک و ئاە و
ماتەمین

 

ژوان فـاروق کـه‌ریـم

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved