بەیاننامەی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەربارەی ناچیزەیی رەگەزبازیی

 

 

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت،"پەیوەندییە رەگەزییە ناچیزەكان (لە نێوان نێرینە و نێرینەدا، یان لە نێوان مێینەو مێینەدا) تەواو حەرامە".

 

 

دەقی بەیاننامەكە: 

 

بەیاننامەی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەربارەی ناچیزەیی رەگەزبازیی

(پەیوەندییە رەگەزییە ناچیزەكان (لە نێوان نێرینە و نێرینەدا، یان لە نێوان مێینەو مێینەدا) تەواو حەرامە)

یەكێتی جیهانی زانایان جەختدەكات لەسەر كۆدەنگی هەر سێ‌ ئاینە ئاسمانییەكە (ئیسلام، مەسیحی و یەهودی) بە حەرامی تەواو گومانبڕی ناچیزەیی رەگەزبازیی (نێربازیی)، كە دژە بە سروشتی پاك و ساغ و سەلیم و مانەوەی رەگەزی مرۆیی.

هاوكات زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێ‌ لەدژی ئەو هەوڵە ستەمكار و دیكتاتۆریانە بە سەپاندنی ئەم لە رێ‌ لادانە بەسەر گەلانی جیهاندا.

لەم ساڵانەی دواییدا كێرڤی هەڵمەت و فشارە خۆرئاواییەكان بۆ سەپاندنی رازیبوون و پێشوازیكردن لە ناچیزەیی رەگەزبازیی بەسەر هەموو گەلانی جیهان و تاكەكانیاندا بەرزبوونەتەوە، تەنانەت كردوویەتە (مافێكی سەرەكی لە مافەكانی مرۆڤ)، وەك بڵێی ناچیزەیی رەگەزبازیی یەكێكە لە هۆكارەكانی بەختەوەریی و ژیار و پێشكەوتنی مرۆیی!

ئەم شاڵاوە ناڕەوایانە بە (مافی) خۆیانی دەزانن كاربكەن لەسەر سوكایەتی پێكردن و ناوزڕاندنی زۆربەی گەلانی جیهان، بەو پێیە ئەو گەلانە تا ئێستا ناچیزەیی رەگەزبازیی ریسوا دەكەن و بە نامۆی دەزانن و بە لادانی رەوشتی دادەنێن..

ئەم شاڵاوە دڕندانەیە و فشاری سیاسیی و راگەیاندنەكان گەیشتوونەتە ئاستی سەركوتكردن و سزادان و چەوساندنەوەی هەر كەسێك كە گوزارشت لە رایەكی دژ بكات و رەخنەگر بێت لە ناچیزەیی رەگەزبازیی..

تەنانەت پزیشكان و زانا پسپۆڕەكان -لە زۆرێك لە دەوڵەتاندا- وایان لێهاتووە جورئەت بەخۆیان نادەن باسی ئەنجامەكان و پێداویستی و ئاراستە زانستییەكان دەربارەی خراپییەكانی ناچیزەیی رەگەزبازیی و زیانە تەندروستی و دەروونی و كۆمەڵایەتییەكانی بكەن، بەڵكو وایان لێهاتووە هەر ناتوانن توێژینەوەو لێكۆڵینەوە زانستییە ئازادەكان لەو بوارەدا ئەنجامبدەن.

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، بە حوكمی ئەو ئەمانەتە زانستییە شەرعییە كە لە ئەستۆیدایەو هەڵیگرتووە، ئەم فەتوا دەدات و جەخت دەكات كە:

 

