| ||
|
||
عه‌لی گه‌لاوێژی نه‌مر
دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ ساڵی 1922 له ناوچه‌ی بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. ئه‌م پیاوه ناوداره له باوكه‌وه به هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی موكری و و له دایكه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵان. باوكی دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ، برایم سه‌لاح فه‌رمانده‌ی سوپالی كۆماری كوردستان بووه. عه‌لی گه‌لاوێژ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكی له ته‌ورێز ئه‌فسه‌ر بووه هه‌ر له منداڵییه‌وه له ته‌ورێز ده‌رسی خوێندووه و له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی فێرده‌وسی ئه‌و شاره له ساڵی 1940 دیپلۆمی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه. پاش ساڵی 1941 كه ده‌وڵه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ئێرانیان داگیر كرد باوكی عه‌لی گه‌لاوێژ له سوپای ئێران دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته ناو سوپای كۆماری كوردستانه‌وه.
هه‌ر له به‌ر ئه‌مه به ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان. له كاتێكدا كه كۆمار داده‌مه‌زرێ ده‌وڵه‌تی كۆماری كوردستان له مهاباد نزیكه‌ی 60 كه‌س له لاوه كورده‌كان ده‌نێرێ بۆ شاری باكۆ له كۆماری ئازه‌ربایجان بۆ ده‌رس خوێندن كه یه‌كێك له‌و خوێندكارانه عه‌لی گه‌لاوێژ بووه. عه‌لی گه‌لاوێژ به‌ر له رۆیشتنی بۆ ده‌رس خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆمانێكی نووسیبوو كه هه‌رگیز چاپ نه‌كرا و ئێستاش ده‌ستنووسه‌كه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و رۆمانه هه‌ر به‌سه‌رهاتی داهاتووی خۆی بوو. ناوی رۆمانه‌كه‌ش ((بارام و گوڵنار بوو)) .
كاتی گه‌یشتن به كۆماری ئازه‌ربایجان (باكۆ) به ده‌ستووری كۆماری كوردستان عه‌لی گه‌لاوێژ له زانكۆی ئه‌فسه‌ری ناونووسی ده‌كا تا پاش ده‌رس ته‌واو كردن وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پسپۆڕ و له سوپای كوردستان دا خزمه‌ت بكا. به‌ڵام كاتێ كه زل هێزه‌كان له تاران فه‌رمانی رووخاندنی كۆماری كوردستان ده‌ده‌ن و پێشه‌وا و هه‌ڤاڵانی له دار ده‌ده‌ن عه‌لی گه‌لاوێژ له زانكۆی ئه‌فسه‌ری دێته ده‌ره‌وه و له زانكۆی ئابووریی رامیاری ناونووسی ده‌كا و دوای چه‌ند ساڵ ده‌ره‌جه‌ی دكتۆرای ئابووریی سیاسی وه‌رگرت.
ناو دكتۆرانامه‌كه‌ی كه به زمانه‌كانی رووسی و توركی چاپ كرا ئه‌وه بوو: په‌یوه‌ندی ئابووری كشتوكاڵی له كوردستانی ئه‌مڕۆی ئێران. عه‌لی گه‌لاوێژ پاش به‌ینێك ده‌بێته مامۆستای زانكۆی باكۆ. و هور له بواری پسپۆری خۆیدا وانه ده‌ڵێته‌وه و دوایی ده‌بێته ئه‌ندامی ئاكادیمی زانسته‌كانی ئازه‌ربایجان.
له ساڵی 1946 كه ده‌گاته باكۆ و دوای ماوه‌یه‌ك گه‌وره هێزان كۆماری كوردستان ده‌ڕوخێنن عه‌لی گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ دكتۆر ره‌حیم قازی (برای نه‌مر محه‌ممه‌د حوسێن سه‌یفی قازی) رۆژنامه‌ی كوردستان ئۆرگانی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له باكۆ ده‌رده‌كه‌ن و بێژه‌ری رادیۆ حیزبیش ده‌بێت. دواتر ده‌چێته نێو حیزبی تووده‌ی ئێرانه‌وه و ده‌ینێرن بۆ وڵاتی بولغارستان و له‌وێ ده‌بێته بێژه‌ری رادیۆ په‌یكی ئێران به زمانه‌كانی كوردی فارسی و توركی.
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1978 دێته‌وه بۆ تاران و له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له حیزبی تووده‌ی ئێران دا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به تێكۆشانی سیاسی. دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ له حیزبی تووده‌دا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی هه‌رێكمی كوردستان بووه. ئه‌م مه‌زنه پیاوه كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی ئیعدامی ناسراو به 1988 به تاوانی خه‌باتی سیاسی و له زیندانی ئێوین له تاران ئیعدام كرا .
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||