١- پەیوەندییە رەگەزییە ناچیزەكان (لە نێوان نێرینە و نێرینەدا، یان لە نێوان مێینەو مێینەدا) تەواو حەرامە، حەرامكراوێكی تەواو گومانبڕە، ئەوەش بەپێی دەقی قورئانی پیرۆز و سوننەت و كۆدەنگی زانایان لە هەموو مەزهەبە ئیسلامییەكاندا. خوای گەورە دەفەرموێ‌: (وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ ، أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنْكَرَ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ، قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ) العنكبوت: ٢٨-٣٠ . واتە: (-لوگ-یشمان رەوانەكرد -بۆ سەر قەومێكی بەدخوو-، پێیوتن خەڵكینە ئێوە چۆن گوناهو تاوانی ئاوا گەورە دەكەن، كە هیچ كەس لە پێش ئێوەدا لەم خەڵكەی كە هاتوون و چوون و هەن كاری وا قێزەونیان نەكردووە. ئێوە چۆن كاری سێكسی لەگەڵ نێرینەدا دەكەن و رێ بە خەڵكی دەگرن و لە یانەكانتاندا كاری ناپوخت و قێزەون ئەنجام دەدەن؟! كەچی وەڵامی قەومی ناپوخت و نالەباری ئەوە بوو كە تەحەدایان كردو وتیان: دەی ئەو سزا خواییەی كە باسی دەكەیت بۆمان پێش بهێنە ئەگەر تۆ راست دەكەیت و لە راستگۆیانیت؟! ئەوسا -لوگ- دەستەكانی بەرزكردەوەو نزای لێكردن و فەرمووی: پەروەردگارا سەركەوتنم پێ ببەخشە بەسەر ئەم قەومە ناپوختەدا كە تۆوی فەساد و تاوان و گوناه لەسەر زەوی دەچێنن!!).

 

٢- لەڕاستیدا حەرامیی پەیوەندییە رەگەزییە ناچیزەكان و ناڕەزایەتی لەدژیان و ریسواكردنیان لە هەموو ئایەنەكان و یاسا شەرعییەكاندا سەلمێنراوە: وەك ئاینی یەهودی و مەسیحی و هیتریش.

 

٣- ئەو هەوڵە تادار و سەرشێتانەیە كە بۆ ئاساییكردنەوەی لایەنی كۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ ناچیزەیی رەگەزبازیی قێزەون دەدرێ‌، هەروەها لەگەڵ گاڵتەجاڕیی هاوسەرگیریی هاوڕەگەزی و خێزانی هاوەڕەگەزیدا، دەڕوات بەرەو راكێشانی مرۆڤایەتی بە ئاراستەی مەترسییەكانی بوونی و ژیارەكەی، كە زانایان و ژیرمەندان زۆر هۆشداریان لەبارەیەوە داوە..

 

٤- ئەو تۆمەت و شاڵاو و ناوزڕاندنە كە ئاراستەیە دژ بەو گەلانەی ناچیزەیی رەگەزبازیی رەتدەكەنەوە، لە پێش هەمووشیانەوە گەلانی موسڵمان، هەروەها شاڵاوی چەوساندنەوەو تەنگهەڵچنین لەسەر هەر رەخنەگرتن و رەتكردنەوەیەك، بەوە ئەژمار دەكرێ‌ كە كشانەوەیەكی پاشەوپاشی كارەساتبارە بۆ ئازادی دەربڕینی بیروڕا و باوەڕ، وێنای جۆرێك لە شێوەكانی خۆسەپاندن و خۆپەرستی و تاكڕەویی و ژێردەستە خستن دەكات، كە خۆرئاوا و شوێنكەوتووانی دژ بە گەلانی جیهان ئەنجامی دەدەن.

 

 ٥- یەكێتی لە كۆتاییدا راسپاردەی خۆی دەدات كە لەجیاتی ئەوەی بكەونە شوێن دەنگی ناچیزەیی و لادان و داڕوخان و بازرگانیكردن بە حەز و هەواو هەوەس، با گرنگی بدەن بە زەرورەتی گوێڕادێران و بیستن و چوونەژێر دەنگی ئەقڵ و زانست و دانایی و بەرژەوەندی گشتی. خوای گەورە دەفەرموێ‌: (وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلًا عَظِيمًا) النساء ٢٧ . واتە: (لەڕاستیدا خوای گەورە دەیەوێت تەوبەو پەشیمانیتان لە هەڵە و گوناهەكانتان لێ‌ وەربگرێت و لێتان خۆش ببێت، بەڵام ئەوانەی كە شوێن ئارەزووات و هەوەسبازی كەوتوون، دەیانەوێت ئیوەش بەرەو گوناهو تاوان و شەرواڵ پیسی ببەن و بتانبەن بەرەو هەڵدێر و نەهامەتیەكی زۆر خراپ).

 

(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ)

 

سەرۆك .....پ. د. ئەحمەد رەیسونی

پ. د. عەلی قەرەداغی .......ئەمینداری گشتی

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved